سوران عومەرو گۆڤاری رێگا، پەیوەندیان بە لاهور شێخ جەنگیەوە هەیە؟
Thursday, 21/05/2009, 12:00
سۆران عومەر، رۆژنامەنوس و كاسب، پێشتر وەك هاوكارێكی گۆڤاری لڤین و بەرپرسی سایتی كوردستان نیوز دەركەوتبوو، لەسەرەوەو بە ئاشكرا ئیسلامیەكی مۆدێرنەو مقاشی دەستی مامۆستا كرێكارە بۆ دژایەتی مامۆستا عەلی باپیرو یەكگرتووی ئیسلامی، لە ژێرەوەش كادری دەرەجە یەكی دەزگای دژە تیرۆر، ماوەیەكی كەم لە لڤین خۆی پەناداو سەنگەری گرت، هەرزوو ئەحمەد میرەی سەرنوسەری لڤین دەستەكەی كەشفكردو جێگای لێژ بوو، پاش وازهێنانی لە لڤین خێرا كەوتە كۆكردنەوەی بابەت و ووتاری شیكاری بۆ گۆڤارێكی نوێ بەناوی رێگا، سۆران عومەر كە كۆنە خوێندكارانی یەكێتی و كۆنە بزوتنەوەی ئیسلامی و باڵی ئیسلاحی مەلا كرێكار بوو، بە رادیكاڵێكی ئیسلامی توندرەو هەژمار ئەكرێت لەناو ئیسلامیەكاندا، هەنوكە بەرپرسی راگەیاندنی یانەی نەورۆزە، كە ئەم یانەیە لاهوری كوڕی شێخ جەنگی برازای تاڵەبانی بەرێوەی ئەبات ، وەك چۆن زۆرێكی دیكە لە یانە وەرزشیەكانی كوردستان قۆرخكراون بۆ بەرپرسان، لاهور هەمان كات بەرپرسێكی باڵایە لە دەزگای دژە تیرۆردا كە پاڤڵ تاڵەبانی سەرۆكیەتی، لەو دەزگایەدا چەندین كۆنە ئیسلامی و توندرەوی وەكو سۆران عومەرو بەكرە ریشەو كوڕی مەلا ئەمینی لەخۆ گرتووە، سۆران تەمویل لە لاهور وەر ئەگرێت و تەزوید ئەكرێت بە پارەو وزانیاری وورد، ئەگەرچی پەیوەندی باشی هەیە بە مەلا كرێكارەوەو مانگی رابردوش سەردانی ئەوروپای كردو مەلا كرێكاری لە ماڵەكەی خۆیدا بینی، ئەمە لە كاتێكدایە پێشتریش عەلی باپیرو نەوشیروان مستەفای بینی بوو لە كوردستان بۆ هەندێ مەبەستی نهێنی، سەرچاوەیەكی پڕ زانیاری ووتی سۆران ئێستا حەبلی وەساتەتی نێوان كرێكارو یەكێتییەو یەكێتی دەخوازێت كرێكار بخاتەوە بازنەی بەرژەوەندیەكانی خۆی، سۆران ئێستا پشتی قایمە بە لاهور، گۆڤاری رێگاش لاهوری لە پشتەوەیە نەك خەڵكانی ئیسلامدۆستی ئەوروپا وەك سۆران خۆی پروپاگەندەی بۆ ئەكات بۆ چەواشەكردن، لاهوریش بۆ ئەم مەبەستە چەندین ئیمتیازی لە یانەی نەورۆز خستۆتە خزمەتی سۆرانەوەو سۆرانیش راپۆرتە شیكاریەكانی خستۆتە خزمەتی باڵەكەی تاڵەبانی، ئەوەتا لە دوا ژمارەی رێگا بە بەرنامەی ووردی زانیاری چاوپێكەوتنی كەسێكی كۆنە بەعسی و جاشی وەك (خ خ سوور) بڵاو ئەكاتەوە كە گوایە لایەنگری باڵی گۆرانەو تەنها رەسمی نەوشیروان مستەفا لە ماڵەوە هەڵدەواسێ، ئەمەش تەنها بۆ شكاندنی هەیبەتی لیستی گۆران و جوانكردنی هەیبەتی باڵەكەی تاڵەبانیە تا بەخەڵكی بڵێ لسیتەكەی نەوشیروان جاش و مستەشاریشی تێدایە، ئەم ئەركەش شێخ لاهور جێبەجێی ئەكات، ئەركێكی تری سۆران عومەر كە پێشتر جێبەجێی كرد شكاندنی هەیبەتی عەلی باپیر بوو بە پێنوسی كرێكار لە ژمارەكانی پێشووی رێگادا كە بە زنجیرە دابەزی، وە شكاندنی ئیسلامیەكان بە گشتی بەتایبەتی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵ كە ئەمەش ئەركێكی نهێنی دیكەی سۆرانەو دەزگا بەدناوەكەی دژە تیرۆر سەرپەرشتی ئەكات، ئەگەر وا نییە ئاخر لە دنیادا هەبووە سەرنوسەرێك یان رۆژنامەنوسێكی ئازاد گۆڤارێكی ئەهلی و ئازاد دەربكات و هەمانكات موچەخۆری پیاوەكانی دەسەڵاتیش بێت!؟ ئاخر سۆران چی ئەكات لە یانەی نەورۆز وەك بەرپرسی راگەیاندن كە لاهور شێخ جەنگی بەرێوەی ئەبات؟؟ ئایا سۆران زات ئەكات یەك راپۆرت لەسەر دەزگای دژە تیرۆر بكات كە "بەماسك رەشەكان ناسراون" و شەوانە هەڵدەكوتنە سەر ماڵی ئیسلامیەكان و خەڵكانی نیشتیمانپەرو ئەیانهێننە دەرەوە بۆ كوشتن و ئیهانە پێكردن، ئەمە رۆژنامەنوسییە كە سۆران دەستی داوەتێ یان پیشەیەكی تازەیەو ئێمە نایزانین؟
تێبینی/ ئەگەر ئەو زانیاریانە راست نین با سۆران بە وەڵام بێت و بزانین ئەو هەموو كۆبونەوەیە چیە ئەیكات لەگەڵ لاهوری شێخ جەنگی لە ناو یانەی نەورۆزو باسی چی ئەكەن؟ بزانین سۆران چۆن رازی ئەبێت لەیانەی نەورۆزدا بمێنێتەوە؟ چۆن سەفەرەكانی ئەوروپاو ووڵاتە عەرەبیەكان رێك دەخات و كێ و كام دەزگا بۆی رێك ئەخات؟ كێ فیزای بۆ وەر ئەگرێت و بە پارەی كێ ئەو هەموو سەفەرانە ئەكات؟ چۆن چوو بۆ ماڵی زەرقاوی و كێ ناردی؟ ئێمە بەڵگەو داتای زۆرمان لەبەردەستە بۆ كاك سۆران عومەرو گۆڤارەكەی ئەگەر بیەوێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست