"هێمنانە"
Monday, 22/07/2013, 12:00
هەزار
هەزار جار رۆژانە
خۆم ون دەکەم
چرکە ساتیش وێنەی دێو جامە
بە بەر چاومدا دێن ودەڕۆن
مانگ وساڵ دەبنە خڕنٶکی بیابان
سەرگەردان و سەر لێ شێواو
بە بەژنی تەمەنم دا
هەڵدەگەڕێن وسوڕ دەخۆن
لە جیهانی سەر دەم وگەردونی دیکەم
هێمنانە هاوارت بۆ دەبەم
باوان وخێزانی ئێستەم
کاتێک کە ناوت دەبێتە پەڕاوی هیوا
بە ناوی تۆیە تۆ،بۆ تۆیە ،بۆ تۆ
دەبنە قوربان
خۆشاوی خۆشەویستیم
وڵاتی دزراو
کوردوستانەکەم .
جەعفەر / کەریمی
بوڵغارستان / سۆفیا/ ٢٢/٧/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست