" من وگوڵە وەنەوشە "
Tuesday, 15/07/2014, 12:00
2525 بینراوە
وەنەوشەی قەراخ جۆبار
گوڵی جوانی سەر کۆسار
لە بەرزایی وچیای کورد
لە دۆڵ ودەشت وهەڵگورد
لە وەرزی خۆشی بەهار
سەر دەر دێنی بە هەزار
بە خوڕەی ئاوسەربەرزی
بۆیە جوان وبە تەرزی
گەڵات کاتی گەرمای خۆر
وەک سێبەرە فێنک وزۆر
هاژەی ئاوی بەفراوان
بە کوێت دەگا فراوان
ئێوارەی بێری وشوانان
چاوە ڕوانی سەر بانان
دەبینی تۆ بەئاسپایی
باڵا دەکەی بە وریایی
شلک وناسک ونەرمۆڵەی
وەک دڵداران بێ تۆڵەی
هەموو رۆژێ کە هەتاو
کە دای لە سنگی کانیاو
بزەت دێتە سەر لێوان
وەنەوشەی خاکی کوردان
باڵای ژینگە جوان دەکەی
وڵاتی رۆژ رەنگین دەکەی
باڵندە گشت دێنە لات
بۆت دەخوێنن بەئاوات
باسی خانیت بۆ دەکەن
دەرسی مەمو زینان دەدەن
وەنەوشەی قەراخ جٶبار
جوان ونەرمین ونازدار
تۆ دەزانی ئەمن کێم
کوردم ئاوارەی بێ جێم
گەلێک دوورم لە وڵات
لە دووریت دڵم دەرهات
بە مۆسیقای هاژەی ئاو
رەشبەڵەک بین تاوبەتاو
سەیری ناو دارستان کەین
بۆ حەیرانان گوێ هەڵخەین
دۆڵ ودەروناو دەشتەکان
شاروگوندوتەپکی ماڵان
بە گشتی ژینگەمان هەموو
نوختە بە نوختە موو بەموو
ببێتە گوڵ زاری زەوی
سەر بڵیند بێ نەوەک نەوی
ئاڵای سێ رەنگی خۆمان
شەکاوە کەین بەبێ گومان .
جەعفەر/ کەریمی
١٣/ ٩/٢٠٠٤/ ی/ فەنلاند
(بۆ منداڵە چاوڕەشەکانی وڵاتی رۆژ)