کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەرلەمانەكەى ئێمەو پەرلەمانەكەى ئەوان..

Thursday, 05/03/2009, 12:00

1925 بینراوە


پەرلەمانەكەى ئێمە دواى هەژدە ساڵ دەسەڵاتى خۆماڵى وئەزموون وبەسەركردنەوەى كوون قوشبنى ئەو رووپا تازە بریارى لیستى داخراوە دەدات وبەقازانجى حێزبەكانى وەسف دەكات وبەرژەوەندى گشتى خەڵكى كوردستان فەرامۆش دەكات! پەرلەمانەكەى ئەوان دواى تەمەنێك دەتوانین بڵێن ساوایە دانیشتنەكانیان لەمیدیاكانەوە نمایش دەكرێت وبریارەكانیشیان بەئاشكرا لەبەرژەوەندى گشتییە ولەوچوارچێوەشدا قسەوگفتوگۆدەكەن، پەرلەمانەكەى ئێمە باس لەزۆرى مووچەى فەرمانبەران دەكات وباسكردنى موچە تایبەتەكان ووەزیروباڵاتر وهەرسێ سەرۆكایەتییەكەش قەدەغەیە وئەمنى قەومى وهێڵى سورە! پەرلەمانەكەى ئەوان مووچەى فەرمانبەران بە هێلى سوور ناودەبات وقسە لەسەر كەمكردنەوەى بوددجەى هەر سێ سەرۆكایەتى دەكات بەڕێژەى80%كەم بكرێتەوە، پەرلەمانەكەى ئێمە باس لەسەر مەترسى ونارامى بارودۆخى هەرێمى كوردستان دەكات! پەرلەمانەكەى ئەوان جەخت لە دەرچوونى هێزى هاوپەیمانان دەكاتەوە بەداگیر كار لەقەلەمیان دەدات، پەرلەمانەكەى ئێمە باس چاكسازى ویەكگرتنەوەى سێ وزارەتەكە وبانگهیشتەكردنى سەرۆكى حكومەت وجێگرەكەى دەكات! پەرلەمانەكەى ئەوان پێشگیرى دەستە "نەزاهە" دەكات وسەروەت سامانى وەزیروگەورە بەرپرسان ئاشكرا دەكات ولێپرسینەوەش لە گەڵ وەزیر وسەرۆكى حكومەت وباسى لێسندنەوەى متمانە لەحكومەت دەكات، پەرلەمانەكەى ئێمە تائیستا نەیانتوانى بۆ یەكجاریش بێت لەدانیشتنێكى ئاشكرادا باس وخواستى بوددجە بكەن ودەست نیشانى بكەن! پەرلەمانەكەى ئەوان لەبەرچاوى هەموو عێراقییەكان وجیهانەوە گفتوگۆى یاساى بوددجە وچۆنێتى سەرفكردنى ودابەشكردنى دەكەن، پەرلەمانەكەى ئێمە پەرلەمانتارەكانیان خەمى مووچە ونەسرییە و..هتد خۆیانیانە! پەرلەمانەكەى ئەوان شەڕى خەڵك بەرژەوەندى گشتى دەكەن، پەرلەمانەكەى ئێمە بریارەكانى هەردوو مەكتەبى سیاسى دەكەنە یاسا وتەسدیقى دەكەن! پەرلەمانەكەى ئەوان بریارەكان گفتوگۆى لەسەر دەكرێ وهەندێ جاریش رەد دەكرێتەوە ناكرێتە بریار ودانیشتنەكان دوادەخرێن تادەگەن ئەنجام، پەرلەمانەكەى ئێمە هەوڵدەدات كات وساتەكانى هەڵبژاردن دوابخات! پەرلەمانەكەى ئەوان جەخت لەسەر جێبەجێكردنى دەكاتەوە لەكات وساتى خۆیدا،پەرلەمانەكەى ئێمە ئەوەى قسەى تێدا بكات پیشتگوى دەخرێت ولەسەر سەرۆكایەتى فراكسیون لادەبرێت! پەرلەمانەكەى ئەوان لەسەر بریارێك ئەگەر ناڕەزابن دەكێشنە سەر مێزەكانى بەردەمیاندا وگفتوگۆكان دوادەخەن، لەپەرلەمانەكەى ئێمەدا تائیستا نەبووە ونەبینراوە كەسێكیان لەهۆڵى پەرلەماندا دانیشتنەكان بەجێبهێڵن وبێنە دەرەوە لەبەرامبەر بریارێك كە گونجاو نەبێت لەگەڵ داخوازى وخواستى خەڵكیدا! پەرلەمانەكەى ئەوان دەیان جار پەرلەمانتارەكانیان هۆڵى پەرلەمانیان بەجێهیشتووە وهاتوونتە دەرەوە وەك ناڕەزاى دەربێن لەبەرامبەر ئەو بریار وگفتوگۆیانەى ناو هۆڵى پەرلەماندا، ئەمانەوە گەلێك جیاوازى تر هەیە لەنێوان ساواكەى ئەوان وپیرەكەى خۆماندا وناكرێت هەموویشى لێرەدا بخەینە بەر باس وگفتوگۆ، بەڵام دەكرێت ئەوە بڵێن تاكەى بەم حاڵە چاوەڕان دەبن پەرلەمان بەرێوە ببەن؟ ئایە كاتى ئەوە نەهاتووە چیتر ئەو بیرۆكە كۆنە دەست بەردارى بن وئیوش لە هاوشێوەى ئەوە وڵاتانەى كە ناسنامەی لەگیرفانى زۆرینەتاندایە مامەڵە بكەین ولاسایان بكەنەوە؟ لاسایكردنەوەى ئەوانە باشتر لە لاسایكردنەوەى دەسەڵاتە كۆنەپەستەكان ودیكتاتۆریەتەكانى دنیا كە ئەمڕۆ كاتیان بەسەر چووەو كەسیش بیریان لێناكاتەوە وبگرە هەموو ئازادیخوازانى دنیایش نەفرەتیان لێدەكەن، بۆیە تا نەفرەت لە هەموومان نەكراوە با بیر لەو جۆرە دەسەڵاتانەنەكەینەوە باشترە.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)