سیاسەت و هەڵبژاردن و عەقلانیە ت
Thursday, 24/09/2009, 12:00
هەمیشە دەسەڵات بەجۆرێك چەق بەستوە بەكورسى یەكانیانەوە بەئاسانى ناتوانرێ مێژوى رابووردو و ئێستا و داهاتوى هەڵسەنگاندنى بۆ بكرێت لەبەر بونى پەیوەندیەكى بەهێز و توند و تۆڵ لەنێوان كورسى و دەسەڵاتدا , سیاسەتى كوردى بەردەوام وێنەیەكى ڕەهاى داوە بەخەڵك بۆ ئەكتیڤ كردن بەرنامەو پرۆگرامەكانى كەلەناوەرۆكدا پێچەوانەى بۆچونەكانیەتى هەروەك (بەختیارعەلى) دەڵێت سیاسەت هەمیشە گەمەى دەسەڵات وبردنەوە و دۆراندن دەكات ..
كەواتە كڵێشەى ئەم كایانەى بردنەوە و دۆران دەسەڵات دەیكێشێت لەسایەى سیاسەتدایە بەدیۆكى تردا بوونى جەستەیەكى بەهێز لەدەسەڵاتدا وێنەیەكە لەوێناكانى سیاسەت كارابوون و باڵادەست بوونى ئیرادەى دەسەڵات و قەیرانە یەك لەدوا یەكەكانى نێو گەمە بەردەوامەكانى دەسەڵات سیاسەتە ..
كەواتە گشت گرژى و ئاڵۆزیەكان ئارامى و خۆشت بەختیەكان باڵادەستى و نشوستیەكان دەرئەنجامى بوونى كایەیەكى سیاسیە لە وڵاتدا .
هەڵبژاردن بەرپرسیارەتى تاك و كۆمەڵە بەرامبەر مێژوو بەرامبەر ویژدان پرۆسەیەكە ئەنجام دانى بەبێ بوونى وشیارى و تێگەیشتن لەواتاى پڕاوپڕى هەڵبژاردن گوناهێكە بێ وێنە .. هەڵبژاردن تێكەڵاوبوونى بڕیارە ڵەگەڵ ئامانج دا بە رپرسیارێتى بوونە بەرامبەرئەنجامە كۆتاییەكانى ..میكانیزمى هەڵبژاردن بەبێ بوونى خوێندنەوەیەكى بابەتى ئاستەمە وێنە ومەرامى خۆى بپێكێ لە هەناوى تاكى كووردیدا..
هەڵبژاردن بەرهەمهێنانى گیانێكى سیاسى بوونە لەئەنجامى كێشمە كێشمى تاك و دەسەڵات هاتۆتەكایەوە گۆڕان و گۆرانكاریە لەكورسی دەسەڵات و متمانە بوونە بەو هێزە وروژێنەرانەى ناو خۆت و دەرەوەى خۆت و دەربرینیانە بەشێوەیەكى مەدەنى و هێمنانە لەسەر پانتاى و چوارچێوەى ئەو یاسایەى لەوهەڵبژاردنەدا بڕیارى لەسەردراوە وەمتمانەبوونتە بەولایەنەى هەڵیدەبژێرى...
عەقڵانیەت واتاى باڵادەست بوونى هزر و بیر و بەرپابوونى شۆرشە فەلسەفیەكان و گەشەسەندنى مەدەنى بوون و دەركەوتەى رۆشنگەرایەتى بوون وفراوان بوونى كرانەوەى بازنەكانى عەقل و كرانەوەیان بەروى جیهاندا..عەقڵانیەت دنیاى جیهانگیرى و مۆدێرنەو پیادەكردنى ئەو بیرە نوێ و نوێخوازانەیە كەبگونجێت لەگەڵ عەقڵیەتى تاك و كۆمەڵدا یەكێك لەدەركەوتەكانى عەقڵانیەت لەخۆرئاوادا فەیلەسوفەكانى وەك(كانت و ماركس)وچەندەهاى ترن كەدەستیان بوو لە وەچەرخاندنى مێژوى خۆرئاوا و بەرجەستەكردنى تیۆر و نوێ بوونەوە و پەخش كردنى عەقڵانیەت لەخۆرئاوادا...لێرەوەچۆن بتوانین سود لەوعەقڵلنى بوونەى خۆرئاوا وەرگرین بۆ دروست بوون و لەدایك بوونى نەوەیەكى نوێ كەسەرجەم ئاراستە كۆنەكان بگۆرى بۆئاراستەى عەقڵانیەت تابتوانین ئێمەش وەك خۆرئاوا دەستمان هەبێت لەگۆران و گۆرانكارى وڵاتەكەمان بەهۆى بوونى عەقڵانیەت و پیادەكردنیەوە ...
لێرەوە خۆمان لەنێوان شەپۆلێك یان دەریایەك لە ورە و هەڵچونى گەنجان و گۆران خوازان دەبینینەوە كەدەكرێ هەڵبژاردن بەئاقارى كامڵ بووندا بەرێ و میكانیزمى پرلەعەقڵانى بوون جێگەى سیاسەتى چەق بەستوو عەقڵیەتێكى كۆنكرێتى و بەرنامە بەسەرچوەكانى بەرپرسەكانى ناو خودى ئەم دەسەڵاتە بگرێتەوە ..ئێستا هەل ومەرجێكى لەبار و شیاوە بۆ هەڵبژاردن لەسەرانسەرى جیهانداو بەتایبەتى لە وڵاتە پێشكەوتو خوازو دیموكراتەكاندا چونكە مەفهومى عەقڵانیەت خۆى كێشاوە بەسەر گشت ڕەهەندەكانى و كارامەى بوونەوە مرۆڤەكان تێگەیشتنێكى ڕەهایان هەیە بەرامبەر خودى سیاسەت هەر بۆیە تاكى كوردیش بەعەقڵێكى پڕ ڕامیارى بوونەوە هەڵبژاردن دەبات بەڕێوە و گۆڕان و گۆڕان كارى تاكە سونبولى ئەم گۆڕانكاریانەیە لەم بارودۆخەدا.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست