کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامەکەی کوردستانپۆست - بۆ ده‌نگدان مه‌چۆ، ئه‌و ده‌نگه‌ی تۆ! ره‌وادانه‌ به‌ خیانه‌ت و فه‌سادیی و ناپاکیی - بەشی دەیەم

Sunday, 02/06/2013, 12:00







هەڵبژاردن وەك ئاریشە و قەیرانی سیاسی

کاتێ لەبواری ئابووری و کەرتی تایبەتدا پشکی سەرەکی هی پارتەکان و خودی سەرۆکەکان بێت. زانکۆ و کەرتی پەروەردە بەبێ تەزکیەی حزبی کەس نەتوانێ دکتۆرا و ماستەر وەربگری. کاتێ دادگا و مافناسان بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری مەکتەب سیاسی و مەڵبەند و لقەکان نەتوانن بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدەن. کاتێ پەرلەمان و ئەندامەکانی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆك فراکسێۆنەکان و گڵۆپی سەوزی سەرکردەکانیان و بەرپرسەکانیان نەتوانن ئازادی خۆیان وەرگرن لە دەرکردنی یاساکان. کاتێ وەزیرەکان نەتوانن پێ لەبەڕەکەی خۆیان درێژبکەن و کارەکانیان بکەن. کاتێ پیاوە ئایینیەکان نەتوانن ڕۆڵی بێلایەنی خۆیان ڕابگرن و ڕۆڵی ئایین لە حکومەت جیابکەنەوە. کاتێ ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیس کاری خۆیان وەك پێوست نەتوانن بکەن لەپاراستنی مافی هاوڵاتیان و تەنها خزمەتکردنیان بۆ حزب و بنەماڵەی دەسەڵات بێ؛ کەواتە سەراپای ئەم سیسمتە سیاسی،ئیداری،کۆمەڵایەتیە گشتیان لاواز و نەخۆش و ناچالاك و بێ ئەرزشە. واتە لەم ڕاستیەوە ئەگەینە ئەو دەرئەنجامەی کەوا هەموو هاوکیشە سیاسیەکان چەوت وکەموکوڕیەکەی بێ ئەندازەیەو تەژیە لە قەیران و کیشەو بەدەرە لە ئاشنابوون بە هیچ جۆرە چاکسازیەك وەیان هەتا ڕیفۆرمێکی گەلێ بچووکیش. کەواتە بێ یەك و دوو ئەتوانین بڵێن ، مادەمەکی ئەم سیستمە بەو شێوە ناهەموارەیە، ئاخۆ (هەڵبژاردن) وەك پرۆسەیەکی سیاسی ناچێتە ژێر هەمان دەرەنجام و ئاکامی نێگەتیڤانەوە؟؟!!

گەر سیاسیەکانمان وەك سیاسی سیاسەت نەکەن، گەر پیاوە ئایینیەکانمان وەك پیاوی ئایینی پەیڕەوی دیدو بۆچوونەکانی خۆی وەك ئەوەی لە قورئاندا هاتوە نەکاو، گەر دادگاکان و دادوەر و پارێزەرەکانمان بەپێی یاسای شارستانی و مەدەنی ئەمڕۆ کاری خۆیان نەکەن، گەر پسپۆڕانی ئابووری ڕەچاوی بازاڕ و نرخ و بڕی داهاتی هاوڵاتی نەکەن و مافیا ئاسا بکەونە نێو بازاڕەکان، گەر دکتۆر و تەندرووستی ڕەچاوی لێپرسینەوەو ویژان سافی ناکەن ، گەر مامۆستا و پەروەردە بەگیانی پڕ زانستیانەوە فیرکەرانیان فێر نەکەن، گەر بڕیار بەدەست و سیاسی و حزبەکانیش بەگیانی شۆڕشگێڕێتی،نەتەوەیی و خۆشەویستی نیشتمانەو خاك و گەلەوە مامەڵە لەگەڵ کەیسە ناوخۆیی و دەرەکی و مافە ئازادیە ڕەهاکانی کۆمەڵگا و یەکە بەیەکەی تاکی کورد نەکا.. ئەوا حەتمەن بەرتەقای هەوڵ و کار و پیلان و ئەجندا و بڕیارە سیاسیەکان جگە لە تۆپەڵێك لە قەیران و ئاریشە بۆ هەوڵاتیان هیچی تر نین. بۆیە (هەڵبژاردن)وەك پرۆسەیەکی سیاسی لەم بارو دۆخەی کە باسمان لێوە کرد، هەمان هەڵە و دەرئەنجامی نێگەتیڤ و ئاکامی نەخوازراوی لێوە دێتە کایەوە.

هەر بۆ ڕاست و دروستی ئەوانەی کەلە سەرەوە ئاماژەمان پێدان، هەردوو هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە، بینیمان کە دەرئەنجامەکەی بەشەڕی ناخۆ کۆتایی هات کە زیاتر لە ١٠٠٠٠ لەهاوڵاتیانی ئەم دەڤەرەی خۆمانی تیا بونە قوربانی ئەو هەڵبژاردنە.

هەمان ڕاو بۆچوون بۆ هەڵبژاردنی ساڵی (٢٠٠٩)ش ڕاست و دروستە کاتێ ئاکامەکەی بریتی بوو لە بەتاڵان بردنی سەرەوەت و سامانی ژێر زەوی و بەتاپۆکردنی هەموو زەوی و زاری کوردستان لە دوو بنەماڵە و بەهەدەردانی توانا و سەرمایەی لاوانمان و ڕژانی خوێنی گەنجانمان لە ڕووداوەکانی ١٧ شوباتی ٢٠١١ و ڕۆژانی دواتر.

ئەی کەواتە مافی خۆمانە بپرسین؛کەئایا دوای ٢ هەڵبژاردن و بەدەمەوە چوونی هەموو ئەو ڕیکلام و بەڵێنانەی ئەم ٢ حزبە سیاسیە و ئۆپۆزیسۆنە ، چی لە هەژموون و کاریگەری ئەم دوو بنەماڵە و سەرکردانە کەم بۆتەوە؟؟ ئاخۆ ووڵات و سیستم چەند پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە؟؟ ئایەك ئازادیەکان چەندی تر کەمیان کردوە؟؟ بواری ڕۆژنامەنووسین و دەربڕینی بیرو ڕای سەربەست چەندە پاشەکشێی تۆمار کردوە؟؟ وە ڕۆژ دوای ڕۆژ بواری ئازادی بەرتەسك بۆتەوە و زۆرترین هاردڵ و بەربەستی بۆ دروست کراوەو لێیانی زەوتکراوە؟؟ ژمارەی تیررۆرکردن و زیندانی کردنی ڕۆشنبیران و فەلاقەکردنیان چەندەی تری هاتۆتە سەر؟؟ ئایا هیچ جۆرە گۆڕانکاری و چاکسازیەك لەم دوو پارت و سەرکردانە ڕووی داوەو بەدی کراوە؟؟.. ئەی کەواتە گەرەنتی چیە کەوا بەشداربوون بەشوەیەکی گەرم و گوڕ چی تر بۆ هاوڵاتی دەستەبەر ئەکا؟؟!! لای ئێمە بڕاوەتەوە کەوا هیچ جۆرە هیوایەکی کەمیش بێ لەم دەسەڵاتە بەدی بکەین، لەمێژە ووتوومانە ئەم دەسەڵاتە هیچ ئامرازێکی زانستی وای نیە کەبتوانێ چاکسازی و ڕیفۆرم لەخۆیدا بکا. گەلێ جار بەنمونەوە باسی بێ پسپۆڕی وناکارایی ئەم دەسەڵات و سیاسیانەمان کردوە کەوا لەهەگبەیاندا نیە شتیك ناوی گۆڕانکاری و پێشکەوتن و مۆدرێنیزم بێ. کوردستانپۆست یەکەمین سایتی کوردیە کەوا نووسەرەکانی بەجدی لە سەرەتاوە هانی دەسەڵاتیان ئەدا بۆ ئەوەی چاکسازی بکەن و لەجیاتی زمانی گوللەو فیشەك ، زمانی دایەلۆگ و هزریانە بەکاربێنن بۆ چارەسەرکردنی کیشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و مافە بنەڕەتیەکان. ئەوە ئەزمونێکی دوور و درێژە کەوای لە ئێمە مانان کردوە کەوا بگەینە ئەو ئاستەی کە داوا لەهاوڵاتی بکەین جارێکی تر نەکەوێتە ژێر هەمان بەڵێنە درۆیینەکانی ئەم دەسەڵاتەو دەنگی خۆی بەفیڕۆ بدا.. دیارە کوردستانپۆست و نووسەرانی لەوپەڕی خۆشەویستی بۆ کورد و کوردستان ئەو هەموو خەم و ئازارەیان لەکۆڵ گرتوەو نایانەوێ کوردستان ئەوەی بەدەست هاتوە ببێتە قوربانی دوو باندنی مافیای بارزانی و تاڵەبانیەوە. بۆیە ئێستا بەتەواوی گەیشتوینەتە ئەو ڕاستیەی کەوا پرۆسەی (هەڵبژاردن) تەنها لەخزمەت دەسەڵات و ئەو ئۆپۆزیسیۆنەدایە کەوا ئەوەندەی پشتی دەسەڵات ئەگرێ، ئەوەندەی لەخەمی خۆیان و موچەو پلەو پۆستن، بەچارەکی ئەوە لەخەمی هاوڵاتی ئاساییدا نین. بۆیە بەشداری نەکردن لەهەڵبژاردن و هەر پرۆسەیەکی وا کەدرێژە بەتەمەنی دەسەڵات بدا ، بەتەواوی ئەرکی هاوڵاتیەو نابێ ئەم جارەش تەفرە بدرێ و مافی بفەوتێ.

کورد وەتەنی(گەر جاریك بەهەڵەدا برام خوا بیان گرێ، گەر دوو جار بەهەمان هەڵەدا برام خوا خۆم بگرێ)ئەی کەواتە گەر جاری سێیەم بەهەمان هەڵە ببرێم ، توخوا هەقی ئەوەنیە هەرچی خراپە تووشم نەبێ؟؟!! جا بۆیە بەبڕوای ئێمە بەشداری کردن لە(هەڵبژاردن)وەك ئەوە وایە بەڕێگایەکدا بڕۆیت و بزانی کەوا لوغم ڕێژ کراوە. ئێمە دڵنیایین کەوا هاوڵاتی کورد گوێ لەم پەیامە ڕاستگۆییەی کوردستانپۆست ئەگرێ و جرتێکی سیاسی بۆ ئەو بەرپرس و بەناو سیاسیانە لێئەدا کەوا بەڵێنی ئاییندەیەکی ڕۆشن و داهاتویەکی پڕشنگداریان بۆ ئەخوازن. لەسایەی ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەییەوە هەرگیز و هەرگیز ئاییندەی باش و داهاتووی باش بۆ نەوەکانمان بەدی نایەت. ئەم دەسەڵاتە وەك (کاکە سەردەشت) ئەڵێ؛ ئەم دەسەڵاتە باکی بەنەوەکانی خۆی نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە