کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی كۆبونه‌وه ‌نهینیه‌كانی له‌ (دۆره‌) سازده‌كات

Sunday, 12/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 6 هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌مه‌كته‌بی مه‌سعود بارزانی ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، به‌هۆی دزه‌كردنی زانیاری و هه‌واڵ و كاره‌نهینیه‌كان و هاتۆچۆكردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی میتی توركی و وڵاتانی دیكه‌، نه‌مانی متمانه‌ی به‌ستاف و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ و حیزبه‌كه‌ی، باره‌گای سه‌ركردایه‌تی دووه‌می له‌ ناوچه‌ی بارزان له ‌(دۆره‌) دامه‌زراندووه‌.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه ‌بلاو كردنه‌وه‌ی نهێنی و زانیاریه‌كان بارزانییشی خستۆته‌ گومانه‌وه‌ ‌له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌زگای پاراستن و مه‌كته‌به‌كه‌ی‌، هه‌ر بۆیه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌3 هه‌فته‌یه‌ مه‌سعود بارزانی بۆ بینینی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی و سه‌ربازیه‌كانی توركه‌كان له ‌دۆره‌ كۆده‌بێته‌وه‌، له‌گه‌ل كۆبونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و شێخانی بارزان .
شایانی گووتنه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، هه‌ر كاتێك بارزانی سه‌ردانی دۆره‌ی كردبێت ئه‌وا ماوه‌ی هاتۆچۆكردن بۆ بارزانیه‌كانیش بۆ ئه‌و سنوره ‌سنوردار تربووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، تا ئێستا دوو ده‌زگای مخابه‌راتی توركی و روسیه‌كان له ‌دۆره‌ بارزانیان بینیوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە