ره‌وتی گۆڕان هاته كایه و خۆی سه‌پاند ته‌وژمی گۆڕان، به بوختان و درۆوده‌له‌سه و نانبڕین، بهریناگیرێ
Monday, 08/06/2009, 12:00
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له كوردستانه‌وه دێن، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی "یه‌كێتی" له "حیزب" ده‌ركراون، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌ر به ره‌وتی "گۆڕان"ن و، هه‌ر له‌و كاته‌شدا، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و ره‌وته‌ن و، فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری حكوومه‌تن، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنیان له "حیزب"، له‌سه‌ر كاریش لابراون. له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شه‌وه، گه‌لێك كادر و ئه‌ندامی "یه‌كێتی" بێزاریی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌مه ده‌ربڕیوه و، وازیان له "یه‌كێتی" هێناوه. ئه‌م دهنگوباسانهش، كه رۆژانه، له‌ڕێی هێنده‌ك له ماڵپه‌ڕه‌كان و سه‌ته‌لایته‌كانه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌وروپا، دڵڕاوكهیهكی سه‌ختیان خستووه‌ته گیانی كورده‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای خه‌می بێبه‌شكردنیان له ده‌نگدان، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم دا ببێته وێنه‌یه‌ك بۆ پێشاندانی رووی دێمۆكراتخوازانهی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و، رێزگرتن له جیاوازیی بیروڕا و، هه‌ر له‌م گۆشهڕوانینهشهوه، ماوه‌یه‌كه له ئه‌وروپا، كۆڕ و كۆبوونه‌وه ده‌به‌سترێن، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌یه‌ك بۆ پێوه‌ندیكردن به په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ و NGO كان وكهسایهتییهكانهوه، تاكو نوێنه‌رانی خۆیان بنێرن بۆ كوردستان، بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم و، ده‌ستنیشانكردنی هه‌موو جۆره هه‌وڵدانێك، ئه‌گه‌ر رووبدا، به‌نیازی ساختهكارێتی و كاركردنه سه‌ر خه‌ڵك، سا یان به هه‌ڕه‌شه بێ، یان به به‌رتیل بێ، یان به نانبڕین، به‌مه‌به‌ستی لادانیان، به‌پێچه‌وانه‌ی ویسته‌ی خۆیانه‌وه.
لێره‌دا نامه‌وێ ئه‌وه‌ی هێنده‌ك له سه‌ركرده‌كانی "یه‌كێتی" ده‌بێژن، كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌نگ بۆ لیستێكی جیا له لیستی "یه‌كێتی و پارتی" بدا، مافی ئه‌وه‌ی نامێنێ، خۆی به ئه‌ندامی "یه‌كێتی" بزانێ، بخه‌مه ژێر هوردهبینی لێكۆڵینه‌وه‌ی قانوونی و رامیارییه‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌زانم، له ئه‌وروپا، له‌نێو حیزبه دێمۆكراتهكاندا، زۆرجار رێكده‌كه‌وێ، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیی سه‌ر به حیزبێك، ده‌نگ بۆ پرۆژه، یان پاڵێوراوی حیزبێكی دیكه ده‌ده‌ن و، كه‌سیش پێیاننایهژێ "به‌ری چاویان كلی پێوه‌یه"، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌م بابه‌ته جێده‌هێڵم بۆ "یه‌كێتی" خۆی و ئه‌ندامه‌كانی، به‌ڵام گیروگرۆی ئه‌وه هه‌یه كه تائێسته هه‌رێم، نه ده‌ستووری هه‌یه و نه دادگه‌ی ده‌ستووری، تاكو ئه‌ندامه ده‌ركراوه‌كان و، به‌قسه‌ی خۆیان "سڕكراوه‌كان" و نانبڕاوه‌كان په‌نا ببه‌ن بۆیان و، بتوانن له‌سه‌ر خۆیان بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌رچی، ناتوانم په‌نجه نه‌خه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له "حیزب" ده‌ركرا، ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر كاره‌كه‌شی ده‌ربكرێ و، خۆی و ماڵ و منداڵی برسی بكرێن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێ ده‌نگ بۆ لیستی حیزبه‌كه‌ی، به‌ڵكو ده‌نگ بۆ لیستێكی دی بدا، چۆنكه ئه‌مه كارێكی ناڕه‌وایه و، ته‌نێ له‌و رژێمانه ده‌وه‌شێته‌وه كه پێڕۆیی سیسته‌می تۆتالیتێرانه ده‌كه‌ن، وه‌ك سیسته‌مه دوابڕاوهكهی سۆڤێت و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و سیسته‌می چین و كووبا وكۆریای باكوور، كه ئه‌و جۆره سیسته‌مه، حیزب و حكوومه‌ت لهیهكجیاناكاتهوه و، به سه‌روبنی یهكیاندهزانێ و، ئه‌وی له فه‌رمانی "حیزب" لابدا، وه‌ك "مه‌لی گول" هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كرێ له‌گه‌ڵی.
ئێسته هه‌ر بۆ نموونه، باوادابنێین، مامۆستایه‌كی فیزیك و ماتماتیك، له قوتابخانه‌یه‌كی دوا نێوه‌ندیی ستانی سلێمانیدا، وانه‌ی خۆی به‌باشی ده‌ڵێته‌وه و، قوتابییه‌كان و ههڤاڵمامۆستاكانی رازین لێی. كه‌چی، له‌پاداشتی ئه‌مه‌دا، ئه‌م مامۆستا كڵۆڵه له‌پڕ نان‌بڕاو ده‌كرێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی "یه‌كێتی"یه و، ده‌نگ بۆ لیستی "یه‌كێتی" نادا. به‌ڕاستی، ئه‌مه بابه‌تێكه مرۆڤ دێنێته پێكه‌نین، چۆنكه خراپترین كڵۆڵی له ژیاندا ئه‌وه‌یه، مرۆڤی سه‌ربه‌قوڕ بێنێته پێكه‌نین.
ئه‌وجا ئێسته ئه‌م پرسیاره دێته گۆڕێ: ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت و ده‌ڵێن: ده‌بێ حیزب و حكوومه‌ت لهیهكجیابكرێنهوه، هه‌قیانه یان نا؟ ئێدی ئه‌و كه‌سانه كێبوون و كێن، كارم به‌وه نییه. ئایا داخوازییه‌كه شتێكی راست و ره‌وا و له جێی خۆیایه‌تی یان نا؟
سه‌ركرده‌كانی "پارتی" و "یه‌كێتی"، پاش شه‌ڕی بهپهندبووی چه‌ند ساڵه‌یان له‌دژی یه‌ك له‌سه‌ر پاره و ده‌سه‌ڵات، كه ئاگره‌كه‌ی هه‌زاران گه‌نجی خێرنه‌دیوی كوردی سووتاند و، هه‌زاران خێزانی بهڕۆمهتی رهشپۆشكرد و، له‌شكری داگیركه‌رانی هێنایه هه‌رێمه‌وه، ئێسته گوایه "په‌یمانی ستراتیژییان" له‌گه‌ڵیه‌ك به‌ستووه و، داوای "یه‌كێتیی ریزه‌كانیان" ده‌كه‌ن و، پاراستنی "یه‌كێتیی ریزه‌كانیان" و، بهربهرهكانیكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌دژیان، به بوونی "مه‌ترسیی ده‌ره‌وه" پاساو ده‌ده‌نه‌وه. دیاره، قسه له‌سه‌ر بوونی مه‌ترسیی ده‌ره‌وه نییه. مه‌ترسی ده‌ره‌وه هه‌یه و ده‌شمێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان كوردستانیش سه‌ربه‌خۆ بێ. به‌ڵام مه‌ترسیی ده‌ره‌وه، به زۆرداری و ده‌مكوتكردنی خه‌ڵكی ناڕازی و نانبڕین، بهریناگیرێ، كه نانبڕین له سه‌ربڕین خراپتر و ئێشی زێتره. به‌ڵكو، به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و، رۆنێتیی به‌ڕێوه‌به‌رێتی و، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و، تێروتهسهلكردنی دانیشتووان و، یه‌كسانكردنی ژنان به پیاوان و، به‌ته‌نگه‌وه هاتنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان و خوێندكاران و كرێكاران و جۆتكاران و كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران و، ئاماده‌كردنی ویستهمهنییهكانی رۆژانه‌ی وه‌ك ئاو و كارڤا و ده‌رمان و سووته‌مه‌نی و خانوبه‌ره، بهریدهگیرێ. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو "حیزبه" له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاوێك به كارنامه‌ی هه‌ژده‌ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیاندا بخشێننه‌وه و، دان به هه‌موو هه‌ڵه و كرده‌وه‌ی له هه‌ڵه‌ش گه‌وره‌تری خۆیاندا بنێن و، داوای لێبوردن له خه‌ڵكی ره‌شوڕووت و به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان بكه‌ن، كه داخ و خه‌فه‌ت و تووڕه‌ییان گه‌یشتووه‌ته كونی لووتیان، ده‌چن گۆتاوڕۆكه ده‌هێنن به‌سه‌ر نه‌وشیرواندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ بڵێیت، ئه‌م خه‌ڵكه هه‌موو مێگه‌له مه‌ڕ و بزن بن و دوای شوانه‌كه‌یان كه‌وتبن. ئا ئه‌مه‌یه رێزی جه‌ماوه‌ری قوربانیده‌ر؟ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی به راپه‌ڕینی چه‌ند ملوێنی خۆی ئه‌مانه‌ی هێنایه سه‌ركار وكردنی ملوێنێر وخاوه‌ن كۆشك وته‌لار، پاش ئه‌وه‌ی به جلكی دڕاوو، پێڵاوی پێنهكراوهوه، هاتنه سه‌رخوانی ئاماده‌كراو؟
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی له‌نێو ریزه‌كانی "یه‌كیتی"دایه، به‌شێكه له ناڕه‌زاییی گشتی و، نه‌وشیروان دروستینهكردووه. ناڕه‌زاییش له‌نێو "یه‌كێتی"دا شتێكی كۆنه و، هه‌ر له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی "یه‌كێتی"یه‌وه له دیمه‌شق ده‌ستپێده‌كات تا ئه‌وڕۆ. خۆم ئاگاداری ئه‌م مێژووه‌م و ساڵانێكیش له‌مه‌وبه‌ر و، له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ته‌ی رابوردووه‌وه، چه‌ند جار له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان له‌و باره‌یه‌وه قسه‌مكردووه. ئه‌ویش یه‌كێك بوو له ناڕازییان، به‌ڵام ده‌یویست "یه‌كێتی" وه‌ك رێكخراوێكی "یه‌كگرتووی سه‌ربه‌خۆ" بمێنێته‌وه و پارچه پارچه نه‌بێ و "چاكسازی" له‌سه‌ره‌وه ده‌ستپێبكات، نه‌ك له بنكه‌وه. چه‌ند جارێكیش هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا، چ به هاوكاریی چه‌ند هه‌ڤاڵێكی خۆی و چ به‌ته‌نێ، تاكو ئه‌وه‌ی به "ریفۆرم" نێوده‌برێ، له‌نێو "یه‌كێتی"دا جێبه‌جێبكات، بۆ پاراستنی "یه‌كێتی" و مانه‌وه‌ی به "سه‌ربه‌خۆیی"، به‌ڵام سه‌رینه‌گرت بۆی و دهستبهڕوویهوه نرا. ئێدی، له‌ژێر كاركردی ناهومێدبوونی خۆی و، بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داخوازیی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی بێزاربووی "یه‌كێتی"، ناچاربوو ئه‌م رێیه بگرێ، كه به‌داواكردنی "جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له حكوومه‌ت" ده‌ستیپیكرد و، ئه‌وه‌بوو جه‌ماوه‌رێكی فره‌ی "یه‌كێتی" ئه‌و داخوازییه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان دی و به‌خواستی دڵی خۆیان زانی و، روویانتێكرد، به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كان و چینی به‌شخوراو، كه ساڵانی ساڵ بوو، له‌به‌رده‌م گۆمی مه‌نگ و لێڵی سهركردهیهتیدا، به تووڕه‌ییه‌وه، به‌ڵام دانبهخۆداگرتووانه، له چاوه‌ڕوانیدا وه‌ستابوون، هه‌تا نه‌وشیروان به‌ردێكی فڕێدایه گۆمه‌كه و، سامی لایه‌نگرانی دوودڵی نێو "یه‌كێتی"ی، له ره‌خنه‌گرتنی رهپوڕاست و داخوازیی به‌ده‌نگی به‌رز، شكاند. له‌مه‌شه‌وه، وه‌ك كورد ده‌بێژن "ده‌نگ له زارێ وه كه‌وته شارێ" و له سنووری ده‌روازه‌ی خڕداخراوی "یه‌كێتی" ده‌رچوو، و له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان، كه ده‌مێكه هه‌وڵی كورتكردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ده‌ستڕۆیشتووان ده‌ده‌ن، یه‌كیگرت و، ئه‌وه‌ته ده‌نگێكی كوردستانییانه‌ی ره‌خنه‌گرانه دروستبووه، كه ئێدی به‌قسه‌ی پفههڵدراو و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و، تۆمه‌تباركردنی بێبهڵگهی نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان، به "سیخوڕیكردن بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی هه‌رێم" وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانان بن، هه‌ر رۆژه نا رۆژێ، بچن دهستبكهنه ملی فه‌رمانڕه‌وایانی ئێران و تورك و سووریا و ته‌نانه‌ت به نانبڕینیش، بهریناگیرێ.
ئه‌ز كه رهپوڕاست ئه‌م قسانه ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم نه لایه‌نگیریی كه‌س و نه دژایه‌تیی كه‌سه. ئه‌مه بۆ مێژوو ده‌نووسم، كه نامه‌وێ به هه‌ڵه تۆماربكرێ. كه شتێكیش به‌ڕاست بزانم ده‌یڵێم و ده‌ینووسم و گوێشنادهمه دڵی كه‌س. كێ پێیخۆشه، باشه و، كێش پێی‌خۆش نییه چش و هه‌زار چش. ئه‌ز، وه‌ك یه‌كه‌مین كورد و په‌نجا ساڵی ره‌به‌ق، به‌ربه‌ره‌كانیی بیری ستالینپهرستی و مۆسكۆفیچێتی و ئه‌وجا ماوێتیم كرد و، گوتم رژێمی سۆڤێت رژێمێكی سۆسیالیستی و دۆستی گه‌لان و ئاشتیخواز نییه، به‌ڵكو رژێمێكی تیرۆریست و شه‌ڕخواز وكوردقڕكهره و، راستدهرچوو. به‌رله‌وه‌ی ئه‌مریكاش په‌لاماری عێراق بدا، هۆشیاریم دا كه ئه‌مریكا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ و برای باوكی كه‌س نییه و، كورد ئه‌گه‌ر كه‌ڵك له‌م ده‌رفه‌ته وه‌رنه‌گرێ و، به‌دڵی مارینزه‌كان بجووڵێته‌وه، مایه‌پووچ ده‌بێ. هه‌رواش ده‌رچوو. كه به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی زۆری كورده‌وه، دژی دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی ههرهسهاتوو و ده‌نگدان بۆ ده‌ستووری عێراق بووم و، ده‌مگوت ده‌ستوور بۆ كۆمه‌ڵێكه كه رێزی ده‌ستوور بگرێ، ئه‌وه‌تا ئه‌وڕۆ راستی و دروستیی هه‌ڵوێسته‌كه‌م ئاشكرابووه. ئێسته‌ش كه ده‌بێژم، ئه‌م بزاڤه كه ئه‌وڕۆ خۆی له بێزاریدهربڕیندا ده‌نوێنێ، ماك وسه‌ره‌تای گۆڕانێكه له جۆرێتیی هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌دا، كه ساڵانی ساڵه باسیده‌كه‌م و، به ئاواتی ئه‌وه‌وه‌م كه مرۆڤی كورد به مێشكی خۆی بیربكاته‌وه، نه‌ك "حیزب" و "سه‌ركرده" بیربكه‌نه‌وه بۆی. ئه‌وجا ئێسته تیشكی ئه‌و خۆره وا له‌كه‌ل ده‌رهاتووه و، به هاشه‌و هووشه و بوختانكردن و پێنووسبهكرێگرتن و نانبڕینی ناڕازییان و درۆبڵاوكردنهوه له ماڵپه‌ڕ و ده‌نگه ناسهربهخۆكاندا كه خۆیان به "سه‌ربه‌خۆ" ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، بهریناگیرێ و له‌خشته نابرێ، به‌ڵام پێویسته پاڵێوراوه‌كانی ره‌وتی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌ك هه‌ر مرۆڤی پاگژو دڵسۆز بن وبه‌س، به‌ڵكو كارزان و ژێهاتیش بن. ره‌وته‌كه‌ش خاوه‌ن به‌رنامه و ئاڕاسته‌یه‌كی كوردستانێتی بێ، نه‌ك عێراقچێتی، ئه‌گه‌ر نا، ره‌وتی گۆڕان هاتووه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پان و خۆی سه‌پاندووه و، پێوه‌ندیی به كه‌سێكی تایبه‌تی و لیستێكی تایبه‌تییه‌وه نییه. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش هه‌رچی چۆنێك بێ و، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاكه یه‌ك پاڵێوراوی به‌ره‌ی گۆڕانیش له هه‌ڵبژاردندا ده‌رنه‌چێ، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه له‌و بارودۆخه ناگۆڕێ كه بریتیه له ناڕه‌زایی و بێزاری و بێباوه‌ڕی جه‌ماوه‌رێكی فراوان به سیسته‌می له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌نده‌ڵی حیزبحیزبێنه و خزمخزمێنه. ژماره‌ی ده‌نگی ههڵبژێرهرانیش، هه‌موو كاتێك نابێته پێوانه‌ی ره‌وایه‌تی ونیشانه‌ی ئازادیی كۆمه‌ڵگه. زۆرجار رێكده‌كه‌وێ كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی وڵاتێك ده‌نگ بۆ سیسته‌مێكی ملهوڕ، یان ره‌گه‌زپه‌رست، یان پیاوسه‌روه‌ری ده‌ده‌ن، واته، ئازادی به‌كارده‌هێنن بۆ نه‌هێشتنی ئازادی و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دیكتاتۆرێتیی گه‌له‌كی و هیچ رهواییهتییهكی نییه. ماف و ره‌وایه‌تی، به‌زۆری و كه‌میی ژماره نییه. ئه‌وه‌ش دیاره، "پارتی" و "یه‌كێتی" كه چه‌كدار و پۆلیس و پاره و ده‌زگه‌ی حكوومه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و، به‌سه‌تان پێنووسی مووچه‌خۆر و ده‌زگه‌ی راگه‌یاندنیان هه‌یه و، نانی هه‌زارانیان به‌ده‌سته، ئاساییه، كه ده‌نگێكی به‌ڕێژه زۆر بهێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیرانه بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌ن بكه‌نه‌وه و، لهسهركارلابراوهكان بگێڕنه‌وه شوێنی خۆیان و، كارێك بكه‌ن كه هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ئارام و بێ ساختهكارێتی به‌رێوه بچێ و، رێبده‌ن به نوێنه‌رانی بیانیی بێلایه‌ن و نێونه‌ته‌وه‌یی، چاودێریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌وه هیچ كاركردێكی نه‌رێنی بۆ سه‌ر "پارتی" و "یه‌كێتی" نابێ،، كه دوو هێزی گه‌وره‌ن. بگره سه‌ربه‌رزییه‌ك ده‌بێ بۆیان و ئه‌و ده‌مه هه‌موو جیهانی ئازادیش دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا، به‌رهه‌ڵستكارانیش هه‌ن، وه‌ك هه‌موو سیسته‌مێكی دێمۆكراتی. ئه‌مه‌ش باوهڕنامهیهك ده‌بێ بۆ ره‌وشی دێمۆكراتی له هه‌رێمدا و، خزمهتێكیشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردستان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسیی داگیركه‌ران. پێچه‌وانه‌كه‌شی به پێچه‌وانه‌وه‌یه.
سه‌ركرده‌كانی "حیزبه‌كان" ده‌شێ ئه‌وه بخه‌نه به‌رچاویان كه ژیان هێنده ناهێنێ مرۆڤ هه‌ر بیر له‌پاره وپایه‌ی خۆی بكاته‌وه و به‌س. خۆشی ژیان له‌وه‌دایه، دڵی خه‌ڵك خۆشبكه‌یت و خه‌ڵكیش تۆیان خۆش بوێ. به‌راستی، ئه‌ز ئه‌گه‌ر له جێی كاك مه‌سعوود بوومایه، خۆمم بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نهدهپاڵاوت، به‌ڵكو ده‌مگوت، با ئه‌مجاره ژنێكی رۆشنبیری خه‌باتكاری كوردستانی، خۆی بۆ ئه‌و جێیه بپاڵێوێ و، خۆشم ده‌نگده‌ده‌م بۆی. داخه‌كه‌م، كاك مه‌سعوود ئه‌وه‌ی نه‌گوت و، تاكه ژنێكیشمان زاتی ئه‌وه‌ی نه‌كرد، خۆی وه‌ك ركه‌به‌ر بپاڵێوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم. كه مێرمنداڵ بووم، باوكم به ڕه‌حمه‌ت بێ، له‌گه‌ڵ مردووی هه‌مووان و گشت له‌ده‌ستچووان، باسی "قهحتولریجالی" (قحگ الرجال) ی كوردی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێسته، له خوا به‌زیاد بێ، له "ریجال" مان كه‌م نییه و، هه‌موو شتێك هه‌ر به‌ده‌ست "ریجال"ه و "حهپولكی" ژن ناده‌ن. جا ئه‌گه‌ر باوكم بمایه و، ئه‌م هه‌موو خاوه‌ن ریش و سمێڵ و كراڤات له مله ورگزله كاربه‌ده‌سته‌ی بدیایه و، تاكه ژنێكیش چووه‌ته قاتی بۆ پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ره‌نگه ئه‌مجاره باسی "قهحتولژنانی" بكردایه.
ئه‌وڕۆ رۆژی 31 گولانه (مایس) كه رۆژی جیهانیی جگه‌ره نهكێشانه و، ئهزژی ساڵانی ساڵه ئه‌ندامێكی چالاكی كۆمه‌ڵه‌ی جگه‌ره نه‌كێشانی ئه‌لمانیام و، ده‌بێ سێ ده‌مژمێری دی له ماڵ بچمه‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و كۆمه‌ڵه، كه له‌وێ كاربهسهر ئه‌نداماندا له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌رلین دابه‌شده‌كرێ. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وا لێره‌دا ده‌یبڕمه‌وه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له ده‌رفه‌تێكدا وتارێكی خه‌ستوخۆڵ له‌باره‌ی دووكه‌ڵی جگه‌ره‌وه بنووسم، كه دوژمنێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستیی مرۆڤه. ته‌نێ ده‌مه‌وێ بێژم، كه ده‌ركردنی قانوون بۆ پاراستنی جگه‌ره‌نه‌كێش، هه‌رچه‌نده باش و پێویسته و، په‌رله‌مانی ئه‌لمانیا و ئه‌وروپاش له‌م رووه‌وه هێنده‌ك قانوونی ده‌ركردووه، كه به‌لای ئێمه‌وه، كونوكه‌له‌به‌ری تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و به تاقیكردنه‌وه‌ی خۆم بۆم ده‌ركه‌وتووه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌كێشن حه‌ز ده‌كه‌ن واز بهێنن لێی، به‌ڵام لێیانبووه به خوو و به پێویستی ده‌زانن بۆ راستكردنه‌وه‌ی باری لاسه‌نگی هه‌ستی ده‌روونییان. گه‌لێك له گه‌نجه‌كان كه له‌سه‌ر شه‌قام له‌م رۆژه‌دا ساڵانی پێشوو دواندوومن، هۆی جگه‌ره كێشان بۆ ته‌نیایی، یان خۆ خه‌ریككردن به‌مه‌وه له‌به‌ر بێكاری، یان چاولێكه‌ریی به‌ساڵدا چووان ده‌گێڕنه‌وه. بابزانیین ئه‌وڕۆ ده‌ڵێن چی. تا جاره‌كی دی و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی ئارام وشارستانییانه و سه‌ركه‌وتووانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست