کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


16/3 لە هەڵەبجە زیندانى كراین

Thursday, 19/03/2009, 12:00

1397 بینراوە


بەمەبەستى بەشدارى كردن لە مەراسیمى 16/3 ڕۆژى شەهیدكردنى هەڵەبجە، ئێمە لە تیپى شانۆى ئەزموونگەرى كەركوك ویستمان نمایشێكى شانۆیى لەم یادە لەشارى هەڵەبجە نمایش بكەین، كە هاوكات بوو لەگەڵ سێیەمین ساڵیادى دامەزراندنى تیپەكەمان، بۆ ئەم مەبەستە خەركیى پڕۆژەیەكى شانۆیى بووین بەناوى (شەرابى سێو) لیژنەى ئامادەكارى مەراسیمەكەشمان ئاگادار كردەوە، ئەوە بوو لە 14/3 ئێمە لە كەركوكەوە بەرەو هەڵەبجە بەڕێ كەوتین، هەر لەسەرەتاوە پێشوازیەكى ساردمان لێكرا، لەنەبوونى شوێنى حەوانەوەو خۆدزینەوەى لیژنەى پێشوازى لێمان، دواتر كە لە بەشى ناوخۆیى دوو ژووریان پێداین، بڕى (500) هەزار دیناریشیان پێداین كە پارەى كرێى هات وچۆ بوو، دواى نانخواردنى ئێوارەى ئەو ڕۆژە و بەیانیەكەى 15/3 پاسێكیان بۆ تەرخان كردین لەگەڵمان بێت، بەڵام دواى دابین كردنى پاسەكە لیژنەكان بەتەواوى خۆیان لێ دزینەوە، ئێمەش ناچار بووین تەنانەت لەسەر گیرفانى خۆمان نان بخۆین، چەند جارێك ویستمان بگەڕێینەوە كەركوك، بەڵام دواتر لەبەر خۆشەویستیمان بۆ ئەو دوویادە پاشگەز بووینەوە، بەیانى 16/3 سەیرترین ڕووداو ڕوویدا، كاتێ تەلەفۆنمان بۆ خاوەن پاسەكە كرد كە بێتە شووێنمانەوە، كەچى ووتى "من تەنیا دوێنێ لەگەڵتان بووم، با قائیمقام تەلەفۆن بكات لەخزمەتتان دا دەبم" هەوڵماندا پەیوەندیى بەزۆر كەسەوە بكەین، بەڵام كەس ئامادە نەبوو بێت بە دەنگمانەوە، تا سەرەنجام برادەرێك پێى ووتین "ئێوە باجتان نیە بێنە دەرەوە دەگیرێن، هیچ بەرپرسێكیش ئامادە نیە بێت بە دەنگتانەوە هەموویان لەهۆڵى مەراسیمەكەدان" ئێمەش ووتمان ئەگەر وابێتئێستا ئێمە دیلین، برادەرەكەش زۆر ڕاشكاوانە ووتى "بەناوى خۆمەوە نەك ئەوانیتر داواى لێبووردنتان لێ دەكەم، بەڵام ئێستا ئێوە دیلن، تا دواى نیوەرۆ ناتوانن بێنە دەرەوە" ئەوە بوو تا سەعات (2) دواى نیوەڕۆ بەم حاڵە ماینەوە  تا هاوڕێى ئازیزمان (سەلامى حاجى عەلى) بە ئۆتۆمۆبیلەكەى خۆى و تەكسیەكى تر هاتن لە زیندانەكەى بەشى ناوخۆیى ئازادى كردین، ئێمەش چووینە شوێنى نمایشەكەمان و شەو شانۆگەریەكەمان نمایش كرد، بەبێ ئەوەى یەك بەرپرس بۆ كارەكەمان بانگ بكەین، و جەنابى قائیمقامى هەڵەبجەش بەبێ ئەوەى هەست بەبەرپرسیاریەتى خۆى بكات ئامادە نەبوو تەنانەت لەكاتى كارەكەشمان ئامادە بێت، ڕێك بەپێچەوانەى قائیمقامى ڕانیە كاتێ مانگى پێشوو چووین بۆ ڕانیە شانۆگەرى (جوانترین مردن) مان نمایش كرد، لەیەكەم ڕۆژەوە پێشوازى كردین تادواین ساتەكانى نمایشەكەو كۆرڕە ڕەخنەیەكەش ئامادە بوو، كەچى قائیمقامى هەڵەبجە بۆ ماوەى (6) سەعات لە ڕۆژى 16/3 بڕیارى زیندانى كردنى دابووین، دەستخۆش جەنابى قائیمقام، خۆ ئێمە بۆلاى تۆ نەهاتبووین، بۆیە گلەییمان لێتان نیە، بەڵام تیپە شانۆیەكان ئاگادار دەكەینەوە، با لە 16/3 نەچنە هەڵەبجە دواى زیندانى دەكرێن.
* تیپى شانۆى ئەزموونگەرى كەركوك



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)