کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ پێی کریمینالۆجی جیهانی شۆلۆخۆڤ سینارێۆیه‌ی پاراستن له‌ هه‌مان کاتدا‌ کۆمێدی و تراژیدیاشه

Thursday, 16/09/2010, 12:00




ئه‌و کاته‌ که‌ سه‌رنجی ئه‌و جۆره‌ سینارێۆیه‌ی پارستن ده‌ده‌ین، که‌  هه‌مان کاتدا‌ کۆمێدی و تراژیدیاشه‌،‌ هه‌وری ڕه‌شی تۆقاندن به‌ر به‌بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌گرێت و له‌خۆی ده‌پرسێ و ئه‌ڵێ: ئه‌ی قوڕبه‌سه‌ر گه‌له‌که‌م، ئا ئه‌مانه‌نن به‌ڕیوه‌به‌ری ووڵاته‌که‌م، ئای خاکمان به‌سه‌ر ئا ئه‌مانه‌نن ئاسایشی ووڵات ده‌پارێزن؟
بۆیه‌ له‌وێوه‌ تێده‌گه‌ین که‌بۆ به‌و ئاسته‌ گه‌یشتووین و خه‌ریکه‌ به‌دوای سیبه‌ری خۆمادا ڕاده‌که‌ین، له‌ کوێوه‌ بۆ کوێ، هێشتا نازانینن که‌ ده‌ستپێک له‌ کوێوه‌یه‌.
لێره‌وه‌یه‌ که‌ تێگه‌یشتن به‌رۆکمان ده‌گرێت و پێمان ئه‌ڵێ: ‌ هه‌ڵه‌که‌ لێره‌دایه‌ که‌‌ دووهه‌نگاو بۆ دواوه‌ و هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌، ده‌بێت پێچه‌وانه‌که‌ی پیاده‌ بکرێت.
له‌هه‌مان کاتیشدا ئه‌ندێشه‌ مرۆڤ ده‌با ناخۆ ئاگا و ده‌پرسێ، باشه‌ ئه‌مانه‌ به‌دووردێژی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ خه‌ریکی چی بوون، که‌ نه‌یاتوانی سینارێۆیه‌ک دروست بکه‌م هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌رهێنه‌ر و پێشکه‌شکه‌ره‌کانی زۆر نا که‌مێک کامڵبونایه‌.
ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت: به‌ڵێ ڕاسته‌ ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت.
چونکه‌ خۆیان گاڵته‌جاڕن، هه‌موو ڕوداوه‌کان به‌ گاڵته‌جاڕی ده‌خه‌مڵێنن، خۆیان نازانن که‌ نازانن، بۆیه‌ واده‌زانن که‌ وایه‌، ئاگادار نین فێر نه‌کراون، (دوکتۆرێک که‌له‌ باشووری سوید دوکتۆری ده‌کرد، به‌ چه‌قۆی چێشتخانه‌که‌ی خۆی منداڵێکی خه‌ته‌نه‌کرد، سوید له‌ پزیشکی ده‌ریکرد، که‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمی فڵانه‌، له‌هه‌ولێر کردیان به‌ قۆمیسه‌ر) که‌ زانستی کرمینالۆجی زانستێکی سه‌ربه‌خۆیه‌، شان به‌شانی سه‌رجه‌م زانسته‌کانی دیکه‌.
که‌ ده‌تواندرێت، به‌له‌ بری، به‌ڵگه‌ی مرۆڤێکی قسه‌که‌ر یا تاوێره‌به‌رێک بکرێت به‌ بینه‌ر(شاهید)، هه‌روه‌ک کرمینالۆجه‌یه‌کان ئه‌ڵێن چڵه‌دارێکیش له‌ خۆیه‌وه‌ ناشکێ، جا ئایا ڕه‌شه‌با، یا مرۆڤ، یا گیاندار، یا پیربوون، هۆکاره‌، پاشان ده‌چیته‌ قوڵای لێپێچنه‌وه‌کان، تا ده‌گاته‌‌ کۆتای ئه‌نجامه‌کان‌.
هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕشته‌ ڕیشه‌یه‌کی کۆنی هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی پێشینانی کورد، که‌ به‌ڕاستی ده‌ستی باڵایان هه‌بوه‌، له‌و بواره‌دا، هه‌ر بۆ نموونه‌ جێپێ هه‌ڵگرتنی گیانداره‌کان وه‌ک ڕێوی، چه‌قه‌ڵ، ئاسک و مامز، مرۆڤ دوژمن، ته‌نانه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاو له‌ ته‌نگانه‌و جه‌نگدا.
بۆ ئه‌وی له‌و تراژیدیا کۆمێدیه‌ی پارستن باشتر تێبگه‌ین، یه‌ک دوو نموونه‌ی شۆلۆخۆف ده‌هێنینه‌وه‌، که‌ تێیدا ته‌کنیکی کریمنیالۆجی، تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک یارمه‌تی ده‌ره‌: یه‌که‌م
کوڕێکی گه‌نج بۆ بینینی خۆشه‌ویسته‌که‌ی به‌دزیه‌وه‌، (ئه‌مه‌ ڕۆامنی شۆلۆخۆڤه‌، کراویشه‌ به‌فلیم) هه‌میشه‌ چه‌کوشێک له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، تا ده‌رگاکان به‌ سانایی بکاته‌وه‌و که‌سیشپێی نه‌زانێت، هه‌موو جارێک ده‌چیت، بزماری ژێر قفڵه‌کان هه‌ڵده‌که‌نێت، پاشگه‌ڕانه‌وه‌ش، به‌ فشار بزماره‌کان ده‌خاته‌وه‌ جێگای خۆی، که‌ هیچ ته‌قه‌ و ڕه‌قه‌یه‌ک دروست ناکات، ئه‌و کوڕه‌ گه‌نجه‌ به‌و شێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
تا جارێکیان، کاتێک به‌شه‌و ده‌یه‌وێت که‌ بزماره‌کان هه‌ڵکه‌نێت، ده‌بینێت ده‌رگا کراوه‌یه‌و له‌وه‌و پێش کراوه‌ته‌وه‌، که‌سه‌ره‌نج ده‌دات، ده‌بینێت باوکی خۆشه‌ویسته‌که‌ی خه‌ڵتانی خوێنه‌، بۆیه‌ له‌ترس، به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ ڕاده‌کات، له‌کاتی ڕاکردنیشدا، هاوسێکه‌یان ئه‌و کوڕه‌ ده‌بینێت که‌ چه‌کوشێکیشی به‌ده‌سه‌ته‌وه‌یه‌.
کاتێکیش لێکۆڵه‌ره‌وان و ته‌نکینکاران ده‌چنه‌سه‌ر ڕوداوه‌که‌ و ده‌بینن، کوژراوه‌که‌، به‌ سه‌ره‌ چه‌کوش کوژراوه‌، بینه‌رێکیش که‌سێکی دیوه‌، له‌ کاته‌‌دا به‌ چه‌کوشه‌وه‌، له‌ جێگه‌ی ڕوداوه‌که‌ دوور که‌وتۆته‌وه‌.
چه‌کوشی ده‌ستی کوڕه‌ شه‌یداکه‌ش ده‌دۆزنه‌وه‌و ده‌بینن، سه‌رچه‌کوشه‌که‌ی کوڕه‌ شه‌یداکه‌ ڕێک به‌ قه‌ده‌ر چاڵی شکاوی سه‌ری باوکی ئه‌و کیژه‌یه‌، ته‌واو، هه‌موو شتێک په‌نجه‌ بۆ ئه‌و کوڕه‌ شه‌یدا سه‌رشێته‌، ڕاده‌کێشێت.
به‌ڵام شۆڵۆخۆف، باش لێکۆڵینه‌ویه‌کی وورد، گووتی نا، ئه‌و چه‌کوچه‌ی به‌ر سه‌ری ئه‌م کابرا که‌وتوه‌، بچوکتره‌، له‌ چه‌کوشی ده‌ستی ئه‌و کوڕه‌ شه‌یدایه‌، چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ی چه‌کوشه‌که‌ی کێشاوه‌ به‌سه‌ری ئه‌م مردوه‌دا، که‌می که‌م له‌ هه‌موو لێواره‌کانی سه‌ری چه‌کوشه‌که‌وه‌ سانتیمێک ئێسقانی سه‌ری ئه‌م مردوه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ری چه‌کوشه‌کدا بردۆته‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو مۆخی مردوه‌که‌. بۆیه‌، به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ که‌ به‌و چه‌كوشه‌ی ده‌ستی ئه‌و کوڕه‌ شه‌یدایه‌، ئه‌و مردوه‌، نه‌مردوه‌.

دوه‌م نموونه‌: له‌ ده‌ربه‌ندیخان عادل مامۆستا مه‌لا ساڵح، به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ له‌ پێش چاومان کوژرا. دوو برای عادلی مامۆستا مه‌لا ساڵح(حه‌مه‌و ناسح) هه‌روکیان هاوڕیی منداڵیم بوون، هه‌ر‌دوکیان له‌ نزیک مه‌عه‌سکه‌ره‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌ مین (ئه‌ڵغام) گیانیان له‌ده‌ستدا، عادلی مه‌لا ساڵح به‌لایانی که‌مه‌وه‌20 ساڵ له‌من گه‌وره‌تربوو، ئه‌و کاته‌ی که‌ کوشتیان.
ئه‌و کاته‌ی عادلی مامۆستا مه‌لا ساڵحیان کوشت، من(ته‌ها)، شه‌هید موحمودی مام هه‌سه‌ن کادرێکی حشع، هه‌روه‌ها ڕووف ڕه‌شید که‌ ئه‌ویش کاردێکی حشع بوو، ئێستا دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه‌ پێکه‌وه‌گیران، و بردینیان بۆ ئه‌منی ده‌ربه‌رندیخان.
هه‌رچه‌ند چ له‌ دوور چ له‌ نزیک هێچکام له‌ ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ کوشتینی عادله‌وه‌ نه‌بوو. شه‌هید مه‌حمود هه‌سه‌ن، هه‌رچه‌ند خزمی کوژراو عادل مه‌لا ساڵح بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کادری حشع بوو، ڕه‌ووف ڕه‌شیدیش به‌هه‌مان شێوه‌، هیچی دیکه‌.
منیش که‌ ئه‌وێرم بڵێم، کۆمه‌ڵێک گه‌نجی چه‌توون، وه‌ک مام ئالان ده‌ستمان به‌ هه‌موو کونه‌ مارێکدا ده‌کرد، و سڵمان له‌ هه‌موو شتێک شکابوو، ئه‌گیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌وه‌ندیم به‌ و کوشتنه‌وه‌ نه‌بوو.
دواتر ئاشکرا بوو، که‌ گوایا عادلی مامۆستا مه‌لا ساڵح چه‌که‌ شاره‌وه‌کانی پاش 1976 حزبی شیوعی عێڕاقی بۆ به‌عس ئاشکرا کردبوو، که‌ له‌ ئه‌شکه‌وتی (کونه‌با) حزب شاردبویه‌وه‌.
عادلی مامۆستا مه‌لا ساڵح، به‌ ئاشکراو بێسڵه‌مینه‌وه‌، ده‌مانچه‌ی ئه‌منی له‌به‌ر باخه‌ڵدا هه‌ڵده‌گرت و ئه‌منێکی باوه‌ڕپێکراوی به‌عس بوو.
بۆ سبه‌ینێ، براده‌رێکم هات بۆ لام بۆ زیندان (ڕه‌زای ئه‌حه‌شه‌ل) که‌ ئاگادار نه‌بوو، که‌ ئه‌منێک له‌ پشتیه‌وه‌ وه‌ستابوو، به‌ ده‌نگێکی به‌رز گووتی: کوڕی خوا، قومبه‌له‌کانمان له‌ جیگای خۆیان نه‌ماوون، (قومبه‌له‌ی ڕوه‌ماسی، بریتی بوو، له‌ هه‌ویری تیئێنتی، که‌پسوول و ترقه‌، ئه‌و جۆره‌ قومبه‌لانه‌ بۆ شکاندنی به‌رد، هه‌روه‌ها ڕاوه‌ماسی له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌کار ده‌هێندرا.
قوڕه‌ بۆ من نائاگایانه‌ خه‌ستکرایه‌وه‌‌، به‌ڵام بازپرس پرسیاری خۆی لێکردم، دوباره‌ و سێباره‌ و ده‌باره‌، بۆ ئێواره‌ی سێهه‌م ڕۆژ، بازپرسکه‌(محقق) گووتی بڕۆ، ڕه‌نگه‌ دوای بانگت، بکه‌یه‌نه‌وه‌.
کاتێک ئازادیان کردم، پێش ئه‌وه‌ی بچم بۆ ماڵه‌وه‌، ڕووم له‌ باره‌گای حزبکرد، تا له‌وێ براده‌ره‌کانم ببینم، هه‌واڵی قومبه‌له‌کان بزانم، گرتن و ئازادکردنه‌مه‌که‌م زۆر له‌لا مه‌به‌ست نه‌بوو،چونکه‌ خۆشه‌ی گرتن ئازادکردن بوو، بووین. هه‌ر ته‌قینه‌و و ڕوداوێک له‌ ده‌ربه‌ندیخان ڕویدایه‌، ئه‌و که‌مه‌ڵه‌ گه‌نجه‌ به‌بێ هۆ ده‌گیراین.
کاتێک گه‌یشتمه‌ باره‌گای حزب، به‌دوای (ڕه‌زای ئه‌حه‌شالدا) ی براده‌رمدا ده‌گه‌ڕام، به‌ڵام دیتم کۆمه‌ڵێک له‌ هاوڕێیانی حزبی شیوعی له‌ وێبوون، شه‌هید مه‌حمود هه‌سه‌ن، هاوڕی ڕه‌ووف ڕه‌شیدیش پێش من ئازادکرابوون، شه‌هید ڕه‌ووف حاجی کاکه‌ ئه‌وڵا، هاوڕی نه‌ورۆز شاوه‌یس،‌ قادری حاجی کاکه‌ ئه‌وڵای گوڵانی، مام ئه‌ولقادری فارس بانیخێڵانی، کۆمه‌ڵی کاردوو لێپرسراوانی دیکه‌ی حزب که‌له‌ سلێمانی و هه‌ولێره‌وه‌ هاتبون، بانگی منیان کرد، هاوڕی نه‌ورۆز شاوه‌یش ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم، ئه‌وسا نه‌مده‌ناسی، هاوڕی شه‌هید جه‌وهه‌ر ڕه‌وف حاجی کاکه‌ ئه‌وڵا، ووتیان گێله‌ پیاو دانیشه‌ وه‌ره‌ باسی بکه‌، چیان گووت، چیان نه‌گووت؟
له‌ وه‌ڵمادا گوتم هیچ نه‌بوو، گێله‌ پیاوێکیان هێنابوو، جیاوازی هینه‌که‌ی و گێزه‌ری نه‌ده‌کرد؟
کادرێک، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم خه‌ڵکی هه‌ولێر بوو، گووتی چۆن؟
گووتم، هاوڕی ئه‌و گێله‌ پیاوه‌ ده‌ پرسیاری لێکردم، دوای له‌ بیری ده‌چوو، هه‌مان پرسیاری لێده‌کردمه‌وه‌، ‌هاوڕی ده‌جار زیاتره‌ لێی پرسیم که‌ له‌کاتی ده‌قه‌کردنه‌کدا، چیت ده‌کرد؟
ووتم، گێله‌ پیاوم ده‌خوێنده‌وه‌؟
دیسان دوباره‌ و سێباره‌، لێی پرسیم که‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ چه‌ندا بووم، که‌ من گوێم له‌ ته‌قه‌کان بوو، هههه، باوه‌ڕ‌ بکه‌ 100 لێی که‌ڕه‌ت ئه‌وی لپرسیم، که‌ ده‌مووچاوی ده‌مانجه‌ به‌ده‌سته‌که‌م دی یانا، باوه‌ڕ بکه‌ له‌ پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که‌ی عه‌زیز نه‌سین گێله‌ پیاوتر، ئه‌و بازپرسه‌یه‌.
ئه‌و هاوڕی هه‌ولێریه‌ که‌ ناوه‌که‌یم بیرنه‌ماوه‌، گووتی: هاوڕێ ئه‌و بازپرسه‌ گێله‌ پیاو نیه‌(ئه‌و کاته‌ هه‌موو به‌یه‌ککتریمان ده‌گووت گێله‌ پیاو، چونکه‌ تازه‌ گێله‌پیاو گه‌یشتبوه‌ ده‌ست خه‌ڵک، به‌تایبه‌تی چینه‌ ڕۆشنبیره‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان) به‌ڵکوو ئه‌و که‌سه‌ وه‌ک هه‌واڵمان به‌ده‌ستگه‌ێشتوه‌ که‌سێکی پسپۆڕی شاره‌زایه‌، ئه‌و که‌سه‌ له‌به‌رزترین زانکۆی مۆسکۆ کریمینالۆجی خوێندوه‌.
ئه‌و شێوه‌ پرسیارکردنه‌ش، بیردۆزه‌کانی شۆڵۆخۆفه‌، ئه‌و بیرۆزه‌ی شۆڵۆخۆف ئه‌مڕۆ له‌ جیهانی کریمینالۆجیدا په‌یڕه‌وی ده‌کرێت.
هاوڕێ له‌ درێژه‌ت ووته‌کانیدا گووتی: مه‌به‌ست له‌ دووباره‌ و سێباره‌ کردنه‌وه‌ی پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ووته‌ دروست بکه‌یت، له‌ کۆتایدا ده‌رده‌که‌وێت، که‌ گومانلێکراو له‌ دوباره‌ و سێباره‌کردنه‌وه‌دا، ووته‌کانی ده‌گۆڕێت، ئه‌و کاته‌ش گوومان له‌سه‌ر گوومان لێکراو زیاتر ده‌بێت.
به‌ڵام، ئه‌گه‌ر گوومان لێکراو، ڕاست و ڕه‌وان ڕوداوه‌کانی گێڕایه‌وه‌، نه‌ک دوو باره‌ به‌ڵکوو سه‌د باره‌ش هه‌ر هه‌مان ڕوداو ده‌گێڕێته‌وه‌، چونکه‌ له‌ڕاستیدا گوومان لێکراو، هه‌ر ئه‌وه‌ی دیوه‌.
بۆ نموونه‌ که‌ ئه‌و بازپرسه‌ له‌ تۆی پرسیوه‌، که‌ له‌کاتی ته‌قه‌کردندا، تۆ ده‌مووچاوی ده‌مانچه‌ به‌ده‌سته‌که‌ت دی یانا، ئه‌وا ئه‌گه‌ر تۆ ڕوداوه‌که‌ت وه‌ک خۆی بۆ بازپرس نه‌گێڕایه‌ته‌وه‌، ئه‌وا هه‌ڵه‌ت ده‌کرد، ئه‌وسا گوومان له‌سه‌ر تۆ زیادی ده‌کرد و به‌و زووه‌، ئازدیان نه‌ده‌کردی.
به‌ڵام من دڵنیات ده‌که‌م، که‌ ئیتر تۆ بانگ ناکه‌نه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و بازپرسه‌ دڵنیابوه‌، له‌وه‌ی که‌ تۆ په‌یوه‌ندیت، به‌و کوشتنه‌وه‌ نیه‌.
جه‌لال تاڵه‌بانی له‌به‌ر ده‌م که‌ناڵێ ئه‌لعره‌بیه‌ ووتی: پاره‌مان نیه‌ ئه‌گه‌ر مردین مه‌گه‌ر شاره‌وانی بمانێژێ!
که‌چی هه‌رپاش ئه‌وه‌، جه‌لال تاڵه‌بانی گووتی: 10 ملێۆن دۆلارمان داوه‌ به‌ نه‌وشیروان!
ترژیدیا و کۆمێدی که‌یسی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان له‌وێدایه‌ کاتێک به‌ ئه‌نسارو ئیسلام تاوانباری ده‌که‌م.
یا هه‌رگیز به‌ده‌می که‌سیاندا نه‌هات، که ‌به‌ ڕۆژنامه‌نووس ناوزه‌دی بکه‌ن.
یا کرۆکی ترژیدیاکه‌ له‌وێدا به‌دی ده‌کرێت، کاتێک ئه‌ڵێن ئه‌نسار بوه‌و له‌هه‌ولێره‌وه‌ بردویانه‌ بۆ موسڵ له‌وێ تیرۆریان کردوه‌، ئه‌نسارو لئیسلام، سه‌دان کاری تیرۆریان ئه‌نجامداو له‌که‌یسش باکیان نه‌بوو، و گرتیانه‌ ئه‌ستۆی خۆیان، ئێستا بۆ تیرۆر کوردنی شه‌هید سه‌رده‌شت بشارنه‌وه‌؟!
ئه‌ی ئایا بردنی شاردنه‌وه‌ی شه‌هید له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ موسڵ، گاڵته‌جاڕی نیه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌نسارو ئیسلام مه‌به‌ستیان تیرۆرکردنی شه‌هید بێت، بۆ هه‌رله‌ هه‌ولێر تیرۆریناکه‌ن و خۆیان بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌، له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بیگه‌ییه‌نه‌ موسڵ؟!
یان له‌کام لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کاندا که‌ شه‌هید به‌ چاک و یا پێچه‌وانه‌ نوسینی له‌سه‌ر ئه‌نسار نوسیبێت.
زانستی که‌ریمینالۆجی، سه‌ره‌تا هه‌موو مه‌رتیاله‌کان کۆده‌کاته‌وه‌، هه‌ر له‌ فڕاندنی شه‌هید له‌به‌رده‌م ده‌رگای زانکۆ، به‌و هه‌موو پاسه‌وان و کامێراو، هه‌ستیاری شوێنه‌که‌ش که‌ زانکۆیه‌.
دوه‌م کوژاندنه‌وه‌ی کاره‌با، له‌ هه‌مووی گرنگتر نووسینه‌کانی شه‌هید سه‌رده‌شت که‌ به‌ خه‌یاڵ ئه‌گه‌ر ببێته‌ زاوای سه‌رۆک، که‌س وکاره‌که‌ی له‌‌ میحنه‌ته‌ ڕزگار ده‌کات، تا ده‌گاته‌ دوا سینارێۆ هێنانی که‌سێکی ده‌مامکدار ، که‌چی هه‌رخۆیان له‌ به‌رزترین مه‌دییای خۆیاندا به‌ کاک جه‌زا چنگیانی ئه‌ڵێن: (جه‌زا ژن حیز) ، نا ئه‌وه‌ ئێوه‌ نین که‌ ئابڕووی خه‌ڵک بپارێزن، به‌ڵکوو ئێوه‌ن که‌‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵی ڕوشاندنی به‌هه‌ق ناهه‌قی تاکی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بوون.
ئه‌رێ بۆ خواو قیامه‌ت، ده‌شنێ موراد ده‌توانێت، بچێته‌ داخوازی خانمانی ئه‌نسارولئیسلام، ئایا ده‌شنێ بۆ تێڤیه‌کانی ئه‌نساروئیسلام ده‌یچڕی؟!
خۆشبه‌ختانه‌ هێشتا نووسه‌رو ڕۆژنامه‌ نووس نه‌به‌ز گۆران زیندوه‌، ئایا لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی نه‌به‌ز گۆرانیش ئه‌نسار و ئیسلام بوون؟!
کریمینالۆجی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رداوه‌کان. له‌ ڕابردووی گومان لێکراوه‌کان ده‌گه‌ڕێ، خوله‌ چاله‌ که‌سێک بوو، کاتی خۆی بانکی که‌رکووکی بڕی، به‌ڵام پاش 6 ساڵ، دوکانی چکلێت فرۆشێک له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌بڕن، کاتێک خووله‌چاله‌ بانگ ده‌که‌ن بۆ پرسیار، خووله‌ چاله‌ به‌ جێگری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ڵێ: خوێڕی من چکلێت دزم؟
جێگری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌ڵێ: وه‌ڵا ڕاسته‌.... خوێڕی تۆ به‌ فه‌رده‌ دنیار ده‌دزیت، نه‌وه‌ڵا چکلێت دزین کاری تۆ نیه‌.
پاراستن، پێشینه‌یه‌کی باڵای هه‌یه‌، له‌ تیرۆرکردندا، مێژووی ئه‌وان خۆیان گه‌واهی ده‌ده‌ن، گوناهی که‌س نیه‌.
به‌کورتی، هه‌ر کون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌و ڕوداوه‌ تاوتوێ بکه‌ین، سه‌ره‌داوه‌کان له‌یه‌ک نزیک ناکاته‌وه‌، به‌ پێچوانه‌وه‌، به‌هۆی به‌ له‌بری خستن، هه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن، سینارێۆکه هێنده‌ لاوازه‌، مه‌گه‌ر ته‌نها حه‌مه‌ی مه‌لا قادری پێبه‌خه‌ڵه‌ته‌بدرێت.
چونکه‌، له‌سه‌ره‌تادا، هه‌روه‌کوو له‌ کۆمه‌ڵگا دواکه‌توه‌کانا باوه‌، ویستیان توانه‌که‌ بسوون به‌سه‌ر گۆڕاندا، به‌ڵام کاتێک زانیان که‌ شیره‌خۆره‌شیان بۆ له‌ خشته‌نابردرێت، بایاندایه‌وه‌.
ئه‌وانه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت، که‌ پارستن له‌ شپرزه‌ی و په‌له‌په‌له‌یدا، سه‌رلێشیواوه‌و وه‌ستاش داوای کاره‌که‌ده‌کات، بۆیه‌ به‌و شێوه‌ گاڵته‌جاڕه‌یه‌، هاتنه‌ پێشه‌وه‌.‌

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە