ڕێپێوانی یه‌کی ئایار لههۆڵهندا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌رکوتکرا.
Wednesday, 05/05/2010, 12:00
ئه‌میر قادر
کۆمیته‌ی یه‌کی ئایار له شاری ڕۆته‌ردام که له‌چه‌ندین ڕێکخراوی سیاسی و نه‌قابه‌و پێكدێت له‌وانه ( (FNV afd. Rdam, Halk Cephesi, HTIF, ICAD, MLKP, NCPN, Offensief, PSO, Rode Morgen, STMO, TKPساڵانه ڕێپێوانێک و دواتر بهمانیفێستاسیهکی گه‌وره له مه‌یدانی Schouwburgplein کۆتایی دێت.
کۆمیته‌ی یه‌کی ئایاری ئه‌م ساڵ وه‌ک گرنگترین داخوازیه‌کانی خۆی ژماره‌یه‌ک داخوازی دیاری کردبوو له‌وانه (هێزو حه‌قده‌ستی کاری کرێکارانی له‌سه‌رکار و بێکار ده‌بێت زیادبکرێت،حه‌قده‌ستی یه‌کسان بۆکاری یه‌کسان،خه‌بات له‌پێناوی له‌ده‌ستنه‌دانی کاردا،30 سه‌عات کار بۆ ئه‌و کرێکارانه‌ی که له‌کارگه‌کاندا ڕووبه‌ڕووی ئه‌زمه بوونه‌ته‌وه به جێگه‌ی حه‌قی بێ‌کاری،خانه‌نشین کردن له‌ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا به‌جێگه‌ی داخوازی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکاره‌کان که ده‌یانه‌وێت تا 67 ساڵی بێت).
خۆپیشاندان و ئاپۆره‌ی خه‌ڵک له کاتژمێری 1ی دوانیوه‌ڕۆ له Coolsingel ده‌ستی پێ‌کرد و ژماره‌یه‌ک په‌یام و داخوازی ڕێکخراوه‌کان و کۆمیته‌ی یه‌کی ئایار له‌وێ خوێندرانه‌وه و هه‌ندێک تابلۆی هونه‌ری و سه‌ماو شایی پێشکه‌ش کران.
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه خۆپیشنادان وێرای بوونی مۆڵه‌ت له‌گه‌ڵ ملاملانێ له‌گه‌ڵ پۆلیسدا ده‌ستی پێ‌کرد،پۆلیس به بیانووی ئه‌وه‌ی که ده‌بێت داری تراکت و لافیته‌کان ته‌سلیم به‌وان بکرێت به‌ری به خۆپیشاندانه‌که گرت،دوای چه‌ندین جار گفتوگۆ‌و له‌گه‌ڵ پۆلیسدا نه‌یان هێشت خۆپیشاندان به ڕێگای خۆیدا بڕوات، شایانی ووتنه ئه‌مه خۆپیشاندانی 27 هه‌مین بوو که ده‌بوو به‌ناوه‌ندی شاری ڕۆتهردامدا تێبپه‌ڕێت،خۆپیشانده‌ران هه‌رله‌وێدا ده‌ستیان کرد به‌درێژه‌دانی مه‌راسیمه‌که و چه‌دنین داخوازی وه‌ک هاوپشتی ناو نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆژی یه‌کی ئایار پشووی ڕه‌سمیه و خۆپیشاندان مافی خۆمانه درێژه‌ی هه‌بوو،له‌کات ژمێر نزیه‌کی 3ی دوانیوه‌ڕۆدا پۆلیس به پاڵپشتی سه‌گی پۆلیسی و ئه‌سپ و هێزی دژه خۆپیشاندان که‌وته شه‌ڕو په‌لاماردانی ژن و منداڵ و خۆپیشانده‌ران،دوای نزیکه‌ی 2 کاتژمێر و گرتنی 13 هه‌ڵسوڕاوی خۆپیشاندانه‌که
کۆتایی به‌و به‌شه‌ی خۆپیشاندانه‌که هات،دواتر له مه‌یدانی له مه‌یدانی Schouwburgplein مانیفێستاسیهکهی درێژه‌ی هه‌بوو که له‌وێدا کۆمیته‌ی یه‌کی ئایار شه‌رمه‌زاری هێرشی پۆلیسی کرد و به‌ناڕه‌واو دژایه‌تی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ناوبرد و کۆمیته‌که له‌گه‌ل پارێزه‌رێکدا که‌وتنه سۆراغی 13 به‌ندکراوه‌که و داوای یاسایی تۆمارکردن له‌سه‌ر پۆلیس و شاره‌داری ڕۆته‌ردام.
جێی باسه په‌لاماری پۆلیس و سه‌گی پۆلیسی و ئه‌سپه‌کانی پۆلیس بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران جێگه‌ی نه‌فره‌ت و بێزاری خه‌ڵک و میدایاکانیش بوو.
بۆبینینی فلمێک له‌سه‌ر خۆپیشنادانهکهو په‌لاماری پۆلیس لێره‌دا سه‌یری ئه‌م فلمهبکه
http://www.youtube.com/watch?v=Q1mQzMWyh7ohttp://www.youtube.com/watch?v=mXtft8FJoKY
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست