عادل موراد و فەرهاد سەنگاوی، ئەو دوو کەسەی شەرم لە خۆیان ناکەن
Thursday, 11/09/2014, 12:00
3163 بینراوە
ئەزمونی ٢٣سالی دەسەلات نیشانی دا ، بەرپرسانی پارتی ویەکیتی ، باش و باشتریان تیا نیە ، بەڵکو خراپ و خراپتر ، درۆزنتر هەیە . راستی ئەمەش بیان بینن ماوە ماوە یەکیکیان وەک نوێنەری خەلکی هەژار و دژە دەسەلات وداکۆکی لەدیموکراسی... لەمیدیاکان خۆی نمایش دەکات ، بەلام بەماوەیەکی کورت دەمامکی دیار دەکەوێ ، کاتێ دەستکەوتە کەسایەتیەکانی بەدەست دێ ، یان لەروداوی سیاسی تردا ، دەردەکەوێ ئەو قورمیشکراوبوو نەوەک دەربری بیروباوەر بێ . جونکە کۆی ئەوانەی لەناو دەسەلات لەپلەی بەرز و مام ناوەندی کۆبۆنەوەتەوە ، فیکر و خزمەتکردن لایان بۆتە دواین بابەت کاری بۆبکەن . مەسەلەکان ململانێی کەسیتیە لەسەر پۆست و پرۆژە ، بەلام بۆئەوەی جەماوەر جەواشە بکەن ، هەندێ دروشم فری دەدەنە ناو خەلک ، یان گەمەیەکی سیاسی دەکات و فشاری خۆی بەرامبەر دژەکا نی دەکات . باشترین نمونە لەم بارەوە ، لەدواین هەلبژاردندا (نەجمەدین کەریم و عادل موراد) وەک دوو کەسا یەتی جیا لەناو یەکیتی خۆیان نمایش کرد گوایە دژایەتی پارتی و بنەمالەی بارزانین، کە ئەوە خالی کۆکردنەوە و خۆشەویستبونە لای جەماوەری یەکیتی ، بەلام دوای ماوەیەک بینیمان، کە نەجمەدین کەریم لەدژی نەک کورد ، بەلکو حزبەکەشی وەستایەوە ، لەگەل شیعە و بنەمالەی تالەبانی ریک کەوت دژی بەرهەم سالح ٣١ی ئابی خۆی کرد .
عادل مورادیش، دەستی بەدژایەتی دەولەتی کوردی و نزیک بونەوە لەمالیکی و دلسۆزی بۆ ئیران دەربری لەکاتیکدا مالیکی تاوانی برسیکردنی بەرامبەر خەلکی کوردستان پەیرەو کرد و لەسەر راسپاردەی ئیرانیش دژی بانگەشەکانی دەولەت بوو نەوەک لەناواقیعی بونەکەی . ئەوا ئیستاش هەلساوە لەپەیامیکدا کۆیلە بونی بۆ هیرۆ و پاڤیل و شاناز دەردەبڕێ.
بەرهەم سالح کەمیک لە خوار ئەوانە خراپتر و دەبل مورالە و هاوکیشە سیاسی و پیگەکانی وا دەکات وا قسەبکات بەلام ئەوەی نەجمەدین کەریم و عادل موراد دەیکەن هیج جیاوازیەکی لەگەل فرانسۆ حەریری و فازل موتنی نیە کە بۆ بنەمالەی بارزانی دەیکەن . جونکە ئەوەی دژی بنەمالە بیت دەبیت وەک پرەنسیب دژ بێت .
یان ماوە ماوە زەعتورێکی وەک سەنگاوی دیت و دەست بەکۆمەلێ وشەی بریقەدار دەکات گوایە لەخزمەت میللەت و هەژارانە هەندێ نەخوێندەوار و سۆزدار جەپلەی بۆ لێدەدەن ،لەکاتێکدا ئەو کەسایەتیە ، نمونەی کەسایەتیەکی بەدرەوشتی سیاسیە بەپیی بەرژەوەندیە کەسیتیەکانی رەفتار دەکات ، راستی ئەمەش لەنیوان دوو هەلبژاردندا پیجەوانەی یەکتر لیدوان و خەلکی گۆش کرد . دواتر ئەم سەنگاویە جی باس لەهەژاران دەکات . ٣٣ دوکانی خەلکی تێکدا بۆپارجە زەویەکی بۆیە ئەو راست دەکات ئەو دەتوانێ دەبابە بباتە پەرلەمان جونکە پێشوتر وەک بەعس بەدۆزەر ، دەیان دوکانی تەخت کرد ؟
کەگەرایەوە ناویەکیتیش هۆکارەکەی فیکر و تورەبون لەگۆران نەبوو ئەوەی دەیلێ راست ناکات ، بەلکو یەکیتی دوای هەلبژاردنی ٢٠٠٩ بۆیان دەرکەوت ئەوجەنابە کاریگەری لەسەر خەلک هەیە بۆیە فشاریان خستە سەری هەندی مولک و زەوی هەبوو لییان زەوتکرد و دانەوەی مولکەکانی بەرامبەر وازهینانی لەگۆران بوو ، دواتر بۆموجەی پەرلەمانی تەسلیمیش بۆوە . بۆیە هات و هاوارەی ئیستا دەیکات هەموی شانۆگەری و درۆیە تاکی کورد دەبێت پرەنسیبی هەبێت ناکرێ ئەوەندە ساویلکە ئاسا بەدوای گوتاری ئاگری بکەوێ