کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نارەزایی (گروپی دۆستانی ژینگە) دەربارەی داگیركردنی دارستانەكانی سلێمانی

Saturday, 30/03/2013, 12:00


رووبەری سەوزایی ماوەی چەند ساڵێكە لە پارێزگای سلێمانی لە كەم بوونەدایە، وێڕای كەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدار، دیاردەی داگیركردنی باخ و دارستانی گشتیش پەرەیسەندووە.
ئێمە وەك گروپی دۆستانی ژینگە لە پارێزگای سلێمانی كە تائێستا چەند چالاكیەكی رەسمیمان ئەنجام داوە، كۆمەڵێ گەنجی خوێنگەرمین، ئەمانەوێ فشار بهێنین بۆ لایەنە بەرپرسەكان تا سنوری ژینگەی سەوز زیاتر بكەن، لەهەمان كاتدا شوێنە داگیركراوەكانیش بدرێنەوە بە حكومەت.
لێرەوە ناڕەزایی توند دەرئەبڕین بەرامبەر خاتو نەرمین عوسمان كە دارستانی عەلی ناجی لە شاری سلێمانیە و موڵكی گشتیە، ماوەی چەندین ساڵە دەستی بەسەردا گرتوە، تائێستاش دوو خانوی زەبەلاحی تیا دروست كردوە و كۆمەڵێ دار بوونەتە قوربانی.

لێرەوە داواكارین
1- وەك یەكەمین هەنگاو لیژنەی لێپرسینەوە لە شارەوانی و پارێزگا و دادگا پێكبهێنرێ تا بزانرێ لەسەر چ بنەمایەك ئەو دارستانەی پێ فرۆشراوە.
2- بڕینەوەی دەیان دار و نەبوونی خزمەت بە سەدان داری ئەو دارستانە كە بەرەو وشكبوون ئەچێ، لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت.
3- چەندین شوێنی تر هەیە لە سلێمانی كە لە بەیاننامەكانی دواتردا ئاشكرایان ئەكەین، پێویستە بدرێنەوە بە حكومەت چونكە موڵكی گشتین.
4- پلانێ بۆ زیاتركردنی سەوزایی سلێمانی دابرێژرێ.
5- هاوپێچ وێنەی خانوە تازەكەی نەرمین عوسمان بڵاو ئەكەینەوە كە دەیان داری دارستانەكەی كردۆتە قوربانی.


لەگەڵ ڕێزماندا
گروپی دۆستانی ژینگە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە