میسر له نێوان دوو شۆڕشدا - ڕاژدێک بۆ نۆکۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان
Tuesday, 19/06/2012, 12:00
به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌که برایانی یه‌کگرتووی ئیسلامی (کوردستان) هه‌موو هێز و میکانیزمی تواناکانی خۆیان خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر له قازانجی ئیخوان موسلمین.
وه‌ک بڵێی برایان له ڕێی ئیخوانه‌وه به‌دوای چاره‌نوسی کچانی چاره‌ڕه‌شی ئه‌نفالی فرۆشراو به‌میسریان ده‌گه‌ڕێن و تاو‌انبارانیان به‌سزا ده‌گه‌یه‌نن .
وه‌لێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ساخته‌کاریانه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی دوهه‌مینی سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی میسردا له‌لایه‌ن ئیخوانه‌کانه‌وه کراوه هه‌تا ته‌نانه‌ت سه‌له‌فیه‌کان و عومر‌و موساش به‌هانایانه‌وه چوون و ده‌نگه‌کانی خۆیان دابه ئیخوان موسلمین سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هێشتا ئه‌حمه‌د شه‌فیق به ته‌نها خۆی توانیویه‌تی زیاتر له له‌سه‌دا 48 ده‌نگه‌کانی گه‌لانی میسر به‌ده‌ستبخات جا با به‌رتیل و ساخته‌کاریه‌کانی ئیخوان له‌لایه‌کی تر بوه‌ستێت ئه‌گه‌ر چی تا ئێستاش شه‌فیق ئه‌و ئه‌نجامه قبوڵ ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی هه‌یه له‌وه‌ی ئیخوانه‌کان ساخته‌کاری ئاشکرایان کردوه .
ته‌نها له قاهیره‌ی پایته‌خت له پاڵ ساخته‌کاریه‌کانی ئیخوان محه‌مه‌د شه‌فیق توانیویه‌تی له‌سه‌دا 56 ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست خستوه له چه‌ند شاری تریش ڕێژه‌ی له‌وه زیاتری هێناوه.
ئه‌م ئه‌نجامه‌ی میسر ئه‌مڕۆ پێمانی وت که ئه‌وێ وڵاتێکی پلوڕالیسمه و به‌هه‌موو جیهانی ده‌ڵێت که‌له‌م چه‌رخی ڕێنیسانسه ئه‌وه‌ی ڕوویدا به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌هاری ئیسلامی نه‌بوه و نابێت ، به‌ڵکو به‌هاری گه‌لانه و ئه‌وه‌تا زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵکی میسر حوکمی ئیسلامی سیاسی و سه‌پاندنی شه‌ریعه‌ت ڕه‌د ده‌کاته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له ساحه‌ی ته‌حریردا گیانیان به‌خت کرد ته‌نها ئیسلام نه‌بوون و له‌م وڵاته‌دا که به ملیۆنان قبتی ئه‌رسۆدۆکس ده‌ژین ستاتۆیه‌کی سڤیلی گه‌ره‌که.
ئه‌مه بۆ خۆی وه‌ڵامێکی تر بوو بۆ ئه‌و دروشمه بریقه‌دارانه‌ی ئیخوان و وابه‌سته‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه ئیگۆیسته که نالۆژیکانه له وڕێنه و ماکیاژکردنی ڕوه دزێوه‌کان ئیخوان زیاتر هیچی ترنه‌بوو .
ڕاستیه‌کی تری ئیخوان که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌رکه‌وت هه‌لپه‌رستیان و ئیستغلال کردنی هه‌ست و شعوری خه‌ڵکی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی موسوڵمانی میسربوو به‌دانی قوتێکی که‌م ڕاستربڵێین به‌رتیلێک و کڕینی ده‌نگی خه‌ڵکی ساده وه‌ک له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش دوباره‌بونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زموونه که‌له ڕابردوودا له کوردستانیش بینیمان و هه‌روه‌ک چۆن حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغانی ئیخوانیش به دابه‌ش کردنی عه‌لاگه‌یه‌ک خه‌ڵوز و کیلۆیه‌ک مه‌عکه‌رۆنی ده‌نگی خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی گونده‌کانی ده‌کڕی.
http://www.youtube.com/watch?v=bmm1Z-sQ3qU
خاڵێکی تر که‌ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاشکرای کرد ئه‌وه‌بوو که ئیخوان دینی ئیسلامی وه‌ک ئامێرێک و مزگه‌وتیان وه‌ک بنکه‌یه‌کی پڕوپاگه‌نده بۆ گه‌یشتن به‌کورسی ده‌سه‌ڵات و بۆ به‌ده‌ستخستنی ده‌نگی خه‌ڵک به‌کارهێنا ، جگه‌له‌وه‌ی که‌له‌لایه‌ن وڵاتانی که‌نداو که بۆ مرۆڤی ئاقڵ سیاسه‌تی وڵاتانی که‌نداو بۆ ناوچه‌که و جیهان ئاشكرایه که ڕۆڵی ئه‌سپی ته‌روارده‌ی ڕۆژئاوا ده‌بینن ، به سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ ئیخوان و سه‌له‌فیه‌کان نێردراوه وه‌ک کۆمه‌ک کردنیان له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و کڕینی ده‌نگی خه‌ڵک جگه‌له‌وه‌ی مه‌دیاکانی خۆشیان بۆ ئه‌وان ته‌رخانکرد ڕۆژانه ده‌ماندیت چۆن پڕوپاگه‌نده بۆ ئیخوان موسلیمن ده‌کرا و شه‌ڕی ئه‌حمه‌د شه‌فیق یان ده‌کرد ، نمونه‌ی ته‌له‌فزیۆنی الجزیره.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا به‌شێک له ڕاستیه‌کان ببینن.
http://www.youtube.com/watch?v=eSuaT4NMWjs&feature=related
ئه‌مه‌و به‌پێی ڕاپۆرتێکیش که ده‌توانن له‌ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کانیشدا بیبیننه‌وه له چه‌ند بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان له وڵاتی میسر توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین ساخته‌کاریدا بگیرێت و ئاشکراش بووه که ئیخوان موسلمینه‌کان مه‌ره‌که‌بی خراپیان بۆ ساخته‌کاری به‌کارهێناوه.
ئاژانسی هه‌واڵی حوریه‌ت بڵاوی کردۆته‌وه، دوای ئاشکرابوون له‌به‌کار هێنانی مه‌ره‌که‌بی ساخته له هه‌ندێ بنکه‌ی ده‌نگدان له وڵاتی میسر، کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته به پشتیوانی هێزی ئه‌منی توانیویه‌تی له هه‌ندێ بنکه‌ی ده‌نگدان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ساخته کاریانه دابگرن و ده‌رکه‌وتووه فێڵ کراوه له‌مه‌ره‌که‌ب و به‌ئاسانی ره‌ش ئه‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه لێره‌دا بیڵین ئه‌وه‌یه که نه گه‌لانی میسر و نه گه‌لی کوردی کۆمه‌ڵکوژ کراو به (ئه‌نفال) ئه‌زمونی ئیخوان موسلمینی پێقبوڵ نیه .
بڕۆکسل / 19-06-2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست