کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى پاش 33ساڵ تەمەن نزیكە ببێتەوە بە گەورەترین لقى پارتى

Saturday, 30/05/2009, 12:00


چەند ڕۆژێكیتر یەكێتى نیشتمانى كوردستان وەك ڕێكحراوێكى سیاسى و چەكدارى لە هەرێمى كوردستانى عێراق بە دوو كۆنگرەو یەك سكرتێرى هەمیشەییەوە,پێ دەنێتە سی وچوارەمین ساڵى تەمەنیەوە ,چ تەمەنێك ؟تەمەنێكى درێژى پڕ لە قەیران و ململانێى ناوخۆى و دەرەكى. مێژووى دروست بوونى ئەم حیزبە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە ئاڵۆزەكان ,هەر بۆیە چۆنیەتى دروست بوونیشى ئاڵوزیەكى پێوە دیار بوو,وەك لاى هەموان ڕوون و ئاشكرایە یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە كۆبوونەوەى چەند باڵ و تەیاریكى وەك (كۆمەڵەى ڕەنجدەران,بزوتنەوەى سۆشیالیست,شۆرششگێڕان) چەكدارى و سیاسیەوە هاتبووە گۆڕێ.ناوى یەكێتیش وەك ئاماژەیەك بۆ یەكێتى و یەكبوون و كۆبوونەوەى ئەو تەیارە جیاجیانە هاتە ناو ناوانەوە,هەموویان لە ژێر چەترى یەكێتى نیشتمانى كوردستان خۆیان حەل كرد.

یەكێتى تووشى نەزیفى عەقڵى ڕەخنەیی دەبێت
كادرێكى پێشكەوتووى سەر بەباڵى ڕیفۆرم سەبارەت بە دەست لەكاركێشانەوەى مەكتەب سیاسیەكانى سەر بە باڵى نەوشیروان مستەفاى باوەڕى وابوو ئێستا یەكێتى لە قەیرانى عەقڵى سیاسى ڕۆژەكانى بەڕێ دەكات و توشی نەزیفى عەقڵى ڕەخنەیی بووە,ئەوەى دەمێنێـەوە لەناو یەكێتیدا جەماعەتى ئەشهەدوبیلان بۆ سەرو خۆیان,هیچ كەسێكى وا شك نابەم لەمەودوا بەرچاو ڕوونى بەرپرسەكەى سەروى خۆى بێت و بتوانێت كێشەو گرفت و موشكیلەكانى خۆى و رێكخستەكانى یەكێتى و خەڵك بە سەروى خۆى بگەیەنێت ,گەورترین كێشە ئەوەیە كە ئەوانەى ماونەتەوە بەو عەقڵیەتەوە بیردەكەنەوە كە ئەوەى بەرپرس پێى خۆش بێت ئەو ئەوە بگەنێت نەك ئەوەى كە ڕۆژانە ڕوو دەدات,چیتر ئەو كیشەو گرفتانەى ڕۆژانە ڕوو دەدەن بەهیچ شێوەیەك ناگەیەنرێتە سەرەوە ئەمەش بۆخۆى گەورەترین زەربە دەدات لە یەكێتى و ناهێڵێت ئەوەى سەرەوە بەرچاویان ڕوون بێت.

تاڵەبانى لەهیچ قبوڵنەكردنەوە بۆ هەموو شت قبوڵكردن
ئەوەى ئێستا دەیبینین جێگەى سەرسەڕومانە كە تاڵەبانى بەو شێوەیە هەڵسوكەوت دەكات لەگەڵ پارتی و بنەماڵەى بەرزانیدا ,چونكە جەلال تاڵەبانى بەشێكى زۆرى تەمەنى خۆى لە ململانێ و كێبەركێ بەرامبەر بە بنەماڵەى بەرزانى و پارتى بردووەتە سەر كەچى ئێستا لەم كۆتایانەى تەمەنى خەریكى بەخورى كردنەوەى ئەوەیە كە زیاتر لە 45 ساڵە دەیڕێسسێت
چاودێرێكى سیاسى گووتى ئەگەر تاڵەبانى لەسەرتاوە بەم شێوەیە كارى بكردایە و نەرمى بنواندایە و دانى بەخۆدا بگرتایە لەبەرمبەر بڕیارە تاكڕەویەكانى بەرزانى ئەوا هەرگیز دووبەرەكى لە نێو ڕیزەكانى شۆڕشدا دروست نەدەبوو, بەڵام ئەم جۆرە نەرمی نواندانەى ئێستاشى بەرامبەر بە پارتى بۆخۆى بووتە هۆى دووبەررەكى نێو حیزبەكەى,ئەوەى لێرەوە تێیدەگەیەن تاڵەبانى 45 ساڵ لەمەوبەر بەهیچ قبوڵنەكردنى بە هەمووشت قبوڵكردنىكەى ئێستاى بەرامبەر بە پارتى هەمان كار دەكاتەوە ,ئەگەر 45ساڵ لەمەوبەر قبوڵنەكردنى هیچ بڕیارێكى تاكڕەوانەى مەلا مستەفا لەلایەن تاڵەبانى و جەماعەتەكەیەوە بووبێتە هۆى تێكچوونى شیرازە حیزب و دروست بوونى ناكۆكى و پارچەپارچەبوونى حیزب ئەوا پاش نیوسەدە بەم نەرمى نواندان و هەمووشت قبوڵكردنى لە بەرزانى كوڕ دیسانەوە بووتە هۆى تێكدانى شیرازەو پارچە پارچە بوونى حیزبەكەى خۆى,لەكاتێكدا دەبوو تاڵەبانى لەوسەردەمەدا هەموو شتێكى قبوڵبكردیە بەڵام بۆ ئێستا پێویست ناكات هەمووشتێك قبوڵبكات.
یەكێتى بووەتە گەورەترین لقى پارتى
نیگەرانى كادرانى باڵى ڕیفۆرم لەو كاتەوە دەستى پێكرد كە لە مانگى دوازدەى 2007 پارتى و یەكێتى ڕێكەوتنامەیەكى ستراتیژیان مۆركرد و بە پێى قسەى ئەو كادرەى ڕیفۆرم ئەو ڕێكەوتننامەیە بوویە هۆى ئەوەى كە پارتى لە ڕێگەى یەكێتیەوە چ شتێكى ویستبێت لە سنورى سلێمانى و گەرمیاندا ئەنجامى داوە ,ئێستا ئەوەى یەكێتى پێى هەڵدەستێت هیچ نییە جگە لە جێبەجێكردنى خاڵ بەخاڵى بەرنامەكانى پارتى ئەتوانم بڵێم یەكێتى ئێستا بووەتە گەورەترین لقى پارتى ,چونكە ئەوەى پارتى ناتوانێت لەڕێگەى لقەكانى 3 و4و 11و 12 بیكات لە ڕێگەى یەكێتیەوە ئەنجامى ئەدات زۆر بە ئاسانى.
كاتێك باس دێتە سەر ڕێكەوتنى سترتیژى نێوان پارتى و یەكێتى زۆربەى ئەندامانى یەكێتى و بەتایبەتى باڵَى ڕیفۆرم بێتاقەتیەكە ڕویان تێدەكات هەتا ئەو ڕادەیەى ئەندامێكى باڵى ڕیفۆرم گووتى ئەگەر قەرابێت ئێمە تەسلیمى ئەو ڕێكەوتنە ببین كە خۆى لە گەورەكردنى هەیمەنەى پارتى بەسەر یەكێتیدا دەبینێتەوە ئەوا چ بێویست ئەكات ئێمە بە یەكێتى بمێنینەوەو لەڕێگەى یەكێتیەوە ئەو كارانە بكەین كە پارتى فرمانى پێدەكات,ئەوا دەبینە پارتى و هیچ پێویستمان بەو وەسیتە نییە كە لەڕێگەى سەركردایەتى یەكێتیەوە تەوجیهاتمان پێبگات و ڕێنمایەكانمان پێبگەیەنن ئەوا ڕاستەو حۆ دەبین بە پارتى و ئەوكات پێویستمان بە سەركردایەتى یەكێتى نامێنێت و ڕاستەوخۆ تەوجیهاتەكە لە پیرمامەوە ەردەگیرین و جێبەجێى دەكەین.
هەر سەبارەت بەو مەسەلەیە و ڕێكەوتنى سترتیژى نێوان یەكێتى و پارتى كادرێكى پێشكەوتووى سەر بە باڵى ڕیفۆرم گووتى من ناتوانم بڵێم ڕێكەوتنى سترتیژى نێوان یەكێتى و پارتى بەڵكو ڕاستر وایە بڵێم ڕێكەوتن لەسەر تەسلیمبوونى یەكێتى بە پارتى ,من تێناگەم ئەگەر بە پێى قسەى بەرزانى و تاڵەبانى بێت كە پارتى و یەكێتى لەسەر هیچ شتێك خیلافیان نەماوە ئیتر بۆچى لق و مەڵبەندەكانیان تێكەڵ ناكەن بۆ مەكتەب سیاسى هەردوولا تێكەڵناكەن و ببنەوە بەیەك ,چونكە ئەوا خۆیان ئیدیعاى ئەوە دەكەن كە هیچ جیاوازیەكیان نییە بۆیە باشتر وایە كە لق و مەڵبەندەكانیان تێكەڵ بكەن و پێكەوە كار بكەن.

لۆگۆى لیستى كوردستانى و زاڵى هەیمەنەى پارتى بەسەر یەكێتیدا

ئەگەر بەوردى سەرنج لە لۆگۆى لیستى كوردستانى(پارتى و یەكێتى) بدەین ئەوا ئاراستەى ڕۆشتنى وێنەى ئەسپە سپیەكەى ناو لۆگۆیەكە ئەوەمان پێدەڵێت كە هەیمەنەى پارتى زاڵە و سنورى زەرد بەرەو فروانى دەچێت لەسەر حسابى سنورى سەوز,پێش ئەوەى ناوى قەوارە سیاسیەكان باسى لێوە بكردێت ,تەنانەت ڕوون نەبوویەوە بەتەواى كە ئایا پارتى و یەكێتى بەیەك لیست و پێكەوە بەشدارى هەڵبژاردن دەكەن یان نا و ناوى لیستەكەیان چیى دەبێت ومن لە كادرێكى پارتیم بیست كە لیستى هاوبەشى پارتى و یەكێتى ناوى(كوردستان)ە و هەرچوار ڕەنگەكەى ئاڵاى كوردستانی تێدایە,ئەمەش وا دەردەكەوێت بەهۆى گیرۆدەبوونى یەكێتى بەكێشە ەناوخۆیەكانى خۆیەوە پارتى زۆر بە ووردى لە ڕێگەى هێماكانەوە دەیەوێت زاڵێتى و هەیمەنەى خۆى بەسەر یەكیتیدا پیشان بدات.

پاش 45 ساڵ ململانیە دواجار پەشیمانى
لە كتێبى (دواى شەست ساڵ)كە نوسەرێكى ئێرانییە و ناوى باسى شەست ساڵ تەمەن و ئەزموون و یاداشتەكانى جەلال تاڵەبانى دەكات لەیەكێك لە ووتەكانى تاڵەبانیدا كاتێك لێى دەپرسن لە چ شتێك پەشیمانى و بەهەڵەى دەزانى لە ژیانتدا لەوەڵامدا دەڵێت "جیابوونەوەم لە مەلا مستەفا بەرزان گەورەترین هەڵەیە كە لەژیانمدا كردبێتم و زۆر پەشیمانم"ڕەنگە هەر ئەم پەشیمانییە بێت كە ئێستا تاڵەبانى وەك خۆ بەقەرزارزانینى بەرامبەر بە بنەماڵى بەرزانى دەیەوێت یەكێتى بباتەوە ناو پارتى و هەڵە گەورەكەى تەمەنى تەعویز بكاتەوە ,بۆیە لە كۆبوونەوەكەى تاڵەبانى لەگەڵ هێزەكانى پێشەمەرگەدا لە دێڕێكیدا دەلێت (پێویستە یەكێتى ناو پارتى بپارێزین)ئەمەش ئاماژەیەكە كە چیتر ئەوە پارتییە كە دەتوانێت یەكێتى بپارێزێت .

هەڵەبجەىشەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە