تا ڕۆژی هەڵبژاردن دەرونم وەك بورکان ئەکوڵێ
Sunday, 12/04/2009, 12:00
1960 بینراوە
ئەوەندە بەتاسەوەم وەك چۆن مرۆڤێك دوای چەندین ساڵ دیداری بەدیداری خۆشەویسترین و نزیك ترین کەسی شاد ئەبێتەوە و زەمەنێکی دورو درێژو دابڕانێك پڕ لەناسۆرو هەناسەی سارد. لە ناکاوێكا ساڕێژ ئەبێت و دیداری بە دیداری ئەوکەسە خۆشەویستە شاد ئەبێتەوەو لە باوەشی ئەگرێو ئاوێزانی ئەبێ لەو کاتەدا گریان و پێکەنین تێكەڵ دەبن و فرمێسك لە چاوان فوارە هەڵدەبەستێ و ڕێچکەیەك بەسەر گۆنادا دروست دەکاو تك تك دەڕژێتە سەر زەوی،
بۆیە لە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی بەشەرەفی ئەم کوردستانە و تەفرو تونا کردنی دامو دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی فاشی بەعس ڕژانی دەریایەك خوێن لە جەستەی لاوانی ئەم نیشتمانە وتمان ئیتر تەواو سوپاس بۆخوا گەلی کورد لەخەم ڕەخسا. کەچی بە پێچەوانەوە هەر کە ئەم دوبنەماڵەیە هاتنەوە سەر سفرەی حازری.. بنەماڵەی مەسعودو جەلال دوای جەولەیەکی کورد کوژی لەسەر پارەو پۆست و کورسی. هەمو خەون و ئاواتەکانی ئێمەی گەنج و لاوی ئەم کوردستانەی گۆڕ بەگۆڕ کردو لە جیات دەزگای ئەمنو ئیستخباراتەکەی ڕژێمی بەعس ئەم دو بنەماڵەیە دو دەزگای بەدناوی پاراستن و زانیاریان دروست کردو بەریان دانە وێزەی لاوانی کوردو نەیارەکانیان و ڕۆژ بۆ ڕۆژ ئازادی بیرورایان بەر تەسك کردەوە ، خۆیان لێکردینە ئاغاوەت و حسابی مسکێنیشیان بۆ نەکردین. لەو ڕۆژەوە ئەوان سوارن و ئێمەش پیادە و دەیان جنێوو ناوو ناتۆرەی وەك سەگ و بێقیمەت و تەمبەڵ و بێکەرامەرتیان خستینە پاڵ. ئەوە سەرەڕای ئەوەی بە بەر چاومانەوە هەرچی قوتی ئەم خەڵکی کوردستانەیە ئەیدزن و لە کوێ بیانەوێ کۆمپانیای پێدەکڕن و لەکوێ بیانەوێ ڤێلا بە ئاسمانا قوت ئەکەنەوە کە ئەم کۆمپانیاو قوتکردنەوەی ڤێلایانە وەنەبێت داهاتەکەی بۆ خەڵکی کوردستان بێت تەنهاو تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەکانە.
بۆیە خواخوامە وادەی هەڵبژاردن هەرچی زوە نزیك بێتەوە چونکە نزیك بونەوەی هەڵبژاردن بەلای منەوە وەك ئەوە وایە لە زیندانداچاوەڕێی لە سێدارەدان بکەم و کەچی لەناکاوێکا خەبەری ئازاد بونم بدەنێ.
بۆ ئەوەی ئەمجارەیان تەفرە بە دروشم و درۆو دەلەسە چەواشە کاریەکانی ئەم دو بنە بنەماڵە یە نەخۆم. دەنگ نەدەم بە و یەکێتیەی کە کوڕی بەرپرسەکەی هەمو ڕۆژ نەیەتە فولکەی یەکگرتن و لە سەر پێشی سەیارە ئاخر مۆ دیلەکەی کە بەخوێنی ئەم خەڵکە کڕیویەتی دو نەفەر کەباب دەرخواردی سەگەکەی نەدات. بۆ ئەوەی ئەمجارەیان دەنگ نەدەم بەو بنەماڵەی کە لەناو شاری سلێمانیدا نەعوزو بیللا بونەتە خوا بەسەر سەری خەڵکەوە ، دەنگ نەدەم بە جەلالی یەکان و تا چیتر هێرۆی ئاخر شەڕ لەسەر قوتی مناڵانی ڕەشو ڕوتی پێشمەرگەو خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان هەمو شەو تا دەمەو بەیان لە بەرزایی شارەوە بە کارەبای فول و هەمیشەییەوە بەدەم ئاوازو مۆسقایی ئەوروپیەوە لەگەڵ خەجۆدا ویسکی نۆش نەکات، بۆئەوەی دەنگ نەدەمەوە بەو جەلالی دیکتاتۆرە کە دەیان کەڵەگای وەك حاکم قادری حەمەجان و خولەسەنگاوی سمێڵ فش و سەعدی پیرەی هەمبانەی درۆو دکتۆر ئەڕسەلانی گڕوێ و کۆسرەتی پارە پەرست و بەرهەمی بێ بەرهەم و فوئاد مەعسومی برین پێچ و ئازادی علوج و مەلا بەختیاری زوڕناژەن وکێ و کێی هێنایە بەرهەم و وەك سەگ بەریداونەتە گیانی کچان و ژنان و خیزانی شەهیدان و تەواوی خەڵکی کوردستان و بۆ خۆشی گاڵتەی بەکوردو دەوڵەتی کوردی دێت و بە خەونی شاعیرانی وەسف ئەکات.
هەر بۆئەوەش فشە فشی تەپلە سورەکانی پارتی و ڕەوە کاسەلێسەکانیان و داوێن پیسەکانیان کە کاتی خۆی لەترسان ئەگریان و باوەڕیان نەدەکرد خەڵکی ڕانیە ڕاپەڕیوەو دامو دەزگاکانی بەعسیان تەفرو تونا کردوەو جەماوەری کوردستان وا خەریکی پاك کردنەوەی شارەکانی هەولێرو سلێمانین . نەبنەوە بە خوای ئەم میللەتەو هەرچی بودجەی کوردستان هەیە نەی دزن و هەمو ڕۆژ لەڕێگەی سەگۆ قادرو کوڕە ترسنۆکەکەی حەسیب قەرەداخی و جەمال عەبدوڵای ماستاو چی و کە ئیستا چونکە موچەی چاکی هەیە بوتە کوڕی بارزانی و بە دڵی ئەوان نەبێت زوڕنا ناژەنێت و ئەو حەمەسەعیدحەسەنەی کە درۆ لەگەڵ خۆشی ئەکات و هەتا سەر دۆستی کەس نیە بەڵکو پارە لە کوێبێت ئەو لەوێیە.؟ لەگەڵ باقی جاش قەڵەمەکانی پاراستنیان و هێریشی ناڕەوا نەکەنە سەر ڕۆژنامە نوسان و خەڵکانی ناڕازی و بە و یاسا قەرە قوشیەیان نەمان خەنە کونجی زیندانە نەهێنی و تایبەتیەکانیان و بێسەرو شوێنمان نەکەن یان غرامە مان نەکەن و ڕۆژانە ناوو ناتۆرە لە ڕاگەیاندنە لەرزۆکەکانیانەوە نەخەنە پاڵمان. قابیلە ئێمە ئەوەندە گێل بین ئە و هەمو ناعەدالەتی و دزی و داوێن پیسیەی ئەوەندە ساڵەی ئێوەمان لە بیر بچێتەوە. نەخێر دەبێت ئەو ڕۆژە کە ڕۆژی هەڵبژاردنە بە هەر هەمومان پۆلێکی قەڵپتان پێوە بنێن و بۆ زبڵدانی مێژو توڕتان هەڵدەین. ئەو ڕۆژە لای من و سەرجەم خەڵکی خێر لەخۆ نەدیوی کوردستان وەك ئەوە وایە سەر لەنوێ لەدایك بوبینەوە. بۆیە لەناخی دڵمەوە بەئاواتەوەم وادەی هەڵبژاردن زو نزیك بێتەوە ...