کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوانەی بە پارە دەوڵەمەندن، بەڵام بە رۆح هەژارن!

Tuesday, 04/06/2013, 12:00


ئه‌وه‌ي كيفايه‌تت ئه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندت نه‌كات ، هه‌موو سه‌روه‌تي ئه‌م دنيايه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندت ناكات


زۆرن ئه‌وانه‌ي به‌ پاره‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڵام به‌ رۆح هه‌ژارن
ده‌وترێ مرۆڤ له‌سێ چاو پێكهاتوه‌ كه‌ بريتين له‌جه‌سته‌و له‌رۆح. چاوي سێيه‌ميش ئه‌وه‌يه‌ بتوانێت ئه‌و دوو ڵايه‌نه‌ گرنگه‌ي تر ، به‌واتا جه‌سته‌و رۆح يه‌كبخات بۆ ئه‌وه‌ي مرۆڤ ناخي خۆي بدۆزێته‌وه‌. زۆربه‌ي مرۆڤه‌كان ته‌نيا جه‌سته‌ي ڕوكه‌شي خۆيان ده‌بينن و ته‌نيا بايه‌خ به‌ڵايه‌نه‌ ڕوكه‌شه‌كاني جه‌سته‌ ئه‌ده‌ن ، به‌ڵام ڵايه‌نه‌ رۆحيه‌كاني خۆيان نابينن. زۆرانێك هه‌ن هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ي ژيانيان ته‌نيا له‌پاره‌دا ده‌بينن ، كۆيله‌ي مادده‌ن ، كه‌موكوريه‌ سايكۆلۆژي وكه‌سايه‌تيه‌كانيان به‌ڕێگاي پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌وه‌ ده‌شارنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها به‌كورسي ده‌سه‌ڵاتيش. به‌شێكي زۆري ئه‌م مرۆڤانه‌ به‌رگه‌ي كێشه‌ رۆحيه‌كان ناگرن و له‌ جه‌وهه‌ردا به‌خته‌وه‌رنين. تێناگه‌ن كه‌ جه‌وهه‌ر له‌ ڕواله‌ت گرنگتره‌. تێناگه‌ن بوون به‌كۆيله‌ي پاره‌و كردنه‌ قورباني كاته‌ به‌نرخه‌كاني ژيان ته‌نها بۆ ته‌راكوم كردني سه‌روه‌ت و سامان و بوونه‌ ديلي پاره‌ له‌ راستيدا واتاي هه‌ژاريي ماددي و رۆحيش ده‌به‌خشێت له‌ژياني مرۆڤه‌كه‌دا با ده‌وڵه‌مه‌نديش بێت به‌ماده‌. ديارده‌يه‌ك نه‌خۆشي پاره‌و مادده‌ي لێده‌كه‌وێته‌وه‌. زۆربه‌ي ئه‌مانه‌ ڕه‌زيل ده‌ژين ، كه‌واته‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌و كه‌چي به‌پاره‌ هه‌ژار ده‌ژي و به‌رۆحيش هه‌ژار ده‌ژي. كه‌واته‌ كه‌سێكي ده‌وڵه‌مه‌ند به‌هه‌ژاري ده‌ژي چونكه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌ولي ئه‌وه‌دايه‌ سامانه‌كه‌ي گه‌وره‌تر بكات. ژياني ده‌بێته‌ ژياني پارێزگاريكه‌ر له‌پاره‌كاني و له‌خۆڵ و به‌ردي موڵكه‌كاني. ديارده‌يه‌ك كه‌ هه‌رگيز ناكرێ له‌سه‌ر حيسابي ئه‌ندامه‌كاني تري كۆمه‌ل نه‌بێت. په‌لاماري بێره‌حمانه‌ بۆ پاره‌و سه‌روه‌ت. به‌لێ ئه‌مه‌ نه‌خۆشيه‌ خه‌ته‌رناكه‌كه‌ي مرۆڤه‌ (ده‌سه‌ڵات و پاره‌). به‌ ياديان بهێنرێته‌وه‌ كفن گيرفاني نيه‌. ئه‌و كاته‌ي فه‌لسه‌فه‌ي ژيان ده‌بێته‌ فه‌لسه‌فه‌ي ته‌نيا پاره‌و ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ته‌نها بۆ مه‌به‌ستي خوودي.‌ زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان وا بيرده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌موو خۆشيه‌كاني ژيان ته‌نها به‌ پاره‌ ده‌كڕدرێت به‌ڵام نازانن له‌ راستيدا خۆياني پێده‌فرۆشن. جوانيي ناتوانێت بێئه‌قليي بشارێته‌وه‌ ، پاره‌و سامان ناتوانێت ڕوخساري سته‌مكاري و نارۆشنبيريي بشارێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ي پاره‌ به‌ هه‌موو شتيك ده‌زانن ، ئاماده‌ن له‌ پێناو پاره‌ش هه‌مو شتێك بكه‌ن. داواكردني دادپه‌روه‌ري له‌ سته‌مكار وه‌ك داواكردني ئه‌قل وايه‌ له‌ شێتێك.

ته‌نها باران به‌ يه‌كساني به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌بارێت


ئايا ئه‌وانه‌ي بوونه‌ته‌ كۆيله‌ي پاره‌ ده‌توانن مرۆڤيان خۆش بوێت؟
ئايا ئه‌وانه‌ي بوونه‌ته‌ كۆيله‌ي پاره‌ ده‌توانن مرۆڤيان خۆش بوێت؟ يان ته‌نيا ده‌توانن پاره‌يان خۆش بوێت. له‌ سروشتي جيهانبينيه‌ ماديه‌كه‌وه‌ زۆرانێك له‌پێناويدا بگره‌ ئازادي و خۆشه‌ويستي مرۆڤه‌كاني تريش زه‌وت ده‌كه‌ن چونكه‌ سروشتي پاره‌ زاڵمه‌و مرۆڤ چاوچنۆكه‌ هه‌ربۆيه‌ ياساو سزاشي بۆخۆي داناوه‌ چونكه‌ سروشتي خۆي باش ده‌ناسێت. له‌وانه‌يه‌ ئه‌وانه‌ خودي خۆشيان خۆش نه‌وێت. ئايا چۆن ده‌توانرێت سنور بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ خه‌ته‌رناكه‌ دابنرێت؟ بۆ ئه‌وانه‌ي خوێن ئه‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌ش كه‌ ئاماده‌ي خواردنه‌وه‌ين. ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاماده‌ بێت به‌هوشياري خۆي و له‌پێناوي پاره‌دا ژينگه‌ وێران بكات ئه‌وا ئه‌م كه‌سه‌ پاره‌ي خۆشتر ده‌وێت وه‌ك له‌ژينگه‌ چونكه‌ ژينگه‌ ژيانه‌ ، كه‌واته‌ مرۆڤيشي خۆش ناوێت. ديارده‌يه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ي باشي نابێت له‌سه‌ر په‌يوه‌نديه‌كاني نێوان تاكه‌كاني كۆمه‌ل. په‌يوه‌نديه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كاني نێوان خۆيان و تاكه‌كاني كۆمه‌ل ته‌نيا له‌په‌يوه‌ندي پاره‌دا ده‌بينن. ئه‌گه‌ر قولتر له‌ بووني خۆيان تێبگه‌ن ئاسانتر روناكي ناخيان ئه‌دۆزيه‌وه‌. ئه‌وه‌ي گوول گه‌وره‌ ئه‌كات بارانه‌ نه‌ك هه‌وره‌ تريشقه‌.


مرۆڤ زه‌وي و ژياني له‌ پێناوي پاره‌دا وێران كردوه‌
له‌ 220 سالي ئه‌م دواييه‌ي مێژوودا مرۆڤايه‌تي زه‌وي و ژينگه‌ي به‌قه‌د ئه‌و چه‌ند مليۆن ساله‌ي پێشووي خۆي وێران كردوه‌. جه‌نگێكي بێبه‌زه‌يي له‌م بواره‌دا هه‌لگيرساندوه‌. به‌ جۆرێك له‌گه‌ل زه‌وي و ژينگه‌ ره‌فتار ده‌كه‌ين هه‌روه‌ك ئيتر ئێمه‌ دوا نه‌وه‌ي ئه‌م سه‌ر زه‌ويه‌ بين. مرۆڤ له‌م ماوه‌ي كاتي ژيانيدا ئه‌ستێره‌ي زه‌وي به‌شێوه‌يه‌ك تێكداوه‌ كه‌ مرۆڤ خۆي جارێكيتر برواناكه‌م له‌و بارودۆخه‌دا ببينێته‌وه‌ ئه‌م ئه‌ستێره‌يه‌ دوباره‌ بهێنێته‌وه‌ سه‌رباري ئاسايي خۆي. كاتێك ئه‌م سه‌رلێتێكدانه‌ي زه‌وي هه‌ندێ له‌شوێني خۆي ده‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌ست له‌روتاندنه‌وه‌و لوكسوسي ئابوري زه‌وي هه‌لبگرێ ئيتر به‌ناوي هه‌ر جۆره‌ ئابوريه‌كي چاوچنۆكانه‌وه‌ بێت. به‌ڵام ئايا چاوچنۆكي مرۆڤه‌ ژيان وێرانكه‌ره‌كان له‌پێناوي پاره‌دا رێگا به‌ ده‌ست هه‌لگرتن له‌ وێران كردني ژيان ئه‌دات؟ ئه‌و كاته‌ي له‌ پێناوي سێوێك دره‌ختێك ئه‌بڕێته‌وه‌. ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ شارستانيه‌تي دروستكردوه‌و هه‌ر مرۆڤيشه‌ وێراني ده‌كاته‌وه‌. له‌ راستيدا كاتي ئه‌وه‌ بۆ مرۆڤ هاتوه‌ كه‌ خۆي له‌نوێ وه‌ هه‌لبسه‌نگێنێت كه‌ ئه‌م چيه‌.
عاله‌مي مادي و كۆمه‌ڵگاي سه‌قه‌ت
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌ك گه‌وره‌يي مرۆڤه‌كاني به‌ده‌سه‌ڵات و به‌ پاره‌و سامان بپێوێت ، ئه‌وا ئه‌ميش كۆمه‌ڵگايه‌كي سه‌قه‌ت و نه‌خۆشه‌ ، سه‌قه‌ت و نه‌خۆش خراوه‌ ، كۆمه‌ڵگايه‌كه‌ كه‌خزاوه‌ته‌ نێو جيهاني ماديه‌وه‌و له‌بري به‌ها كۆمه‌ڵايه‌تيه‌ به‌نرخه‌كان و رۆحيه‌كان فه‌لسه‌فه‌ي ماده‌و پاره‌ داگيري ده‌كات. نيشانه‌ي بيركردنه‌وه‌يه‌كي سه‌قه‌ت وخه‌ته‌رناك له‌سه‌ر حيسابي فكرو به‌ها په‌يوه‌نديه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان. بۆچوون و تێروانينيان بۆ يه‌كتر له‌سه‌ر بنه‌ماي پاره‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌ماي رۆشنبيري وبه‌ها رۆحيه‌ جوانه‌كان. له‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵگايه‌ي تێيدا باري مرۆڤه‌ ئاسايي و ژير و رۆشنبيرو ته‌ندروست بيركه‌ره‌وه‌كان له‌مه‌ترسيدا ده‌بن. ئه‌و مرۆڤانه‌ي كه‌ ئێسته‌ ده‌ژين به‌ڵام به‌شێكي گه‌وره‌ي فه‌لسه‌فه‌و ژيريه‌كانيان بۆ ساڵانێكي تري دوايي به‌ سوودتر ده‌بێت. ئه‌وانه‌ي به‌شوێن لێره‌ن به‌ڵام له‌زه‌مه‌نێكي تردا ده‌ژين ، يان له‌شوێن و زه‌مه‌نێكي هه‌له‌دا ده‌ژين به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌لگايه‌كي سه‌قه‌تكراو وه‌ ته‌حه‌دا لێكراو، ديارده‌يه‌كي به‌ئازاره‌.

هه‌ژاري يه‌كێك له‌ تالترين ديارده‌كاني ژيان
هه‌ژاري يه‌كێكه‌ له‌ تالترين و ناخۆشترين ديارده‌كاني ژيان. كه‌سێك هه‌ميشه‌ له‌ده‌سته‌وه‌ بۆ ده‌م بژي ، تواناي خه‌رجي نه‌شته‌رگه‌ريه‌كي نه‌بێت بۆ نه‌خۆشيه‌كي خۆي يان بۆ ئه‌ندامێكي خێزانه‌كه‌ي ، يان. ئه‌و فرمێسكانه‌ي مرۆڤ قووتي ئه‌دات زۆر تالتره‌ له‌وانه‌ي ته‌نيا به‌ڵاچاودا دێنه‌ خوارێ. به‌ڵام پاره‌ش ته‌نيا ده‌توانێ هه‌ندێك له‌ كێشه‌كاني ژيان چاره‌سه‌ر بكات نه‌ك هه‌مووي.

(به‌هه‌ژاري له‌دايك بووم ، به‌هه‌ژاري ژيام و هه‌ر به‌ هه‌ژاريش ده‌مرم)

ئه‌وانه‌ هه‌له‌ن وابزانن هه‌ژاري بريتيه‌ ته‌نيا له‌ به‌تالي گيرفانه‌كان. به‌تالي له‌ سۆز و هه‌ست و دڵ ، به‌تاليي له‌ ويژدان ، له‌ روتاندنه‌وه‌ي هاو مرۆڤه‌كان ، ئه‌وه‌ هه‌ژاريي راسته‌قينه‌يه‌. زۆرێك له‌هه‌ژاران هه‌ن به‌خته‌وه‌رترن وه‌ك له‌ زۆرێك له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاني پاره‌دارو بگره‌ سه‌غي تريشن له‌وانه‌و كه‌سايه‌تيشيان بگره‌ به‌هێزتره‌. مرۆڤێك ده‌كرێ به‌ پاره‌ هه‌ژار بێت به‌ڵام به‌ فكرو ژيريي ده‌وله‌مه‌ند بێت و به‌ سوود بێت بۆ كۆمه‌لگا.


(دواي مردنم ده‌چمه‌ به‌هه‌شت چونكه‌ له‌ ژياني سه‌ر زه‌ميندا له‌ دۆزه‌خدا ژيام)


هاوكاري و دادپه‌روه‌ريي له‌ بري چاوچنۆكي و روتاندنه‌وه‌
به‌رهه‌مه‌ شمه‌كيه‌كان ده‌بێت له‌ خزمه‌تي پێويستيه‌ راسته‌قينه‌كاني مرۆڤ بێت. هاوكاري و دادپه‌روه‌ري له‌ بري چاوچنۆكي و روتاندنه‌وه‌. به‌رزترين ئامانجه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان ده‌بێت بريتي بێت له‌ دوور خستنه‌وه‌ي كوێره‌وه‌ري مرۆڤ. پال به‌ تاكي مرۆڤه‌وه‌ بنرێت بۆ به‌شداري كردني چاڵاكانه‌ له‌ ژياني كۆمه‌ڵايه‌تيدا.



گۆڕي دوو كوري باوكێك كه‌ به‌ رووداوي ئوتومبێل ده‌مرن. خۆشه‌ويستي ئه‌و باوكه‌ بۆ كوڕه‌كاني ، گۆره‌كه‌يان له‌ شووشه‌ ده‌گرێت و رۆژانه‌ گوولي نوێ ده‌هێنێت بۆيان / هۆله‌نده‌ ، ئارنێم ، ۆينه‌ له‌ڵايه‌ن نوسه‌ر

مرۆڤ خۆشي له‌ ژيان نابينێت ئه‌گه‌ر بێهيڵاك بوون هه‌مووي به‌ ئاماده‌يي بۆ بێته‌ به‌رده‌م. كاتێك نرخي له‌ش ساغي ده‌زانێت گه‌ر نه‌خۆش بكه‌وێت. زانيني ئه‌و ڕاستيه‌ش مرۆڤ نه‌هاتۆته‌ سه‌ر ئه‌م دونيايه‌ ته‌نيا بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌ خۆشيه‌كاني ژيان. مرۆڤ به‌ درێژايي ته‌مه‌ني له‌ پرۆسه‌يه‌كي به‌رده‌وامي ملمڵانێ و كێشمه‌كێش و به‌رزونزميدايه‌. ئه‌گه‌ر تۆش نه‌ته‌وێت به‌ڵام سروشتي ژيان و ژينگه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كه‌و هاومرۆڤه‌كانت وازت لێناهێنن. زۆرجاريش خۆبه‌ختيه‌ له‌ نێو چ خێزانێكدا دێيته‌ سه‌ر دونيا ، له‌ خێزانێكي هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌ ، له‌ وڵاتێكي پرجه‌نگ و كوێره‌وه‌ريه‌كاني ژيان ، يان له‌ وڵات و خێزانێكي به‌خته‌وه‌رو بووه‌. شوێن و زه‌مه‌ن زۆربه‌ي جار له‌ چركه‌ي له‌ دايك بوونه‌وه‌ چاره‌نوسمان دياري ده‌كات. ئه‌و كه‌سانه‌ي باوه‌ريان وايه‌ چاره‌نوس له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دياري كراوه‌و ناكرێ بگۆڕدرێت ، ئه‌ي له‌ كاتي په‌ڕينه‌وه‌ي له‌ شه‌قامه‌كاندا بۆچي سه‌يري هه‌ردووڵا ده‌كه‌ن؟


هه‌ژارن به‌ڵام به‌خته‌وه‌رن

هه‌موو پاره‌ي ئه‌م جيهانه‌ ناتوانێت خۆشه‌ويستيه‌ك بكڕێت
هه‌موو پاره‌ي كه‌سێك ، هه‌موو پاره‌ي ئه‌م جيهانه‌ ناتوانێت خۆشه‌ويستي ته‌نيا مرۆڤێك بكڕێت. وه‌ك ئه‌وه‌ وايه‌ كه‌هه‌موو تاريكايي ئه‌م جيهانه‌ ناتوانێت ڕوناكي ته‌نيا يه‌ك مۆم بكوژێنێته‌وه‌. خۆشه‌ويستي كه‌ بووه‌ شت ئه‌وكاته‌ ده‌كرێ به‌پاره‌ بكڕدرێت به‌ڵام خۆشه‌ويستي وه‌ك ڵايه‌نه‌ سروشتيه‌كه‌ي ، وه‌ك شتێكي ڕۆحي و له‌شێوه‌ جه‌وهه‌ريه‌كه‌ي خۆيدا به‌پاره‌ نافرۆشرێت و ناشبێت بفرۆشرێت. له‌ڕاستيدا خۆشه‌ويستي شمه‌ك نيه‌ كه‌ وه‌ك پاره‌ له‌قاسه‌دا هه‌تبێت. ئه‌گه‌ر خۆشه‌ويستي بوه‌ شمه‌ك ئه‌وكاته‌ مرۆڤ ده‌توانێت به‌ندي بكات ، سنوري بۆ دابنێت ، يان كۆنترۆلي بكات. ئه‌م جۆره‌ خۆشه‌ويستيه‌ له‌بري بوژانه‌وه‌يه‌كي ڕۆحي ئه‌وا كوژه‌رو خنكێنه‌ره‌. خاوه‌ن كۆيله‌يه‌ك جه‌سته‌ي كۆيله‌كه‌ ده‌كرێت به‌ڵام هه‌رگيز ناتوانێت رۆحي كۆيله‌كه‌ بكرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ته‌نيا هي كۆيله‌كه‌ خۆيه‌تي.


ئه‌خڵاق (مۆره‌ل) به‌پاره‌ ناكڕدرێت
چه‌ندن ژماره‌ي ئه‌وانه‌ي كه‌دواي مردنيان سه‌روه‌ت وسامانه‌كانيان له‌گه‌ڵ خۆياندا بردوه‌؟ ده‌شزانن كه‌مردن حه‌تميه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانن ده‌ست له‌ بووني كۆيڵايه‌تي خۆيان بۆ پاره‌ هه‌لبگرن. داخۆ فه‌لسه‌فه‌ي ئه‌م شته‌ له‌چيدا بێت؟ فيرعه‌ونه‌كان ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و زێروزيوه‌يان له‌گه‌ڵ خۆياندا برده‌ هه‌ره‌مه‌كانيانه‌وه‌ ، خۆيان كرده‌ مۆميا ، ده‌بينين هه‌مووي له‌ شوێني خۆيدا ماوه‌. زۆرانێك هه‌ن له‌وانه‌يه‌ زۆر شتي دنيا هه‌ن به‌پاره‌ بتوانن بيكڕن به‌ڵام شتێك هه‌يه‌ كه‌ به‌ هه‌موو پاره‌ي دونيا ناتوانرێ بكڕدرێت ئه‌ويش بريتيه‌ له‌ئه‌خڵاق. مۆره‌ل ته‌نيا مرۆڤي باش خاوه‌نيه‌تي. هه‌ندێك بۆ پركردنه‌وه‌ي نوقسانيه‌ ڕۆحيه‌كانيان به‌ حوكمي پاره‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر كاري سێكس ومه‌ي خواردنه‌وه‌ ، يان هه‌ندێكي تر په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر نوێژو خوداپه‌رستي چونكه‌ له‌مه‌ياندا هه‌ندێ تێربووني ڕۆحي ده‌دۆزنه‌وه‌ چونكه‌ پاره‌كانيان لێره‌دا به‌ فريايان ناكه‌وێت ولێي سه‌رف نه‌كراوه‌ بۆ دروستكردني ڕۆشنبيريي بۆ لێكدانه‌وه‌و كواليتي ونهێنيه‌كاني ژيان. ژيانێكي بێكه‌لك مردنێكي زووه‌. ژماره‌يه‌ك له‌وانه‌ بۆ مسۆگه‌ر كردني ئه‌و دنياش ده‌يانه‌وێ به‌دوو نوێژو كه‌مێك زه‌كات ناخي خۆيان ئارام بكه‌ن و خوداش له‌خۆيان ڕازي بكه‌ن. مرۆڤ له‌سروشتي خۆيدا چاوچنۆكه‌.





مرۆڤ له‌ نێوان درنده‌يي و ئاشتيخوازيدا
ئه‌وه‌ مرۆڤه‌ له‌ پێناوي پاره‌و داگيركردن و چاوچنۆكي و رق و كينه‌و روتاندنه‌وه‌دا سه‌دان مليۆن گياني به‌ كوشتداوه‌ ، هه‌ر مرۆڤيشه‌ له‌ پێناوي ئازادي و پاراستني ئاسايش و كه‌رامه‌ت و نان و ئازاديدا به‌ سه‌دان مليۆن گياني له‌ مێژووي مرۆڤايه‌تيدا كردۆته‌ قورباني. به‌ مليارد جار مرۆڤ له‌ مێژووي ژياني خۆيدا كه‌رامه‌تي هه‌ر له‌ ڵايه‌ن هاومرۆڤه‌كانيه‌وه‌ پێشێلكراوه‌. دياره‌ مرۆڤ سروشتي خۆي باش ده‌ناسێت هه‌ربۆيه‌ گه‌يشتۆته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ي ده‌بێت ياساو سزا بۆ خۆي دابنێت چونكه‌ ته‌نيا به‌شێكي سروشته‌كه‌ي ئاشتيخوازه‌. ده‌پرسم هۆكاري ئه‌وه‌ له‌چيدايه‌ مرۆڤ بتوانێت ئه‌وه‌نده‌ دڕنده‌ بێت؟ كۆمه‌ل كوژي و تاواني جه‌نگ و كۆيڵايه‌تي و ره‌فتاري دژ به‌ مرۆڤايه‌تي ، به‌ندكردن و ئه‌شكه‌نجه‌و كاري درندانه‌و وێرانكه‌رانه‌و روتاندنه‌وه‌و بێبه‌زه‌يي بوون ئه‌نجام بدات؟ دوور نيه‌ رۆژگارێك كورد نه‌بێته‌ هۆي جينۆسايد كردني ئه‌ويتر چونكه‌ ئه‌ميش مرۆڤه‌. چيبكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ي مرۆڤ ئاشتيخواز بێت؟ چه‌ندين تيۆري هه‌ن سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كاني توندوتيژي له‌ مرۆڤدا له‌وانه‌ش بۆچووني فه‌لسه‌في و سياسي ، كۆمه‌ڵايه‌تي ، سايكۆلۆجي و بايۆلۆژي. په‌روه‌رده‌ ، ئه‌وه‌ي نێو خيزان ، سيسته‌مي په‌روه‌رده‌ي ده‌وله‌ت و قوتابخانه‌ ده‌توانێت مندالێك وه‌ك كه‌ره‌سته‌يه‌كي خاو له‌ منداليه‌وه‌ ئاشتيانه‌ په‌روه‌رده‌ بكات و به‌ پرۆسه‌يه‌كي به‌ كه‌لتور بووندا بيبات. هه‌روه‌ها ده‌رده‌ گه‌وره‌كه‌ي مرۆڤايه‌تي نه‌خوێنده‌واري و دواكه‌تويي و هه‌ژاريه‌. هه‌روه‌ها كۆمه‌لگايه‌كي دادپه‌روه‌ر له‌ بنه‌ما گرنگه‌كانن و پێويستيه‌كي ژيانيه‌ بۆ به‌رهه‌مهێناني مرۆڤ و كۆمه‌لگاي ته‌ندروست. مرۆڤ هه‌رچيه‌ك بێت سروشتێكي توندوتيژي هه‌لگرتوه‌و خاوه‌ن سايكۆلۆجيه‌تێكي خۆيه‌تي ، ته‌ندروست و ناته‌ندروستيش. پێويسته‌ كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ي ڵايه‌نه‌ توندوتيژيه‌كه‌ي مرۆڤ بكرێت. زۆربه‌ي جار به‌ هۆي به‌كارهێناني توندوتيژي و ناعه‌داله‌تيه‌وه‌ به‌رامبه‌ري ده‌كرێ ڵايه‌نه‌ توندوتيژه‌ييه‌كه‌ي مرۆڤ كه‌ تێيدا بووني هه‌يه‌ سه‌ر هه‌لبدات و ده‌كرێ ده‌رئه‌نجامي مه‌ترسيداري لێبكه‌وێته‌وه‌. ئاخۆ مرۆڤ هێشتا به‌ پرۆسه‌ي به‌ كامڵ بوون و ژيريدا ده‌ڕوات؟ ئاخۆ له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاري و پێشكه‌وتنه‌ي به‌سه‌ر جيهاندا دێت مرۆڤ هه‌ر به‌م شێوه‌ مرۆڤيه‌ي ئێسته‌ي ده‌مێنێته‌وه‌؟ يان مرۆڤ هێشتا پرۆسه‌ي به‌ مرۆڤ بووني خۆي ته‌واو نه‌كردووه‌؟ هه‌ندێكجار شه‌رم له‌ مرۆڤ بووني خۆم ده‌كه‌م. ئايا چاره‌نوسي مرۆڤايه‌تي چي لێبه‌سه‌ر دێت له‌ نێوان سروشتي درنده‌يي و ئاشتيخوازي خودي مرۆڤ خۆي؟ كه‌واته‌ مرۆڤ چيه‌ كه‌ هه‌ردوو خه‌سله‌ته‌كاني تێدان؟ مرۆڤ باشتر وايه‌ زۆرتر بيربكاته‌وه‌ له‌وه‌ي كه‌ خۆي چيه‌ ، نرخي چيه‌و چه‌نده‌.

ترس له‌ ژيان يان ترس له‌ مردن؟
ئه‌وه‌نده‌ي مرۆڤ له‌ ژياني ناڕه‌حه‌تيدا ترسي له‌ ڕۆژه‌ ناخۆش و به‌ ئازاره‌كاني ژيان هه‌يه‌ ئه‌وه‌نده‌ ترسي له‌مردن نيه‌. ئه‌و جۆره‌ ژيانه‌ي كه‌ زۆربه‌ي كات هه‌مووي مردنه‌. ئه‌وانه‌ي ته‌نيا له‌مردندا له‌وانه‌يه‌ پشووي ناخ بدۆزنه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ي هه‌يانه‌ بۆ ژيان كه‌مه‌ به‌ڵام بۆ مردن زۆره‌. من ترسم له‌ تواناي ئازاردان و درندايه‌تي و بێبه‌زه‌يي مرۆڤ هه‌يه‌. هه‌تا ئێسته‌ش تێناگه‌م مرۆڤ له‌ راستيدا چيه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستيره‌ شينه‌ ته‌نيايه‌. تيمساحێك ، شێرێك كه‌ تێربوو چيتر په‌ڵامار نادات ، به‌ڵام مرۆڤ پێچه‌وانه‌وه‌ي ئه‌وه‌يه‌. هه‌ندێك جار گه‌وجانه‌ ملمانداوه‌ته‌ ژيانێك كه‌ به‌شێكي زۆري به‌كه‌لكي مرۆڤ نايه‌ت.


وێنه‌ي مندالێكي برسي له‌ سومال ، دالێك چاوه‌راني مردني ده‌كات / 1994 ، له‌ڵايه‌ن وێنه‌گري ئه‌مريكي كيفن كارته‌ر گيراوه‌ ، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ي ئه‌م ڕوداوه‌ بوه‌ هۆي خۆكوشتني.
(ئه‌و فرمێسكانه‌ي مرۆڤ قوتيان ئه‌دات زۆر تالتره‌ له‌وانه‌ي ته‌نيا به‌ڕومه‌تدا دێنه‌ خوارێ)



گه‌وره‌ترين نهێني ژيان بريتيه‌ له‌ مردن
مردن هاوه‌ڵێكي هه‌ميشه‌يي مرۆڤه‌و له‌كاتي له‌دايك بونمانه‌وه‌ چاڵاكه‌و ديوێكي تري هه‌مان دراوه‌. كه‌واته‌ ژيان ومردن دوو شتي پێكه‌وه‌ به‌ستراون. هه‌روه‌ك حوكمي ژيان دراوين هه‌ر به‌م شێوه‌يه‌ش حوكمي مردنيش دراوين هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ي برياڕي خودي مرۆڤدان. ته‌سليم به‌ ژيان ده‌كرێيت و دواتر مردن له‌گه‌ل خۆيدا ده‌تبات. به‌م شێوه‌يه‌ هه‌ر مرۆڤه‌ چيرۆكێكي ژياني خۆي تۆمار ده‌كات هه‌ريه‌كه‌و به‌ شێوه‌يه‌ك. گه‌وره‌ترين نهێني ژيان بريتيه‌ له‌ مردن. له‌يه‌كه‌م چركه‌ي له‌دايكبونه‌وه‌ روبه‌روي مردن ده‌بينه‌وه‌. له‌مردندا ته‌واوي چيرۆكي ژيان كۆده‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر وابێت كه‌ ئه‌مرۆ تۆ ده‌بێت بمريت و ئاورێك بۆ دواوه‌ بده‌يته‌وه‌ بۆ ژيان كامانه‌ن هه‌ست و فكره‌ راسته‌قينه‌كانت ده‌رباره‌ي ژيان كه‌ جێت هێشتوون؟ ئايا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ي تێدا ده‌دۆزيته‌وه‌ كه‌ويستوته‌ له‌ ژياندا به‌ده‌ستيان بهێنيت؟ خۆشه‌ويستي ده‌توانيت له‌ مردني كه‌سێكي زۆر خۆشه‌ويستيشدا روبه‌روي بيته‌وه‌. به‌ڵام مرۆڤ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ له‌مردن ترساوه‌ چونكه‌ ده‌زانێت رۆژێك دێت كه‌ ده‌بێت بمرێت و ئه‌مه‌ش ياساي ژيان و مردنه‌. ته‌مه‌ن كه‌ رۆيشت چيتر ناگه‌رێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ي كه‌ مرد چيتر ناژێته‌وه‌ ، هه‌ربۆيه‌ ژيان مۆمێكه‌ رۆژ له‌ دواي رۆژ ئه‌توێته‌وه‌. مردن پرۆسه‌يه‌كي حه‌تميه‌ له‌ ژياني هه‌موو زينده‌وه‌رێكدا. قورسترين چركه‌ له‌ژياني مرۆڤدا ئه‌و چركه‌يه‌يه‌ له‌ دايك ده‌بێت چونكه‌ له‌م ساته‌ ژيانه‌وه‌ ئيتر روبه‌رووي زۆرانبازي ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ل ژيان و له‌گه‌ل مردندا. هه‌موو ئه‌وه‌ي ده‌ژي رۆژگارێك دێت ده‌بێت بمرێت. گوول به‌و جوانيه‌ي خۆي هه‌ر هه‌لده‌وه‌رێت ، دايك له‌ گوول زۆر جوانتره‌ كه‌چي هه‌ر ده‌بێت بمرێت و خۆراكي خاك بێت.

مرۆڤ ده‌بێت به‌ هيوا بژي
هيوا وون ده‌بێت به‌ڵام هه‌رگيز نامرێت ، هه‌ربۆيه‌ ئه‌بێت له‌ ژياندا له‌گه‌ل گه‌شبينييشدا بژين. مرۆڤ پێويسته‌ فێري ئه‌وه‌ بێت به‌هيوا بژي. ئه‌وه‌ي به‌هيوا ده‌ژي به‌واتا رۆژگاري له‌ ده‌ستدايه‌. هه‌وڵ بدات له‌و ئيمكانيه‌ته‌ كه‌مه‌ي كه‌ هه‌يه‌تي باشترين شتي لێدروست بكات. ژيان به‌ هيواوه‌ به‌نده‌. بێ بووني هيوا ژيان چ واتايه‌كي بۆ ده‌مێنێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر ژيان هيچ نيه‌ ئه‌ي بۆچي مرۆڤه‌كان شه‌ري له‌سه‌رده‌كه‌ن و زگي يه‌كتري بۆ هه‌لده‌دڕن؟ خۆزگه‌ پێكهاته‌ي مرۆڤ ته‌نها ئاشتي و ئاراميي بوايه‌. چۆنيه‌تي گه‌ران به‌دواي پێويستيه‌ رۆحيه‌كاندا گرنگه‌ ، له‌ سروشت ، له‌ گوول وسه‌وزايي وده‌رياو شاخ و جوانيي ئاسمان ، له‌و كه‌ژه‌ي تۆ ڵات خۆشه‌ ، له‌موزيك و فه‌نتازي و رۆمانسيه‌تي ژيان. نه‌بيته‌ ئه‌و په‌پوله‌ جوانه‌ ره‌نگاوڕه‌نگه‌ي به‌ ده‌وري مۆمێكي جواني داگيرساودا ده‌خولێته‌وه‌ به‌ڵام كتوپر خۆي پێدا ده‌كێشێت و ده‌سوتێت. ژيانێكي بێ كه‌ڵك مردنێكي زووه‌. ده‌بينم ئه‌وانه‌ي ڵاون بۆ ئاينده‌ ده‌ژين به‌ڵام به‌ ته‌مه‌نه‌كان بۆ يادگاريه‌كانيان ده‌ژين. به‌ڵي يادگاريه‌كان به‌شێكي نه‌بچراوي ژيانه‌. چه‌ندن ژماره‌ي ئه‌و مليارده‌رو مليۆنه‌ري دۆڵارانه‌ي كه‌نازانن بيتهۆڤن كێيه‌؟ گوێي بيستن وهه‌ستيان نيه‌ بۆ ميوزيك. چوونه‌ مۆزه‌خانه‌و شانۆگه‌ري و خوێندنه‌وه‌ي رۆمان و خۆرۆشنبير كردن ، مليۆنه‌رێكي دۆڵار له‌وڵاتێكي دواكه‌وتوي كڵاسيكدا. چه‌ندن ئه‌وانه‌ي ، ئه‌و ده‌وله‌مه‌ندانه‌ي هه‌زارانێك دۆڵاريان خه‌رج كردبێت بۆ شوێنێكي ڕۆشنبيري؟ بۆ خه‌رجيي خوێندكارێك بۆ وڵاتێكي تر بۆ بوارێكي به‌سوود بۆ نه‌ته‌وه‌ ، هي شانۆكار ، هي خوێندكارو نوسه‌ره‌ هه‌ژاره‌كان. ئه‌وانه‌ي به‌ هيواي گه‌يشتن به‌و به‌هه‌شته‌ي بروايان پێيه‌تي له‌ گه‌ره‌كێكدا مزگه‌وتێك دروستده‌كه‌ن به‌ڵام ئاماده‌ نين بير له‌ دروستكردني كتيبخانه‌و شوێنێكي ڕۆشنبيري بكه‌نه‌وه‌وه‌ تێيدا. بينيشم زۆرێك له‌وانه‌ي به‌ هه‌ژاري ژيان به‌ ده‌وله‌مه‌ندي مردن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە