کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ به‌ریتانیا بێده‌نگ نه‌بوون

Thursday, 20/01/2011, 12:00


له‌نده‌ن
ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ به‌ریتانیا بۆ شه‌رمه‌زار کردن و ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕیان له‌ دژی له‌ سێداره‌دانی سیاسه‌تمه‌دار و چالاکوان و شۆڕشگێڕی کورد { حوسه‌ین خزری } له‌ به‌رواری 19-01-2011 له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی قۆنسلۆی ئێران له‌ له‌نده‌ن خۆپێشاندانێکیان ئه‌نجامدا .
شایه‌نی باسه‌ { ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی کورد } له‌ له‌نده‌ن به‌رنامه‌ی خۆپێشاندنه‌که‌یان ساز کرد و به‌ سه‌دان کوردستانیان به‌شداریان تێدا کرد ، دروشمی { نا بۆ سێداره‌ و بڕوخێ کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران } یه‌کانێک بوون له‌ دروشمه‌کانی کوردستانیان ، هه‌ڵبه‌ت وێنه‌ی شه‌هید حوسه‌ین خزری به‌ ده‌ستی هه‌موو کوردستانیانه‌وه‌ بوو تاکو بۆ ڕژێمی ئێرانی بسه‌لمێنن که‌ هه‌ر کوردێک حوسه‌ین خزرییه‌ .
چالاکێکه‌ کاتژمێر 14:00 ده‌ستی پێکرد و کاتژمێر 16:00 کۆتایی پێهات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە