بۆچی پارتی و یه‌کێتی دیفاع له محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت کاندیدی گۆڕان ئه‌که‌ن
Friday, 23/08/2013, 12:00
لای زۆریک له خه‌لک دونیای سیاسه‌ت وه‌ک دونیای بازرگانی وایه ، له پیناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان په‌نا بۆ شه‌یتانیش ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی له نوسینه‌که‌ی گوایه هاوشاریانی ـمحهمهد ره‌فعه‌ت ده‌بینریت که گوایه ڕونکردنه‌وه یه‌که بۆ خه‌لکی کوردستان و وهلامیکیشه بۆ نوسینه‌که‌ی من جاریکی تر قهباحهتیکه له قهباحهتهکانی هه‌ردوو دکتۆری علوج محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت و شێرکۆ کرمانج.
گه‌ر به‌وردی سه‌یری ئه‌و 70 ناوه بکه‌یت که ناویان هاتوه وه‌ک لایه‌نگران و هاوشاریانی ئارام ره‌فعه‌ت شتی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تیا بهدیدهکریت. له‌وانه
بابه‌تی کاندیدکردنی ئارام ره‌فعه‌ت و کیشه‌ی من له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی گۆران بابه‌تی سیاسی ناو ریکخراوهیهکی سیاسین ، جا نازانم ئه‌م بابه‌ته له ج رویه‌که‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به هاوشاریانی کاک دکتۆر(شێرکۆ کرمانج ناوی نابوو کاک دکتۆر)، به تایبه‌تی ژماره‌یه‌کی به‌رجاو له‌و ناوانه به‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کیدا دابهشئهکرێن.
1. به‌شێکیان ،کوردی کوردستانی رۆژهه‌لاتن و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دیموکراتن. ئه‌م که‌سانه به نزیکی له‌پارتیه‌وه ناسراون و هه‌میشه داکۆکی له سیاسه‌ته‌کانی پارتی ئه‌که‌ن و به‌تایبه‌تی ئه‌و گه‌مه بێتامه‌ی ده‌وڵه‌ته کوردیه‌که‌ی پارتی و کاک محه‌مه‌د ره‌فعه‌تیش خۆی یه‌کێکه له‌و سه‌رگه‌رمانه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی پارتی زۆر پێ دروسته. به‌داخه‌وه به‌شێک له‌م کوردانه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات به مورته‌زیقه‌ی پارتی ناسراون.
2. به‌شێکی تریشیان ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتمانین چه‌ند که‌سێک له‌مانه ئه‌ندام که‌رتی رێکخستنی یه‌کێتین و هه‌موو له‌شیان گه‌نده‌ڵییه. زیاتر له عه‌شێره‌تی سیان و خۆشناوه‌کان و منداڵه‌کانیان
3. هه‌روه‌ها به‌شێکیان ،کادیرانی پارتی و لایه‌نگرانی پارتین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی عه‌شیره‌تی بله‌یی و هه‌ندێ له خۆشناوه‌کان
4. به‌شێکی زۆریان ئاگایان لێ نییه، یان ژنی ماڵه‌وه‌ن، یان کوردیی نازانن بخوێنن و بنووسن و به ئینگلیزی ده‌خوێنن. یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه که براده‌ری کچه‌که‌مه، به‌ناوی تارا فه‌تاحی، نکۆڵی لێ ده‌کات که هیچ شتێکی ئیمزا کردبێ و ده‌ڵێ ئاگام له هیچ نییه. له‌خواره‌وه وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌و به ئینگلیزی ده‌نووسم که بۆمی ناردووه.به‌ڵێ زۆری تری له‌م چه‌شنه‌ی تێدایه، به‌تایبه‌تی منداڵی خوار 18 ساڵییه‌وه.
لایه‌نگرانی جووته دکتۆر محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت و شێرکۆ کرمانج، ده‌بوایه وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی مۆرالی و یاسایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان واژۆی منالیان کۆنهکردایهوه. جه‌ند که‌سیکی تیایه که ته‌مه‌نیان له خواره‌وه‌ی 18 سالی یه و دلنیاشم که یان ئاگادار نین وه یان نازانن بۆجی واژۆیان کراوه له‌سه‌ر ئه‌م رونکردنه‌وه‌یه . بۆ نموونه که‌سیک به ناوی "که‌ژان عادل " ته‌نها ته‌مه‌نی 15 ساله. ڕه‌نگه کاکانی دکتۆر وا بزانن که له هه‌لبژاردنی داهاتوی کوردستان به کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی منالی 15 سالی ده‌نگ بینیت. ئه‌م دوو دکتۆره که خه‌ریکی بازرگانین بۆ ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت ببێ به ئه‌ندام پارله‌مانی کوردستان و دواتریش شێرکۆ کرمانج ببێ به کاندیدی پارله‌مانی عێراق، بۆیه وا دیفاع له‌یه‌ک ده‌که‌ن و سه‌فقه‌ی تیجارییان کردوه. ئه‌م بازرگانییه‌ش به ناوی که‌سانێکه‌وه ده‌که‌ن، یان ئاگایان لێ نییه، یان منداڵن و ناوه‌کانیان نوسراوه.
کاکانی دکتۆر له ولاتی ئوسترالیا ده‌ژیت و به‌لام مایهزال موتهمهسیکن به مه‌سه‌له‌ی خیله‌کی و عه‌شایری و ناوجه‌گه‌ریی ، به‌شیکی له‌و که‌سانه‌ی که واژۆیان کردوه له‌سه‌ر ڕونکردنه‌وه‌که یان سه‌ر به عه‌شیره‌ته‌که‌ی ئاغا شیرکۆ کرمانجن (که عه‌شیره‌تی سیان) ه وه یان سه‌ر به عه‌شیره‌تی خۆشناون هه‌روه‌ک له پاشکۆی زۆریک له ناوه‌کان " خۆشناو" ده‌بینریت. که مه‌سئولی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتین له ئه‌ده‌لایدی ئوسترالیا.
له ناو ناوه‌کاندا ناویکی تیایه به خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی له ئه‌لمانیا ده‌ژیت ، ئایا به میتۆدی علوج واژۆیان کرد. وه یان ئه‌و 70 ناوه ناوی هه‌موو لایه‌نگرانی کاکی دکتۆرن له هه‌موو کیشوه‌ره‌کانی جیهان، یاخود هه‌ندێکیان هه‌ر بوونیان نییه
6- دوو که‌سیان له‌مانه‌ی واژۆیان کردوه جیگری که‌رتی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستانن له شاری ئه‌ده‌لاید ، یه‌کیکیان به ناوی بوشری ره‌مه‌زان و ئه‌ویتریشیان به ناوی لالۆ سیانی (که برای شیرکۆ کرمانجه). دونیایه‌کی سه‌یره که ئه‌ندامانی حیزبیکی تر که سه‌ر به ده‌سه‌لاتن و بین به‌رگری بکه‌ن له کاندیدیکی ئۆپۆزیسیۆن.ههوهرک شاملۆ گوته‌نی " دونیایه‌کی سه‌یره گولم".
ئایا به‌راستی ئه‌م ماسته له‌بری موو، گوریسی تیا نیه کاتێ پارتیه‌کان و یه‌کێتیه‌کیان و ئه‌و کورده ئێرانیانه‌ی به مۆسیقای بارزانی کوردایه‌تی ئه‌که‌ن، دێن دیفاع له کاندیدێکی فاشیل و گه‌نده‌ڵ و خۆهه‌ڵکێش و فشه‌که‌ری وه‌ک محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت ئه‌که‌ن، ئاخر له‌دنیای سیاسه‌ت که پانتایه‌که بۆ خه‌ڵک و رای گشتی ، ئیتر هیچ شتێکی شه‌خسی نامێنێته‌وه، دوای ئه‌وه مرۆڤێک ، کاندیدێکی وه‌ک ئارام ره‌فعه‌ت به پیاوی شێرکۆ کرمانجی مهشبوه ناسراوه، شێرکۆش هه‌زار سه‌ری هه‌یه و سه‌د سه‌ودا ، پیاوێکه له پارتی و یه‌کێتیه‌وه نزیکه، لێره له ئوسترالیا ئه‌و شێرکۆیه به‌هاوکاری محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ دۆسکی نوێنه‌ری نێچیرڤان بارزانی له نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له سیدنی ، هه‌مووی هه‌فته‌یه‌ک بوو سه‌رده‌شت تێرۆر کرابوو، پێیان گوت خوێنه‌که‌ی وشک نه‌بۆته‌وه بۆ ده‌چنه لای قاتیله‌کانی، که‌چی شێرکۆ و ئه‌و کورده ئێرانیانه و به ئاگاداری محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت درێژه‌ی به لۆبی بازرگانیه‌که دا بۆ کۆمپانیاکانی نێچیر.
ئه‌و نووسینه، خودی محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت و شێرکۆ کرمانج نوسیویانه و به عه‌قڵیه‌تی عه‌شایه‌ری و ناوچه‌گه‌رایی بنه‌ماڵه‌کان، ماڵ به‌ماڵی کورده‌کان گێڕاویانه. ئاخرمن پیم شه‌رمه کاری له‌م بابه‌ته بکه‌م ، ئه‌گینا هه‌ر له‌م سیدنی یه 500 ناوتان بۆ کۆده‌که‌مه‌وه. باشه بۆچی خۆیان جورئه‌ت ناکه‌ن داکۆکی له‌خۆیان بکه‌ن و کڵاو له‌سه‌ر خه‌ڵکی بێسه‌واد ده‌نێن. به‌ڕاستی مه‌سخه‌ره‌یه، شێرکۆ کرمانج به ره‌ئیس عه‌شره‌تی سیان له ئه‌ده‌لاید ناوی ده‌رکردوه له‌ناو کورده‌کاندا، که‌چی خۆی کردوه به ئه‌کادیمی لێمان.
به‌راستی شه‌رمه‌زاری یه مرۆڤ له بی هیوایی په‌نا بۆ هه‌ندیک شت به‌ریت ، که شهرمهزارتری ده‌کات.محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت سه‌لماندی که نوێنه‌ری شێرکۆ کرمانجه له ناو گۆڕاندا و ئه‌وه پارتی و یه‌کێتی و هه‌ندێ له کورده مورته‌زیقه‌کانی ئێرانیش دیفاعی لێ ئه‌که‌ن. به‌داخه‌وه، گۆڕان به‌و ئاسته گه‌یشتوه که کاندیدی ئه‌وه‌نده لاواز و بێ شه‌خسیه‌تی وه‌ک محه‌مه‌د ره‌فعه‌تی هه‌بێ و پارتی و یه‌کێتیی دیفاعی لێ بکه‌ن و پاکانه‌ی بۆ بکه‌ن، بڵێن پارتی نیه.
ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی تارا فهتاحیه بۆی ناردم که نکۆڵی لێ ده‌کات
Tara Fatehi
Hi Kak Pishtewan.
No I haven't signed anything, nor have I ever been involved in Kurdish politics. Thanks. Regards, Tara.
به‌کوردیه‌که‌ی
تارا فه‌تاحی
سڵاو کاک پشتیوان
نا، من هیچ شتێکم واژۆ نه‌کردوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ده‌خاله‌تی سیاسه‌تی کوردیم نه‌کردوه. سوپاس
رێزم
تارا
له کۆتایی دا ده‌لیم حیکمه‌تی داکۆکی کردنی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی ده‌سه‌لات به پارتی و یه‌کیتی یه‌وه له کاندیدیکی گۆران ده‌بیت چی بیت؟ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره بۆ ئیوه‌ی به‌ریز جیدیلم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست