کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەعسى فاشیزم ودوو حزیە دەسەڵاتدارەكەى ئێستا

Monday, 07/03/2011, 12:00


دە بینین ماوەیەكە شەقامى كوردى خرۆشاوە ئەویش لەبەر ئەنجامى ئیفلیج بوونى پەرلەمان وناكارایى ئەم دەزگایەو وێرانى سیستمى سیاسى و دەسەڵاتى جێبەجێ كردن كە لەسەرەوەى هەرەمى گەندەڵیدا دەبینرێت وە نەبوونى هەلى كار بۆ گەنجان وقۆرخ كردنى ئابوورى هەرێم ونایەكسانى كۆمەڵایەتى دەست خستنە ناو سەرجەم دام ودەزگاكانى حكومەت لەلایەن هەردوو حزبى دەسەڵاتدارەوە وە نەزانینى سەركردەكانمان لە هونەرى بەڕێوەبردنى ووڵات بەڕوونى هەستى پێ دەكرێ بۆیە چیتر قبوڵناكرێ لەلایەن هاووڵاتیان بەتایبەت چینى گەنجان و ناوەند تەمەن كەبەچینى(فەیس بووك) ناو دەبرێن وە بەرچاوڕوونیان لەهەمبەر ڕاستیەكان ڕێیان پێنادا بەبەرچاو خۆیانەوە سامانى ووڵاتیان لەتاریكیدا بەش بەش بكرێ وبۆ مانەوەى خۆیان بەهەدەرى بەن .وە دەكرێ بڵێین جیهانى تەكنەلۆجیا ڕۆڵى كاریگەر دەبینێت لەم نێوەندەدا و بەخەباتى نوێى ناوزەند دەكەن وە هەر ئەمەشە كاریگەرى راستەوخۆى هەیە لەبەئاگابوونى گەنجان لەجیهان و ئاگابوونیان لەڕووداوو كارلێكە سیاسیەكانى دەرەوە بەباشترین هۆكارى دەزانن بۆ ریسواكردنى گەندەڵكاران گۆڕینى ئەو سەركردانەى كەبە ئەقڵى شاخ بەڕێوەیان دەبەن .سەرەراى ئەوەى مۆدێلێكى سیاسى نوێیە و بۆتە هۆشیاركردنەوەى تاكەكان كە چیتر حیزب حیزبێنەو حیزب پەرستى كاڵبێتەوە لایان وئینتیمایان بۆ حیزبێك هەر ئەوەندە بێ كە دەنگیان پێبدەن و بەس نەكا بێئاگایانە وێنەى پولى شەترەنج ئەم حیزب وئەو حیزب بیان جوڵێنن ئەوە ڕوونە لایان ئێستا نەك قبوڵى ئەوە ناكەن خۆڵ بكرێتە چاویات بەڵكو چاوى ئەوانە كوێر دەكەن كە سامانی ووڵاتیان بەفیرۆ دەبات ئەوانە نەفى دەكەن كە خەباتى شاخیان پێ دەفرۆشنەوە پێیات وایە گوناهیان نیە كە زووتر نەهاتوونەتە دنیاوە تا پلەو پۆستیان هەبێت لە بەڕێوەبردنى ووڵاتدا .ئەوەى زیاتر مەبەستم بوو بیخەمە ڕوو بەراوردێكە لەنێوان ًرزێمى بەعسى فاشیست و دوو حزبە دەسەڵاتدارەكەى ئەمرۆكە هیچ جیاوازیەكى زەق لەنێوانیان بەدى ناكەم ئەوەى لاى هەموان دەبینرالەسەردەمى رزێمى گۆڕبەگۆر ئەگەر بەعسى نەبوویتایە ئیش وكارەكانت لە هیچ دام ودەزگایەكى ئەوسەردەمە نەدەڕۆیشت وە ناچار دەكراى ببیتە بەعسى ڕێك بەم چەشنەى ئێستا كاتێك سەر بە یەكێك لە دوو حزبە نەبیت نەك هەر ئیش وكارەكانت ناڕواتە ڕێوە بەڵكو لەسەر كارەكەشت لات دەبەن نەك هەر لەسەر كارەكەت لات دەبەن بەڵكو بە كوردت نازانن .وە لەو سەردەمە گۆربەگۆرەدا هیچ مافێكى سیاسیت نەبوو وە خۆپیشاندان و شیعار بەرز كردنەوەو نوسین وداواكردنى مافەكان قەدەغە بوو بە توندى بەرپەرچ دەدرایتەوە و تعزیب و بەند كردن چاوەڕێت بوو ڕێك وەك ئێستاى كوردستان كاتێ لەسەر نووسین و دەریڕینى ڕاى خۆت ئەتكەن بە قوربانى فیشەكێك كاتێ ڕۆژنامە نووس ئەركى سەرشانى خۆى بەجێ دەهێنێ نەك هەر ڕێى پێ نادەن بەڵكو دەیسوتێنن وە كاتێ خۆپیشاندان دەكرێ بە فیشەك وەڵامیان دەدرێتەوە و ناهێڵن خوێنیان ووشك بێتەوە هەڵدەپەرن و چەكدارەكانیان دەخەنە سەر شەقام . من دەڵێم ئاخر سەرۆك كام دیموكراسى تۆ باسى لێوە دەكەى گەر لەماناى دیموكراسى بگەشتیتایە رۆزمان بەم رۆزە نەدەبوو .ئاخر سەرۆك منداڵێكى (12) ساڵان كوا ئازاوە گێرە .ئاخر سەرۆك كوشتنى پیرەمێردێكى (65) ساڵ بە چ شتێك ناو دەبەى .ئاخر سەرۆك لات وایە سلێمانى لێت خۆش دەبێ شەقامەكانیت سوور كرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە