کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌خڵاقی کورده‌واری ڕێنادات

Thursday, 29/03/2012, 12:00



 


جاران و ڕه‌نگه‌ ئێستاش تا ڕاده‌یه‌ک وابێ، له‌ گونده‌کان کاتێ پیاوێک ژنێکی هه‌ڵده‌گرت یان قه‌تلێکی ده‌کرد بۆ خۆپه‌نادان ڕووی ده‌کرده‌ گوندێکی تر و خۆی ده‌خسته‌ ماڵی گه‌وره‌ی ئه‌و گونده. ئه‌وه‌ش بۆ ئاغا یان به‌گی گونده‌که‌ به‌پێی یاسای خێڵه‌کی شه‌ڕه‌فێک بووه‌ بۆیه‌ زۆرجار له‌پێناو پاراستنی تاوانبارێکدا تووشی دوژمنداری و ئاماده‌ی خوێن له‌سه‌رڕشتن ‌بوون‌.

له‌پاڵ ئه‌و گومانه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌قامی کوردی بۆی دروستبووه‌ ئایا هاشمی تاوانباره‌ یان نا‌، پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و مۆدێلی حوکمڕانییه‌ش هه‌یه‌ که هه‌مان مۆدێله‌ خێڵه‌کییه‌که‌یه‌ یان ئه‌گه‌ر وانییه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌ر ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی هاشمی به‌ ناوه‌ند چ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ هه‌ڵده‌گرێ‌ یان له‌گه‌ڵ چییه‌تی ئه‌خه‌ڵاقی کورده‌واری ڕێگه‌ نادات. له‌ کاتێکدا حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان که‌ سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌ یه‌کێکیانه‌ باسی داموده‌زگای موئه‌سه‌ساتی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و زۆر ڕه‌ونه‌قی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته‌ ده‌که‌ن.

دواتر ئه‌گه‌ر هاشمی په‌نای هێناوه‌ته‌ به‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌ک گوندێک، ئه‌وا پێکهاته‌ی ئه‌م هه‌رێمه له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ته‌نیا کورد ناگرێته‌وه‌‌ تا سه‌رۆکی هه‌رێم بێ هه‌ستکردن به‌ نه‌ته‌وه‌کانی تر و به‌س به‌ناوی کورده‌وه‌ قسه‌ بکات. چونکه‌ ئه‌و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌‌ به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ و ئاین و ئاینزا و گروپێکه‌وه.‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ش جودا له‌ کورد نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی وه‌ک تورکمان و کلد و ئاشوری تێدا‌ ئه‌گه‌ر بۆ موجامه‌لاتی سیاسی نه‌بێت زۆرجار به‌ براش ناویان ده‌به‌ین بۆیه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم بڕوای به‌ هاوڵاتیبوونی هه‌موومانیش نه‌بێت‌ له‌ نیشتمانێکدا با له‌وه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئازاری ئه‌و که‌مه‌نه‌ته‌وانه‌ بکات، که‌ ئه‌مڕۆ کورد یه‌کێکه‌ له‌و نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌ستانه‌ی به‌سه‌ر چه‌ندین وڵات دا‌به‌شکراوه‌و له‌ هه‌مووشیاندا بۆته‌ که‌مینه‌یه‌کی حیساب بۆنه‌کراو له‌ناو زۆرینه‌دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە