مەسرور بارزانی کوڕە پۆڵایینەکەی سەرۆکی هەرێم
Tuesday, 03/02/2015, 12:00
2527 بینراوە
مەسروور بارزانی لە دوا لێدوانیدا لەبەرەکانی شەڕ(بەڵام لەدوایی دواوە) لەتەك باوکی و چەندین پیاوو غوڵامی بنەماڵە هەزار پیاوەکە دەکەوتوەو نەخشەیەکی لەبەردەستایەو لەوە ئەچێ خەریکی گرتنەوەی موسڵ بێ. ئەم پیاوە بەیەك تۆپەڵ جامانەی سوورەوە خۆی شین مۆر کردۆتەوەو هەڕەشە لە داعش ئەکا و کەچی جل و بەرگە سەربازیەکەی خەتی ئوتۆوەکەی تێك نەچوە. ئەوە هەر باسی ڕەنگ و ڕووی مەکە کە دیارە نەك ئارەقە،بەڵکە گەرد و تەپ و تۆزی ئەو دەشتەی لێنەنیشتوە کە ئەبوو هیچ نەبوایە لەبەرخاتری وێنەکە هیچ نەبوایە نەختێ هیلاك و شپرزە خۆی دەرخستایە،هەروەك چۆن ژەنەڕاڵەکەی برای ماوەیەك پیش ئێستا بۆ وێنەی فەیسسبووك نەختێ نان و تەماتەی لەبەردەمیدا دانابوو.
ئەم کەسە نا مەسروورە کە خوێنی سەردەشت عوسمانی لە ملدایە، هاتوەو هەڕەشە لە ئەمریکا ئەکا و ئەڵێ(ئەمریکا ماوەی ١٠ ساڵە ڕاهێنان بەسوپای عێراق ئەکا و پڕ چەکی کردون کەچی نەیان توانی تەنها بۆ ماوەی ١٠ سەعاتیش بەرگەی داعش بگرن). کەچی ئێمەی کورد بەو هەموو ئیمکانیاتە کەمە توانیومانە داعش تێك بشکێنین. ئەم ڕەجول خەشەبیە بیری چوو کە هێزە فشەڵەکەی پارتی و غوڵامەکانیان لە شنگار نەیانتوانی تەنها ١ خولەك دژ بەداعش بجەنگن و ئەو کارەساتەیان خوڵقاند کەهەرگیز بیرمان ناچێتەوە کەوا بەهەزارەها کوردی یەزیدی کوژراو بەهەزارەهاشیان لێ ئەنفال کران. کەچی ئێشتا ئەم دێت و ڕەخنە لە سوپای عێراق ئەگرێ،کورد ئەڵێ(گەر ماڵت لەشوشە بوو،بەرد مەگرە ماڵی هاوسێکەت) کەچی سەرباری ئەو هەموو شەهید و بریندارەی دەستی داعش کە هەر هەموویان سۆرانین و بۆ تەنها یەك لەو هەزار پیاوەی بارزانی تیا نەچوە. کەچی ئاوا ئاخافتن ئەدا و خۆیانیان کردوە بە سەرکردەو دەم ڕاستی خەڵك.
ئەم شێری بەتانیە بەردەوامە لە لێدوان و ئەڵێ(ئەمریکا هێزی سەربازی کەم ئەدا بە ئێمە و هەرچی تانک و زریپۆش و چەکی قورسە ئەیدا بە سوپای عێراق). ئەم وائەزانێ ئەمریکاش وەك ئەوان دەبەنگە و ئاگای لەوە نیە کە بنەماڵەکەی هەر خەریکی کاری قاچاخچێتی و بازرگانین لەگەڵ داعش. ئەوە نیە نەوتی داعش لەڕێگای ئێوەوە بەرەو بازاڕەکان ڕەوانە ئەکرێن. ئەوە نیە کابینەی دەبڵ و لۆریان پێ ئەفرۆشن و ئەوانیش دۆشکەی لەسەر ئەبەستن و کوردی پێ ئەکوژن. ئەوە نیە چەکی پێشکەوتوی ووڵاتان کە دێنە کوردستان ئێوە بە داعشی ئەفرۆشن. ئێتر داوای چەکی چی لەئەمریکا ئەکەن.
لەکۆتاییدا هەر ئەوە ماوە بڵێین کەوا گەر ئێوەش بەقەد نیوەی کاکە حەمەی حسك و یەکێتیتان تیا هەیە،فەرمون ئەوە بەرەکانی شەڕ و تەنها یەك بارزانی بکەنە قوربانی و ئەوسا بزانە خەڵکی چۆن چۆن لێتان ئەڕوانێ و باوەڕتان پێ ئەکا. بەڵام سەد حەیف ئێوە ئەوە نین بتوانن شەڕی دەستەو یەخە لەگەڵ هاوپەیمانێ خۆتان لەداعش بکەن،ئەوە ئێوەن لە داعش خراپتر و ئەبێ باجی ئەو هەموو خیانەتەتان بدەن.