هە ڵە بجە چیتر شەهید نیە !
Tuesday, 20/03/2012, 12:00
بیست و چوار ساڵە ووشە ى شەهید وەك پاشگرێك لكێنراوە بە هە ڵە بجەوە بەدرێژاى ئە وبیست وچوار ساڵە هە ڵەبجە و هەڵەبجە یەكان بووونە تە قوربانى ئەوووشەیە و باجى ئە و ووشەیە دەدەن بە جۆرێك ئەم ووشەیە واى كردوە كە هە ڵە بجە نە بێتەوە بە هە ڵە بجە وەك پێویست ئاوڕى لێنە درێتەوە و ئاوە دان نەكرێتەوە چونكە شارێكى شەهیدە وبە تەنیا ئەو ووشە یەى بەسەو ووشەیەكە بۆ قە نا عەت پێهێنان مادام ئە م شارە شەهیدە ئیتر هیچ پێویستى نە بە ئاوە نە بەكارە با ئیترپێویستى نە بە خزمەتگوزارى یەو نە بەئاوەدانى مادام ئەم شارە شەهیدە ئیتر پێویستى نە بە ژیانە نە بە ئازادى ئیتر پێویستى نە بە مافە نە بە داواكارىئیتر نە پێویستى بە خەونە ونە بەبیركردنەوە ئیتر پێویستى نە بە پاركە نە بە شارى یارى ئیتر نە پێویستى نە بە تەلارى هونەرى هە یە نە بە سینە ما مادام ئە م شارە شەهیدە ئترپێویستناكا خۆپیشاندان بكات وبێتە سەر شەقام مادام ئەم شارە شەهیدە كەواتە تەنها پێویستى بە پرسە و لافیتەى ڕەش و فەرمانگە یەكى شەهیدان هەیە وبەس من نازانم تا كەى ئەم ووشە یە بە هە ڵە بجەوە دەبێت لێیناكرێتەوە ئاخر خۆ هە ڵەبجە شارێكە پڕە لە خەڵكى زیندوو خە ڵكێك پێویستى بە خزمەتگوزارى و ئاوەدانكردنەوە و ژیان هە یە خە ڵكێك پێویستى بە ئازادى و خۆشەویستى و لێبوردەیى و پێكە وە ژیان هەیە خەڵكێك لە م شارەدا هە ناسە دە دات وسەرى دە جوڵێت و دەژى و پێویستى بە پێكە نین و كە یف و خۆشى و سەیران و شادى هە یە كە چى ئە م ووشەى شەهیدە هەموو ئەو شتانەى لێگرتونەتە وە كە بۆ ئینسان پێویستن بە ڵێ دە سەڵاتى كوردى ئەم ووشەیە ى كردۆتە دەرمانى هەموو دەردێك بۆ هە ڵەبجە یەكان بیست و یەك ساڵە دە سەڵاتى كوردى بە و ووشەیە خە ڵكى هەڵەبجە فریوو دە دات و خە ون و داواكارى و مافە كانى ئە وخە ڵكەى هەروەك گۆڕە بە كۆمەڵەكانى شارەكە لە گۆڕناوە وئینسانە زیندوەكانى ئەم شارەى بەمردوو حساب كردوە بۆ چى چونكە ئە م شارە شەهیدە بیست ویەك ساڵە دە سەڵاتىكوردى لە ژێر سایەى ئە و ووشەیەدا بازرگانى بەخوێن و هەناسە و ئیسك و پروسكى قوبانیانى كارە ساتى هەڵەبجەوە دەكات بازرگانى سیاسى ..حیزبى ..مادى بیست ویەك ساڵ هە ڵەبجەى كردۆتە كورسى دە سەڵاتى ولە سەرى دانیشتوە لە ڕووى ئقلیمى و جیهانیەوە هە ڵە بجەى ئیستیغلال كردوە وەك كارتێك هە ڵەبجە بەكاردەهێنێت لە پێنا و بەرژەوەندیە كانى داهتد دە سەڵاتى كوردى بە درێژااى شەڕى ناوخۆ هەرچى شەڕو كوشت و كوشتارو گرتن وبڕین وململانێى سیاسى و حزبى و نەهامەتى و باروت وچەكى هێنایە ئەم شارە وكردى بە سەر ئەم شارەداو خزاندیە ئەم شارە دە ساڵ دە سەڵاتى كوردى كیمیایى شەڕى ناوخۆیى ڕژاند بە سەر ئەم شارەدا نە یهێشت خە ڵكى ماندوو كارەساتبارى ئەم شارە كە مێك پشوو بدەن بۆچى چونكە ئەم شارە شارێكى شە هیدە هەرچى بە سەردا بێت گرنگ نیەگرنگ مانەوە وپاراستنى حیزب ودەسەڵاتە لە ساى ئەم ووشەیەوە و بە سەر هەڵەبجەوە زۆرێك لە بەرپرسە حیزبیەكان وەك پاشاكانى كەنداو دەژین وبوونەتە خاوەنى ڤێلاو بازاڕو باخچەو ئۆتۆمۆیێلى دوا مۆدێل وهتد كە چى خەڵكى شارەكەش لە سایەى هە رهەمان ووشەوەلە ژیانێكى پڕمەینەتى و مە مرە مەژیدا ژیان دە گوزەرێنن وبستێك زەوى شك نا بەن وكرى َچین و لە كەلاوەدا دەژین وپیادە ڕەون زۆرن ئەو گەندەڵانەى كە ڕابووردوودا خاوەنى هیچ شتێك نە بوون و موحتاجى نانى شەوێك بوون كە چى ئێستا لە سایەى هەڵەبجە و ووشەى شەهیدە كەیەوە لە پڕێ بوونەتە كوڕێ و لە هیچیان كەم نیە و خاوەنى هە مووشتێكن وئە و گەندەڵانە مێشوولە یەكیش لە ما ڵە كانیاندا بە ركیمیایى نە كە وتوە كە چى بوونەتە نوێنە رو دەم ڕاست و ڕیشسپى خە ڵكى هە ڵە بجەوبەسەر هەڵەبجە وە ولە سایەى ووشەى شە هیددا پۆستى حیزبى وحكومیان وەرگرتوە دە مێ ساڵە هە ڵە بجەو ووشەى شە هید بۆ ئە و گە ندە ڵانە بۆتە دراوێكى نوێ گراتر لە دۆلارو یوریۆ كە دیوێكى ئە و دراوە هە ڵەبجە یە و دیوە كەى ترى ووشەى شەهیدە من پێم وایە ئەم ووشەیە گەلێ زە رە رو زیانى بە هە ڵەبجە و هە ڵەبجەییەكان گەیاندووە ولە بەرابەریشدا گە لێ سوودو قازانجى بە گە ندەڵەكان و دەسە ڵات گە یاندوە وئەم ووشەیە لە خزمەت هەڵەبجەدا نیە بەڵكو لە خزمەت دە سەڵاتدایە و گە ندەڵچیەكانى ناو دە سەڵات نان بە سە رئەو ووشەیەوە دەخۆن و نانیان لە و ووشە یە دایەو دەسەڵات بازرگانى پێوە دەكات و لە خزمەتبە رژەوەندیە حیزبى و دبلوماسیە كانیدا بە كارى دێنێت هەر لە بەر ئەم هۆیانە شە كە دە سە ڵات تا ئێستا ئە و ووشە یەى بە هە ڵە بجەوە هێشتۆتەوە و ئە و ووشسە یە ى لە هە ڵەبجە نەكردۆتەوە چونكە بە رژە وەندیەكانى لە مانەوەى ئە وووشە یەدایە بۆیە تا ئێستا لاینەبردوە تاوەكوو بەرژەوەندیەكانى نە كەوێتە مە ترسیەوە وتا زیاترو زیاتربازرگانى پێوە بكات
من پێم وایە مانەوەى ئەو ووشە یە بە هە ڵە بجەوەلە خزمەت هە ڵەبجە دانیەو شتێكى زیادەیە هە ڵەبجە هەر هە ڵە بجە یە وپێویستى بە هیچ ووشە یەكى پێشگرو پاشگر نیە كە دە سە ڵات و گە ندەڵ چیەكان بازرگانى پێوە بكەن هەڵە بجە خۆى بۆ خۆى گە ورە یە كارەساتەكەى گە ورەیە و زیندووە وقوربانیەكانى بەرزوبەڕێزوگەورەن وزیندوونولە یادناچن وخەڵكە كە ى گەورە وزیندوون بۆیە من پێم وایە هەرووشە و ناوێكى ترى پێوە بلكێنیت هە ڵەبجە بچووك دە كە یتەوە ولە خزمەت حیزب و دە سە ڵاتدا دە بێت بۆیە باشترو تەندروست تر وایە هە ڵەبجە هەر هە ڵەبجە بێت و ئە و ووشە یەى لێبكرێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست