کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەدالەگۆرنراوەکان.

Saturday, 14/03/2009, 12:00

2594 بینراوە


(ش. ئـ) له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا ده‌یوت: من نازانم باسی چیت بۆ بكه‌م من هیچ خۆشیم له‌ ژیان نه‌بینیوه‌ تا بۆتی بگێڕمه‌وه‌، به‌ڵام دوای كه‌مێك تێڕامان ده‌ستی به‌قسه‌كانی كردو وتی:

منێك كۆمه‌ڵێك ئاواتم هه‌بوون هیچیان نه‌هاتنه‌دی ئاواتم بوو خوێندن ته‌واوبكه‌م دواتریش به‌ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ شووم بكردایه‌و هیوا خواز بووم كه‌وا شوم كرد بتوانم به‌ ئاسوده‌یی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌م بژیم و منداڵم هه‌بێت و ماڵه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ببه‌م و منداڵی خۆم ببینم.
وتیشی: من به‌ر له‌ به‌شودانم چاوه‌ڕوانم له‌باوك و براكانم ده‌كرد نه‌هێڵن داهاتووی هیچ كامێك له‌ئێمه‌ی كچه‌كانیان به‌خۆڕایی بڕوات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ داهاتووی من و پێنج خوشكم كه‌وته‌ ژێر پێیانه‌وه‌.
ئه‌و باسی ژیانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌دایك بووی شاری هه‌ولێرم و هه‌ر له‌هه‌ولێریش ژیاوم و ئێستاكه‌ش ماڵی باوكم له‌شاری هه‌ولێرن، خوێنده‌واریم نیه‌و باوكم نه‌یهێشت هیچ كام له‌كچه‌كانی بچنه‌ به‌ر خوێندن كه‌ئێمه‌ 6 خوشكین و هیچمان خوێنده‌واریمان نیه‌، ئه‌و ته‌نها رێگه‌ی به‌كوڕه‌كان ده‌دا بخوێنن كه‌ شه‌ش بران، من له‌ماڵه‌وه‌ پێنج جار له‌سه‌ر ده‌ستی براكان و باوكم فرۆشراوم و به‌شودراوم ته‌نها یه‌كێكیان به‌دڵی خۆم بوو ئه‌ویش له‌ كۆتاییدا پێی وتم له‌شفرۆشیم بۆ بكه‌.
یه‌كه‌م شووكردن یان فرۆشتن؟..
درێژه‌ی پێدا و وتی: من له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵاندا شووی یه‌كه‌مم كرد نازانم ناوی لێنێم شووكردن یان فرۆشتن چونكه‌ باوكم به‌ یه‌ك ده‌فته‌ر و نیو دۆلار فرۆشتمی به‌پیاوێكی ته‌مه‌ن (70) ساڵان و باوكم هیچ رۆژێك قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردین و من له‌ماڵه‌وه‌ ته‌نیا یه‌كیان له‌خۆم بچوكتره‌و ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌من گه‌وره‌ترن و من و برایه‌كیشم دووانه‌ین و ئه‌و كاته‌ی به‌شوودرام نه‌دادگاو نه‌ تاكه‌ درواسێیه‌كیشمان ئاگای له‌ ماره‌بڕینه‌كه‌م نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و پیاوه‌ به‌ساڵاچووه‌ هیچ هێزێكی سێكسی نه‌بوو ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌روا به‌كچی له‌لای مامه‌وه‌، ناچار منیش لێی پاڕامه‌وه‌ كه‌ بمباته‌وه‌ ئه‌ویش بردمیه‌وه‌ بۆ ماڵی باوكم.
فرۆشتنی دووه‌م..
زۆری نه‌برد باوكم بۆ جاری دووه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی دادگا ئاگاداربێت به‌ 20 هه‌زار دینار فرۆشتمیه‌ هاوڕێیه‌كی خۆی و دوای 15 رۆژ له‌گواستنه‌وه‌م سه‌یرم كرد ئه‌و كه‌سه‌ ژنه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ كه‌من نه‌مزانیبوو كاتێك ژنه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ پێم وت كه‌ژنت هه‌یه‌ بۆچی منت هێناوه‌ وتی "باوكت ده‌یزانی من ژنم هه‌یه‌" بۆیه‌ش وتی: جارێ ده‌تبه‌مه‌وه‌ بۆ ماڵی باوكت و دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌ دێم به‌دواتدا و ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ ماڵی خۆمان.
له‌گێڕانه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو و وتی: مێرده‌كه‌ی دووه‌میشم دوای ئه‌وه‌ی منی هێنایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی واده‌رنه‌چوو، چوار مانگی ته‌واو خۆی لێم ون كردو هه‌ندێك كه‌س ده‌یانوت چۆته‌ ئه‌وروپا هه‌ندێكیش ده‌یانگووت گیراوه‌ به‌ڵام له‌ كۆتایدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌وا ماڵی له‌ هه‌ریره‌و منیش له‌وه‌ به‌دواوه‌ هیچ ئۆمێدێكم پێی نه‌ماو بڕیارمدا لێی جیاببمه‌وه‌، ئه‌وه‌بوو جیابووینه‌وه‌.
ئه‌وم به‌دڵ بوو !..
ش،ئـ ده‌مێك وه‌ستاو فرمێسكی رشت دواتر هاته‌وه‌ باسی به‌سه‌رهاته‌كانی و وتی: ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی برایه‌كم فرۆشرام به‌كه‌سێك هاوته‌مه‌نی خۆم بوو من ئه‌وم به‌دڵ بوو له‌سه‌ره‌تادا هه‌روه‌كو هاوڕێ هه‌ڵسوكه‌وتمان ده‌كرد و زۆر رێزی ده‌گرتم ماوه‌یه‌كی پێچوو بۆ ئیش كردن نه‌ده‌چوو و ده‌یگوت ئیش نیه‌، "من له‌براكه‌م و زاوایه‌كمان بیستبوو گوایه‌ دایكی و خوشكه‌كانی و ئه‌و مێرده‌ی سێیه‌مم له‌شفرۆش بن"، زۆری نه‌برد رۆژێكیان مێرده‌كه‌م داوای لێكردم كاری له‌شفرۆشی بۆ بكه‌م و منیش ئه‌وه‌م ره‌تكرده‌وه‌و به‌ ته‌له‌فۆن براكانم ئاگاداركرده‌وه‌، براكه‌م وتی "جارێكی تر ئه‌و قسانه‌ بكه‌یت ده‌تكوژم"، ناچار ماوه‌یه‌ك دانم به‌خۆمدا گرت بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه‌ تووشی نه‌هامه‌تی نه‌بمه‌وه‌ بۆیه‌ مانه‌وه‌م له‌لای ئه‌و له‌هه‌شت مانگی تێپه‌ڕنه‌كرد و داوای ته‌ڵاقم له‌ویش كرد و ئیتر گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ماڵی باوكم، كه‌وتمه‌ ژێرده‌ستی براو براژنه‌كه‌م و خزمه‌تی ئه‌وانم ده‌كرد.
ناوبراو درێژه‌ی به‌ قسه‌كانی داو وتی: ماڵه‌وه‌مان ده‌یانگوت ده‌تبه‌ینه‌وه‌ بۆ ماڵی مێرده‌كه‌ت منیش ده‌ترسام و ده‌مگوت مه‌مبه‌نه‌وه‌ بۆلای چونكه‌ یان ده‌مكوژێت یان كاری له‌شفرۆشیم پێده‌كات به‌و پێیه‌ ماوه‌ی 15 مانگ له‌ماڵی باوكم مامه‌وه‌، ئێمه‌ باوكێكمان هه‌بوو رۆژێك نه‌یده‌وت ئه‌وه‌ دینارێك جلێكی پێبكڕن و رۆژێك قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردین.
فرۆشرام به‌باندێك...
ئه‌وه‌بوو رۆژێك ده‌مه‌و خۆرئاوابوون بوو باوكم منی ده‌ركرد و منیش رۆیشتم بۆ ماڵی برایه‌كم، زۆریش له‌وێ مامه‌وه‌ برایه‌كم قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم و برایه‌كی ترم قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردم و زۆریش له‌خۆم بێزار ببووم سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ من هه‌یانبوو جارێكی تریش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان فرۆشرام و منیان دا به‌ گروپێك كه‌ چه‌ند پیاوێك بوون و یه‌ك ژنیشیان له‌گه‌ڵدابوو، منیان به‌ 15 هه‌زار دیناری چاپی سویسری فرۆشتبوو، ئه‌وانه‌ی منیان برد ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تیرۆریستاندا هه‌بوو هه‌رچی دزی و كوشتن هه‌بوایه‌ ده‌یانكرد.
به‌ره‌و ئێران...
ش.ئـ ئه‌وه‌شی وت: منیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ ئێران برد و یه‌كێكیان لێی ده‌دام و یه‌كێكیش كاری سێكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كردم و زۆری نه‌برد رۆژێكیان هه‌لێكم بۆ رێككه‌وت له‌ ده‌ستیان رامكرد و هاتمه‌وه‌ بۆ كوردستان و ئاسایشم لێ ئاگادار كردنه‌وه‌و كاتێكیش ته‌له‌فۆنم بۆ خوشكه‌كه‌م كرد پێی وتم بمردیتایه‌ باشتر بوو نه‌وه‌ك ره‌دوو بكه‌وتیتایه‌ و منیش وتم من ره‌دوو نه‌كه‌وتووم به‌ڵكو له‌سه‌ر ده‌ستی براكانم فرۆشرام و دواتریش ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌و برایه‌م كرد كه‌ منی فرۆشتبوو وتی "ئه‌و قسه‌یه‌ له‌لای كه‌س باس مه‌كه‌ وه‌ره‌وه‌ ناتكوژم" به‌قسه‌ی ئه‌وان هاتمه‌وه‌و دوای سێ هه‌فته‌ مێردی سێیه‌مم ته‌ڵاقیدام.
پاسپۆرتی ته‌زویرو ده‌ستگیركردن...
پانزه‌ رۆژ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌ ئێران به‌قسه‌ی خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌م دایانم به‌كه‌سێك كه‌ته‌مه‌نی 63 ساڵان بوو له‌كاتێكدا من ئێستاكه‌ ته‌مه‌نم 19 ساڵانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش بووه‌ شوی پێنجه‌مم.
هه‌م مێرده‌كه‌م و هه‌میش منداڵه‌كانی زۆر له‌گه‌ڵم خراپ بوون و منیش ئه‌وه‌م قبوڵ نه‌كرد و دوای چه‌ند رۆژێك هاتمه‌وه‌، كاتێك ته‌له‌فۆنم بۆ خوشكه‌كه‌م كرد وتی "ئه‌گه‌ر له‌لای دانه‌نیشی ئه‌وا شكاتت لێ ده‌كه‌م و به‌گرتنت ده‌ده‌م" بۆیه‌ منیش ناچار بووم بچمه‌ لای كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ی پاسپۆرتم بۆ ده‌ربكات و كاتێكیش پاسپۆرته‌كه‌یان دایه‌وه‌ ده‌ستم به‌ره‌و سوریا به‌ڕێكه‌وتم له‌سه‌ر سنوور پێیان وتم ئه‌و پاسپۆرته‌ت ساخته‌یه‌و ئه‌وه‌بوو گیرام و ماوه‌ی سێ مانگ منیانهێنایه‌ ئێره‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا براو خوشكه‌كانم گوایه‌ من سوكایه‌تیم به‌ خێزانه‌كه‌یانه‌وه‌ كردووه‌ ته‌نیا سێ جار سه‌ردانیان كردم، دوای ئه‌وه‌ كه‌سێك نه‌مده‌ناسی له‌دیانه‌وه‌ هاتبوو بوو به‌ كه‌فیلم و ئازادكرام.
من به‌رله‌وه‌ی بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌سێكم ناسی ناوی كوێستان بوو نازانم له‌سه‌ر چی گیرابوو وتی "ئه‌گه‌ر ئازاد كرای وه‌ره‌ بۆ ماڵی من رات ده‌گرم".
كاتێكیش ده‌رچووم چوومه‌ ماڵی خوشكێكم دوای دوو رۆژ وتی بڕۆ چونكه‌ براكانم پێیان زانیویت و دێن ده‌تكوژن.
ماڵی كوێستان و به‌ندیخانه‌ی یه‌كجاری..
ئیتر چوومه‌ ماڵی ئه‌و ژنه‌ی كه‌ ناوی كوێستان بوو، به‌ڵام من كه‌ چوومه‌ ماڵی ئه‌و ژنه‌ ده‌هێنده‌ی زیاتر ئازارو كێشه‌م بینی و ئه‌و به‌لێدانیشی ده‌دام و تووشی له‌شفرۆشیشی كردم خۆ من ئه‌گه‌ر له‌شفرۆشیم بكردایه‌ ئه‌وا له‌لای مێردی سێیه‌مم ئه‌و كاره‌م ده‌كرد و راشیده‌گرتم به‌ڵام من ئه‌وه‌م قبوڵ نه‌كرد بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌یگوت فیلمی سێكسیت پێ ده‌رده‌كه‌م یان ده‌تده‌مه‌ ده‌ست براكانت بتكوژن بۆیه‌ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وان مامه‌وه‌و چه‌ندین كه‌سی بانگ كردو كاری سێكسیم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن زۆری نه‌برد وه‌كو باندێك ده‌ستگیركراین و من به‌و تۆمه‌ته‌ كه‌وتوومه‌ ئێره‌و دانیشم به‌و تاوانانه‌ نا كه‌وا كردوومه

چاوەروان بن بۆ بابەتی تراژیداتر بەم زوانە

  [email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)