کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌ڵبژاردن بۆ دەوڵه‌ت و دامه‌زراوە.. نه‌ک بۆ مافیاو میلله‌ت فرۆش..

Thursday, 03/04/2014, 12:00

1676 بینراوە





به مناڵی زۆر حه‌زم له گۆرانی (چیته له‌سه‌رچی)بوو، زۆر تامه‌زرۆی بیستنی بووم، به‌ڵام کاتێک زانیم هۆنراوە ی گۆرانی‌یه‌که‌ هی جامبازێکی سیاسی وەکو (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ە، هه‌روەکو فێڵێکم لێکرابێ، خێرا په‌شیمان بوومه‌وە و گۆرانی‌یه‌که‌م له‌به‌رچاو که‌وت،وازم هێنا له گوێگرتن له‌و گۆرانی‌یه‌و ئیتر ببڕای ببڕ گوێم لێ‌نه‌گرته‌وە..

به لاوی کاتێک ساڵانی هه‌شتاکان بۆ خوێندنی دوای ئامادەیی چووینه شاران، بینیم له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر و که‌رکوک به‌دەیان ئافرەت و پیاوی بارزانی‌یه‌کان هه‌نگوینی شووشه دەفرۆشن، من سه‌رەڕای که‌م دەرامه‌تی و سه‌رەڕای ئه‌وەی که دەشمزانی هه‌نگوینه‌که‌یان چاک نی‌یه و دەستکردە وبریتی‌یه له شه‌کر و ئاو، به‌ڵام حاڵیان هی ئه‌وە نه‌بوو که زوو زوو لێیان نه‌کڕم،به‌خۆمم دەگووت ئه‌مانه تێکۆشه‌رن و ئه‌مڕۆ لێیان قه‌وماوە..تا بۆم بکرایه لێم دەکڕین..

دوای ڕاپه‌ڕین له‌و کارەشم په‌شیمان بوومه‌وە کاتێک که‌دیم له‌پشت ئه‌مانه‌یشه‌وە دوو گه‌ورە دزو مافیا و پیاوکوژی وەکو نێچیرەڤان و مه‌سعود هه‌یه..

کاتێکیش ساڵی ١٩٩٢ بۆ یه‌که‌م جار چووم بۆ هه‌ڵبژاردن، زۆر خۆشحاڵ بووم، هه‌ستم به ئاسوودەیی و ڕازیبوونی ویژدانی خۆم دەکرد، به‌ڵام دوواتر که زانیم له‌پشت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وە چ بێ‌وەفایی و خیانه‌تێک به‌رامبه‌ر به میلله‌ت خۆی مه‌ڵاس داوە، ئیتر له‌و ساڵه‌وە توخنی سندوقی دەنگدان نه‌که‌وتم.

ئێستاش کاتێک گوێم له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دەبێت تووشی سه‌رئێشه دەبم..ئاخر هه‌ڵبژاردن بۆ چی و له‌ نێوان کێدا?! ئایا هه‌ڵبژاردن هیچ ماناو نرخێکی هه‌یه لای ئێمه?!

ئه‌مڕۆ گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه له‌کوردستاندا بریتی‌یه له دوورخستنه‌وەی بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و تاقمه مافیاکه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی له‌ دەسه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان.

جا ئایا به هه‌ڵبژاردن ئه‌م کارە دەکرێت?

وەڵام: نه‌خێر..!

گۆڕانکاری به‌ هه‌ڵبژاردن چۆن دەکرێت به‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی‌دا له‌کاتێکدا هه‌ر سێ‌شارەکه‌ی هه‌رێمی(به هه‌موو نه‌وت و ڕۆن وچهوری وغازوغه‌‌زو به‌زه‌که‌یه‌وە)کردووە به سێ گوندی تابیعی تورکیا و خۆشی کراوە به پاسه‌وانی گوند و قوروچی تورکان.

یان چۆن گۆڕانکاری دەکرێت به‌سه‌ر تاقمه ئیتیڵاعاته‌که‌ی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی‌دا که به‌بێ قاسم سلێمان دەست ناکه‌ن به‌ئاودا..

که‌سانی وەکو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و چه‌ته‌کانی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی، قه‌زافی ئاسا به‌زەبری هێز و زۆر له‌گۆڕ دەنرێن نه‌ک به سندووقی هه‌ڵبژاردن بگۆڕدرێن

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)