دۆسیەی گەندەڵی و دزیەكانی بەرزان خەڵوز . (بەشی یەكەم)
Monday, 25/05/2009, 12:00
بۆ ساییتی كوردستان پۆستی ئازیزو بوێر
من وەك كارمەندێكی ڕادیۆ ی خاك دەمەوێت ئەوەتان وەبیر بخەمەوە ، كە بەرزان قادر خەڵوز ناسراو بەبەرزانی خەڵوز گەورەترین مافیای دزی و جەردەییە و ئێستا ڕادیۆى خاك بۆتە ناوەندێك و عەمباری دزیەكانی ئەم بەناو هونەرمەندە ، هەرلە ئاسەواری تەزویرو ساختەوە تادەگاتە متومورو ، كە عومەر فەتاحی پێهەڵخەتاند بەناوی ئاسەواری دێرین و بەهاوكاری هاشم حەمەعەبدوڵڵا ی مەتحەف كەبەڕێوبەری مۆزەخانەیە و پێكەوە شەریكە دزو بەش بوون ، ئەمە مشتێكە لەخەروارێك پێشتر چەندین ئاسەواری تری دزیوەو فریوداوە .
دزیەكانی بەرزان قادر تەنها ئاسەوار دزینی نەگرتۆتەوە بەڵكو بەبیانوی نۆژەنكردنەوەی ڕادێوی خاك و كڕینی ئامێری كەلوپەلی ڕادێۆى خاك 30 دەفتەر دۆلاری لەعومەرفەتاح وەرگرت كەئەو كاتە عومەر فەتاح سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو ، بەرزانی خەڵوز لەم دزیەدا بەهاوبەشی حامیدە سور كردی ، كەكێشەی حامدە سور لەدەزگای خاك ناسراوە ، بەداخەوەهەموو پارەكەی دزی و یەك دوو جار دوو دیوار بەندی بۆ ڕادێۆكە دروستكرد و دوو مایكی سەقەتی لەجەزای ساز كڕی و پارەكەی حەپەلوشكرد.
ئێمە وەك كارمەندانی ڕادێۆی خاك هەست بەمەغدوری خۆمان و دزی و جەردەی و مافیای بەرزان خەڵوز دەكەین ، ئەم زاتە باخێكی گەورەی لەسەرحسابی نەسریەی خاك دروستكردوەوە ، لەڕیگای سكرتێرو جاسوسەكەیەوە كەكوڕێكە ناوی ڕێژینە كارەكان ڕادەپەڕێنێ و مەشتەلی تایبەتی كردۆتەوەو لەتازەترین دزیدا ، شەتڵ و نەمامی گران بەها بەناوی تەلەفزێونی خاك دەكڕێت و دواتر دەیباتە باخەكەی .
دزیەكی تری ئەم بەناو هونەرمەندە دامەزراندنی دەزگای ڕایەڵەبوو ، كەنزیكە ی 100 دەفتەری كۆكردەوەوە خواردی و دواتر لەسەر ڕاسپاردەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داخرا .
خوێنەرانی خۆشەویست ، ئەمە مشتێكە لەنمونەی خەروارێك لەدزیەكانی بەرزان خەڵوز ، من وەك كارمەندی ڕادیۆ ی خاك ئامادەم هەموو دزی و ناعەدالەتی و خراپیەكانی ئەم پیاوە شەڕواڵ پیسە هەڵبدەمەوەو تەحەدای بكەم ، زانیاری زۆرم لایەو چاوەڕوان بن چونكە بەرزان هیچ قیمەتێكی بۆ ئێمە نەهێشتۆتەوە لەڕادیوی خاك و وێڕای ئەوەی پارەیەكی كەممان دەداتێ ، بەردەوام سوكایەتی زۆرمان پێدەكات و هەموو مانی كردوە بەجاسوس بەسەر یەكەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست