دۆسیەی لەسیدارەدان ، ساختەکاری لەهەلبژاردن ، پێشیلی مافی رۆژنامەنوسان لەگەل گەورەترین پارتی سویدی باس کرا
Friday, 08/11/2013, 12:00
2319 بینراوە
گروپی ١٧
دۆسیەی لەسیدارەدان ، ساختەکاری لەهەلبژاردن ، پێشیلی مافی رۆژنامەنوسان لەگەل گەورەترین پارتی سویدی باس کرا
وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات کەپێک هاتبوو لە (کوردستان نەوزاد ، بەختیار ئەحمەد شێخە ، قادر نادر) سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدیان لەپەرلەمانی سوید کرد و لەلایەن بەرپرسی دۆسیەی کورد لەحزب ( تۆماس کارلهید) و بەرپرسی دۆسیەی کورد لە پەرلەمانی سوید لە سەر لیستی سۆسیال دیموکرات (شادیە حەیدەری) پێشوازی کران
وەفدی گروپی ١٧ شوبات سێ خالی سەرەکیان لەگەل نوێنەرانی سۆ سیال دیموکرات باس کرد
1. داوامان کرد بەهۆی ئەو پەیوەندیە توندتولەی لەنێوان ئیوە و دەسەلاتی کوردی هەیە بەتایبەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان ، هەول بدەن زیاتر فشار و رەخنە یان لێ بگرن تا (تەقەکەرانی ١٧ شوبات ، گرتنی رۆژنامەنوسان لەوانە نمونەی نیاز عەزیز و وەسەید ئەکرەم وەک زیندانیەکی سیاسی هاتە باس کرد ن کەلەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە یاری بەدۆسیەکانیان دەکرێ
2. داوامان کرد لەسەر ساختەکاری لەدەنگدان لەهەلبژرادن بێنە دەنگ هەلویست وئیدانە بکەن ، چونکە گەیشتۆتە ئاستەکی ترسناک کەخودی هەلبژاردانی پارێزەرانیشی گرتۆتەوە .
3. داوامان کرد لەسەر سیاسەتی لەسیدارەدانی کورد و بلۆج لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئیران هەلویست وەربگرن کەماوەیەکە دەستی بەهەلمەتی لەسیدارەدان کردۆتەوە
وەفدی سۆسیال دیموکرات خۆشحالی خۆیان دەربری کەلەگەل گروپێکی هەمەرەنگی سیاسی و چالاکڤانی مەدەنی وەک گروپی ١٧ شوبات کۆدەبنەوە کەداکۆکی لەمافی مرۆڤ و دیموکراسیەت دەکەن
هاوکات ئەوان نیگەرانی خۆیان دەربری لەهەر سێ دۆسیەدا ، وە پەیمانیان دا کەدۆسیەی لەسیدارەدانی کوردانی رۆژهەلات لەناو حزبەکەیان و پەرلەمان گرنگی پێ بدەن و هاوکات شادیە حەیدەری پەیمانی دا کەلەسەر دۆسیەی رۆژنامەنوس (نیاز عەزیز) بەناوی نێت گروپی سۆسیال دیموکرات سوید لەپەرلەمان و حزبەکەیان نامەیەک بدەنە دەسەلاتدارانی کوردستان
و ئاماژەیان بەوە کرد ئەوان لەگەل هەلبژاردنی پاک و ولاتێکە کەرێز لەمافی مرۆڤ و رای جیا بگرێ وە لەکاتی بینینی وەفدەکانی پارتی ویەکیتی یان دەسەلاتی کوردی ئەو سەرنجانەی ئیمەیان لەگەل باس بکەن .
شایەنی باسە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید گەورەترین پارتی سویدە وخاوەنی ١١٢ کورسی پەرلەمانە .
گروپی ١٧ شوبات/ ستۆکهۆلم
٢٠١٣/١١/٠٧
--------------------------------------------
دۆسیەی لەسێدارەدانی کوردانی ڕۆژهەلات و پێشێلی مافی مرۆڤ لەگەل پارتی لیبرالی سوید باس کرا
دوێنی وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات کەپێک هاتبوو لە (کوردستان نەوزاد و ئازاد غەریب و قادر نادر) سەردانی پەرلەمانی سویدی کرد و لەلایەن فرێدریک سڤینبسۆن سکرتیری ئەنتەرناسیۆنالی پارتی گەلی سوید (لیبرال) پێشوازی کران
وەفدەکەی گروپی ١٧ سوبات دوای سوپاسکردنی ئەو پێشوازی و دیدارە چەند داخوازیەکیان ئاراستەی ئەو بەرپرسەی پارتی لیبرالی سوید کرد کەخۆی دەبینیەوە لە
1. کۆنترۆلکردنی دادگاکان لەلایەن دەسەلاتەوە ، لەم بارەوە چەندین دۆسیەی وەک سەید ئەکرەم و نیاز عەزیز و ساختەکاریە بەلگەداریەکانی کەپێشکەش بەدادگا تیاهەلچونەوە کرابوو ، کەچی لەترسی حزب و هەلپەرستی هەندێ دادوەر یاسا و دادوەری رێچکەی خۆی ون کردوە
2. دۆسیە ساختەکاری دەنگدان ، لەم دۆسیەدا چەندین بەلگە ی ڤیدیۆیی و دۆکۆمینتی ، بەتایبەتی ئەو دۆسیەی کەپۆلێ پەرلەمانتاری پارتی ژینگەی سوید کەوەک چاودێر بەشداری هەلبژاردنەکانیان کردبوو ، پێمان دا . هاوکات ئاماژەمان بەو گالتەجاریەی دەسەلات بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کەساختەکردن لەدەنگدان گەیشتۆتە ناو پاڕیزەرانیش .
3. دۆسیە لەسیدارەدانی کوردانی ڕۆژهەلات ، ئاماژەمان بەوە کرد چۆن لە ماوەی ١٠ رۆژدا ، ١٨ چالاکوانی سیاسی کورد و بەلوج لەسەر بیروباوەری سیاسی لەسیدارەدراون . داوامان کرد ولاتی سوید و لیبرالەکان ، دژ بەسزای لەسیدارەدانن ، بەهیواین ئەو دۆسیەیە گرنگی زیاتر پێ بدەن لەم بارەوە چەندین لینکی دۆکۆمینتی و بەلگەدار بەزمانی ئینگلیزی لەبەیانامەکانی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال و رێکخراوە مرۆڤ دۆستیە کوردیەکانمان پێ دان
لەکۆتاییدا سکرتیری ئەنتەرناسیۆنالی (فریدریک سڤینسۆن) وتی سوید و پارتەکەی ئیمە گرنگی زۆر بەمەسەلەی (دیموکراسی و ئازادی و پاکی لەهەلبژاردن دەدات ، هاوکات ئیمە دەیان سالە کار و خەبات دەکەین تا مافەکانی مرۆڤ پێشێل نەکرێ ... ئەو ئاماژەی بەوەکرد کەگرنگە وەفدێکیان سەردانی کوردستان بکات و لەنزیکەوە ئەو دۆسیانەی ئیوە باسی دەکەن ، بەدواجونی بۆبکەین و رای گەیاند ئەو داوایە ئاراستەی پارتەکەی دەکات . هاوکات نیگەرانی خۆی نیشان دا لەوەی لەلایەک ئیران دەلێ ریفۆرم دەکەم لەلایەکی تر ئیوە باس لەسیدارەدانی ئەو ژمارەیە دەکەن . لەکۆتایشدا پەیمانی دا کەهەول بدات دۆسیەی پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ و لەسیدارەدانی کوردانی رۆژهەلات لەکۆبۆنەوەی سەرجەم پارتە لیبرالەکانی جیهان هەولی باسکردنیان بدات کەلەکۆتایی مانگی نۆڤێمبەر لە شاری لەندەن دەبەسترێ .
گروپی ١٧ شوبات
٢٠١٣/١١/٠٥
-----------------------------------------
٣٠ ڕێکخراو لەئەوڕپاو کوردستان داوای هەلوەشاندنەوەی موچەی خانەنشینی پلە تایبەتیەکان و٤٨ ملیۆن دینارەکە دەکات
شێوەی دابەشکردنی موچە بەسەر فەرمانبەرانی دەوڵەت ، بەشیکی گرنگی ئەو نادادپەروەریە کۆمەڵایەتیەی دەسەلاتە ، کەبەرامبەر چین و توێژەکانی کۆمەلگا پەیرەوی دەکات ، بەرادەیەک گروپێکی بەرفراوانی پلە بەرزی خۆی ، بەموچەی خەیالی و دەستکەوتی زۆرەوە دامەزراندوەو خانەنشین کردوە کەبەهەزاران ئەندام و بەرپرسن لەب (وەزیر ، پەرلەمان ، بەریوبەری گشتی ، پلەکانی سەربازی ..... بێ ئەوەی بۆ یەک رٶژیش کاریان لە و فەرمانگانە کردبێ ، بەمەش توێژێکی بەرفراوان و تەمبەل لەناو کۆمەلگا لەسەرداهاتی هەژاران ژیان دەگوزەرێنن . بەپێچەوانەشی ئەوکارمەندو فەرمانبەرو کریکارانەی کەدەیان سال تەمەنیان لەکارکردن تەرخان کردوە ، یان دوای ١٦ سال لەخوێندن بەکەمترین موچە دایان دەمەزرێنن . بۆیە ئەو ناعەدالەتیە لەموچە بەشکردندا هەیە ، رۆژ لەدوای ڕۆژ نارەزایەتی جەماوەری لەکوردستان و عیراق بەدوادا هات ، سەرەنجام دادگای عێراق لەژێر فشاری نارەزایەتیەکان بریاری رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی هەموو خولەکانی پەرلەمانی دەرکرد . پەرلەمانی کوردستانیش لەبڕی ئەوەی هەمان هەنگاو بنێ ، بەلام بەپێچەوانەوە ئەوا دەبینین ، پالپشتی ئەو بریارە ی رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی ناکەن ، کەپارەیەکی زۆر لەداهاتی ئەو میللەتە بۆ سەدان بەرپرس دەروات بێ ئەوەی مافی خانەنشین کردنی بەپێی ستاندەرە جیهانیەکان لەبواری تەمەن و نەخۆشیەوە هەبێ .
لەتەک ئەوەش ،پێداگیری لەوەرگرتنی موچەی ٦ مانگی پەرلەمانتاریان (٤٨ ملیۆن) دینار وەک موکافەئەی کۆتایی کارکردنیان دەکەن. ئەم هەنگاوەیان بەبیانوی ئەوەی بەیاسا کراوە ، لەکاتێکدا ئەم یاسایە درێژەی تالان و دزیکردنە لەداهاتی هەژارانی ولاتە بەو ناوەوە بۆیە ئیمە ئەو ڕیکخراو گروپانەی لەخوارەوەناومان هاتوە داوا دەکەین
1. سەرجەم پەرلەمانتارانی کوردستان ئەو ٤٨ ملیۆن دینارە رەت بکەنەوە
2- موچەی خانەنشینی هەموو پلەتایبەتەکان بەپێی ستاندەری جیهانی رێک بخرێ بەپێجەوانەوە ئەگەر بەردەوام بن لەوەرگرتنی ئەو دەستکەوتانە ئیمە شیوەی نارەزایەتیەکانمان شکلی تر وەردەگرێ
ناوی ڕیکخراوەکان Abdull Qeregoli
١-ماڵی کلتوری کوردی لە یۆتۆبۆری/سوید.
٢-کۆمەڵەی ئەکادیمیەکانی کوردستان لە یۆتۆبۆری/سوید.
٣-ناوەندی خوێندن و کلتوری کوردی لە یۆتۆبۆری/سوید.
٤-کۆمەڵەی گەرمیان لە یۆتۆبۆری/سوید.
٥-کۆمیتەی پشتگیری لە دخوازیەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری/سوید.
٦-کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی لە یۆتۆبۆری/سوید
٧-کۆمەڵەی ژنان لە ڕۆژئاوای سوید
٨- گەنجانی کورد لە وڵاتی سوید
٩- ئەنجومەنی گەل لە وڵاتی سوید.
١٠-کۆمەڵەی سکۆنە لە مالمۆ/سوید.
١١-کۆمەڵەی ژنانی کورد لە وڵاتی سوید .
١٢/ دەزگای پێنوسەکان لەبەریتانیا
١٣/ دەزگای ناسنامە لەفینلەندا
١٤ / باخى ئازادى ههڵهبجه
١٥/ شهقامى ناڕازى له ههڵهبجه
١٦/رێكخراوی تێكوشان بو هشیاری كلتوری و میدیایی/ دهوك
١٧/رێكخراوی سهورزی كوردستانی ئهوروپی
١٨/رێكخراوی ههڤپهژراندنا جڤاكی/ زاخو
١٩/ دهستهی كهمپینی بو سهید ئهكرهم
٢٠/رێكخراوى كوردستان فۆروم - بهلجيكا
٢١/یکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا
٢٢/ڕێكخراوی زار بۆ بهرگری له ئازادییهكان... هەولێر
٢٣/ گروپی ١٧ شوبات لەستوکهۆلم
٢٤/ ئەنستیتیۆی کورد لەستۆکهۆلم
٢٥ / کۆمەلەی گەلی کوردستان لەسوید
٢٦ / سەنتەری کەلتووری کوردستان لە ستۆکهۆڵم
٢٧/رێکخراوی ئاشتی و دیموکراسی بۆ کەرکوک لەیۆتۆبوری
٢٨/ چاودێری کوردۆساید/چاک
٢٩ / رێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی لە کوردستان
٣٠ /رێکخراوی پێشە نگی گە نجان لە کوردستان