کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم ئاگادارییەی دەیبینن فەرمانێكی مەكتەبی راگەیاندنە بەزۆر كادر و كارمەندەكانی دەنێرێ بۆ ئاهەنگی یادی دامەزراندنی یەكێتی .

Wednesday, 01/06/2011, 12:00


بەڕێزان . حزبێك ئەوەندە رسوا بووبێت ، ئەوەندە متمانەی بەخۆی وكادرو ئەندامەكانی نەمابێت ، بەزۆر و چاوسوور كردنەوەو هەڕەشە كادرو ئەندامەكانی ببات بۆ ئاهەنگەكانی حزبی ، ئەبێ چی مسداقیەتێكی لای دۆست و لایەنە هاوپەیمانەكانی مابێ .
ئەم دۆكۆمینتە خۆی بۆتان ئەدوێی وقسەتان بۆ دەكات كە یەكێتی ، ئەو حیزبەی خۆی بە حیزبی شەهیدان ناو ئەبات چۆن بە دەستی بنەماڵەیەكی خێڵەكی دوچاری ئەم هەموو داڕمان و لێك هەڵوەشانەوەیە بووە ، ئەمە لەلایەك ، لەلایەكی ترەوە ئەم حیزبە دۆڕاوە لەرێگەی خزمەتگوزارو بەردەستەكانی ناو مەكتەبەكان و مەڵبەندەكان دەستیان كردوە بە بڵاوكردنەوەو پەخشكردنەوەی دروشم و تابلۆكانی یەكێتی و وێنەی سكرتێری حیزبەكەیان بەشێوەیەك هەر كادرێك ئۆتۆمبێلی هەبێت ئەبێ رەسم و ئاڵای یەكێتی و تابلۆی حیزب هەڵبواسێت بە ئۆتۆمبێلەكەیدا .
هاوڵاتیانی كوردستان بەچاوی خۆتان ببینن چۆن یەكێتی نیشتمانی متمانەی خەڵك وشەقامی لەدەستداوەو بە پارەو هەڕەشە وچاوسووركردنەوە ئەیانەوێت خۆیان بەفۆرمێكی تر نیشانی خەڵك بدەن .
سەرچاوەیەك رایگەیاند ، هێرۆی برایم ئەحمەد ، چەند رۆژێكە لەرێگەی ئەندامانی حیزبەوە دەستی كردوە بەپارە بەخشینەوە بە شۆفێری تەكسیەكانی ناو شار كە بۆ هەر شۆفێرێك بڕی (100) دۆلاریان پێداون بەمەرجێ شەوان بەناو شاردا هات وهاوار بكەن و دروشمەكانی یەكێتی بڵێنەوە ، ئەمەیە حیزبی هاوڵاتیان ، ئەمەیە ماڵە گەورە وەك رۆژنامە روو زەردەكەی كوردستانی نوێی ئازاد علوج بانگەشەی بۆ دەكات ،
ناشێ بڵێی ئەمەش درۆیە كاك ئازادی علوج ، نەڵێی بوختانمان بۆ دەكەن بەخوا عاجز دەبم ، ئەمە بەڵگەی ناو مەكتەبە درۆزنەكەی تۆیە كە سەرلەبەری ئەندام وكادرەكانی مەكتەبەكەت تەنها شتێ هێشتوونەتیەوە ئەویش پارە دزراوەكەی قووتی خەڵكی كوردستانە كە بۆ مەرامی تایبەتی دەیبەخشنەوە بەسەریاندا ، تەنها بۆ دژایەتیكردنی خەڵكی كوردستان وئۆپۆزسیۆن . دڵنیا بن ئێوە دۆڕاون و ئیرادەی گەل هەر سەر دەكەوێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە