کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەت دەربەندیخانى بایۆتیرۆریزم كرد

Monday, 27/08/2012, 12:00




ماوەى چەند ساڵێكە شارى دەربەندیخان ئاوى پیس دەخۆنەوە كە یەكێك لە گەورەترین سەرچاوەكانى ئاو لەو شارەیە كە بەنداوى دەربەندیخانە, لەلایەن گەنجان و رۆشنبیران ولایەنەسیاسیەكانیش كارى زۆر كرا بۆ ئەوەى خەڵكى چیتر ئاوى پیس نەخۆنەوە بەڵام هەموو هەوڵەكان لەلایەن حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە پۆچەڵ دەكرایەوە, دواتر لەسەروبەندى هەڵبژاردنەكان بریار درا بە پاككردنەوەى ئاوى خواردنەوە كە چەندین كۆمپانیا هاتن بۆ پاڵاوتنى ئاوى خواردنەوەى ئەو شارە وەكو كۆمپانیاى سویسرى نیشتەجێ فرنسا و كۆمپانیاى جیكى و كۆمپانیاى ئەلمانى و ێحەى بەغداد و دواین كۆمپانیاى (u.k) فیلتەرى بەریتانی بوو كە ئەم پرۆژەیە وەرگرت دواتر لەكاتى كاركردندا پرۆژەكەى جێهێشت. گەنجانى شار نارەزایەكانیان بەردەوام بوو تاوەكو كار گەیشتە ئەوەى داواى جێگرى سەرۆكى حكومەت بكەن بۆ ئەوەى بەڵینەكان جێ بەجێ بكات ئەوە بوو بریار درا بە پرسى ئەندازیارانى پرۆژەكە كە بەروارى 15-7-2012 دەربەندیخان ئاوى پاك دەخواتەوە, حكومەتیش لەهەموو قسەكانى دەیووت ئێمە تەدەخولى كارەكانى پرۆژەكە ناكەین, ئەوە بوو لە 13-8-2012 پرۆژەكە لەكار كەوت وجارێكى تر دەربەندیخان كەووتە بەر رەحمەتى ئەندازیار و حكومەت.
ئەم پرۆژەیە لەسەرەتاى دروستبوونى بەسەقەتى هاتووەتاوەكو نازانرێت كێ؟ كام ؟ ئەندازیارى ئاوى دەوروبەر دیزاینەكەى پەسەند كردووە؟ئایا ئەندازیارى بەرێوبەرایەتى ئاوى دەوروبەرە یان ئەندازیارى پارێزگایە؟ یان لەسەر چ جۆرێكى ئاو واتە (چ ستاندرێكى) جیهانى دەبێت ئەم ئاوە پاك بكرێتەوە وەكو بەقسەى كۆمپانیایەكە كە دەڵێن لەسەر ستاندەرى مێفەى ئاو یان ستاندەرى بەریتانى.
نوێنەرى حكومەت و پارێزگا دەڵێن ئێمە لە دیزاینى ئەم پرۆژەیە تەداخولمان نەكردووە دیزاینیش لەلایەن كۆمپانیاى بەریتانى فیلتەرەوە كراوە كۆمپانیاى یوو كەى فیلتەر بڕى (2,600,000) دوو ملیۆن شەست هەزار دۆلاریان بۆ تەرخان كراوە بەبێ ئەوەى ئەنجامى ئەم ئاوەیان بۆ دیارى بێت. ماوەى نزیكەى یەك ساڵە كۆمپانیاى (U.K ) فیلتەر ئیشەكەى بەجێ هێشتووە بەبێ ئەوەى لێپرسینەوەى بەرامبەر بكرێت .
حكومەت بە پەلە بریارى دانانى لیژنەیەكى (تسریع) خێرایى بۆ تەواوكردنى پرۆژەكە لیژنەیەكى بۆ دروستكرا كە بریاربوو چەند كۆمپانیایەك تەندەرە وەرگرێت بۆ تەواوكارى پرۆژەكە بەڵام سەرۆكى لیژنە بەبریارێكى خۆى بریاریدا لیژنەكە خۆى ئەم ئیشە تەواو بكات ئەمەش زیانێكى زۆرى دا لەخەڵكى دەربەندیخان بە دواخستنى پرۆژەكە چونكە لەدەسەڵاتى لیژنە نیە ئەوەندە پارەسەرف بكات لەلایەن پارێزگاوە هەروەها بریاردان لەسەر رۆژى 15-7 بۆ كردنەوەى پرۆژەكەو تەواكردنى هەڵەیكى (خودرایى) بوو لەلایەن سەرۆكى لیژنە چونكە بوو بە پروپاگەندەى حكومەت ئەمەش هۆكارەكەى بۆ جێگرى سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى لیژنەكە دەگەڕێتەوە كە كارەكەى تەواو نەكرد.
چۆنێتى وەرگرتنى ئاوى سیروان و كێشەكانى پرۆژەكە
پێویستە ئاوى سیروان كە لە رووبارەكەوە دێت بەم قۆناغانە تێپەڕێت لەوانە
میكروسترینەر و فلتەرى لم و فلتەرى كاربۆن و معالەجەى كلۆرى (تعقیم)
میكروسترینەر ئیشى دەكرد هەر لەسەرەتاوە بێ كەموكورتى بوو لە كۆمپانیاوە, فلتەرى رمل (لمى تێدا نەبوو) لەكاتێكدا فیلتەرى لم بریتیە لە نیوەى بەهاى ئەم پرۆژەیە هەروەها فیلتەرى كاربۆن تێكرابوو بەڵام هیچ ستاندەرێكى بەجێ نەهێشتبوو سیستەمى كلۆرەكە ئیشى نەدەكرد بۆیە تاوەكو ئێستا ئەم ئاوەى فیلتەرە بەقەبارە(250) مەتر سێ جا كە بەشى دانیشتوانى چەند گەڕەكە ناكات كە بۆیان تەرخان كراوە لەكاتێكدا لە (1000) م مكعب تەنها (250) مەتر سێ جا ئیشى پێ دەكرێت, هاوردنى (لم) بۆ فیلتەرەكان زۆر كەم تەرخەمى لێ كراوە هەروەها سیستەمى شۆردنى فیلتەرەكان تا ئێستا دیارینەكراوە كە خاڵێكى گرنگە بۆ تواناى فیلتەرەكان كە دەبێ هەموو 24 سەعات جارێك بشۆرێت لەكاتێكدا دانانى لم بۆ فیلتەرەكان و شۆردنى رۆڵێكى سەرەكى هەیە بۆ تێك چونى فیلتەرە كاربۆنیكە و تێست كردنى ئاوەكە بە شێوەیەكى بەردەوام .
بۆجارێكى تر لە 13-8 پرۆژەكە لەكاركەوت و شارۆچكەكە كەوتە بەر رەحمەتى ئەندازیارى سەرپەرشتیار ئاوەكەیان جارێكى تر بەرەو مەترسى بردەوە بۆیە پێویستە ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان ببرێت بۆ تاقیگە چونكە بەكەڵكى خواردنەوە نایەێت وە گەورەترین بەرپرسیارێتى دەكەوێتە سەر ئەندازیارى پرۆژەكە چونكە نوێنەرى ڕاستەقینەى جێگرى سەرۆكى حكومەت بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە