کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ كاك شێرزاد حافزو هاوڕێكانى دیكە

Monday, 04/11/2013, 12:00




لە سەرەتادا دەبێت بڵێین ئێمە گرفتێكى گەورەمان هەیە لە بڵاو كردنەوەى پەتادا ، بۆ نمونە كارێك دەكەین بۆ ئەوەى ئەوانى تریش توشى پەتاكە بن نەك كارێك بۆ بەربەستكردنى ، پرسى ئیمتیازات وەرگرتن ، ئۆتۆمبیل وەرگرتن ، خانو وەرگرتن ، زەوى وەرگرتن ، پارە وەرگرتن، یان هەر بابەتێكى ترى لەو جۆرە ، ئەگەر وەرگرتنەكەى بچێتە چوارچێوەى نادادى و گەندەڵى و نایەكسانكردنى كۆمەڵەوە، وەرنەگرتن و رەتكردنەوەى ئازایەتى نیە ئەركە ، ئازایەتى نیە مرۆڤ شتێ بە ناهەق بزانێ و رەتى كاتەوە، ئەوە ئەركێكى ئاكاریەو ئێمەیش هەر ئەوە چاوەڕێ دەكەین لە هاوڕێ ویژدان زندوەكانى خۆمان ، ئەو بڕە پارە زۆرەى سەرۆكایەتى پارلەمان ئێستا بەیەكەوە دەیدا بەو هاوڕێیانەو پێشتریش داوێتى بەوانى دیكە بەشێكى بۆ بڵاوكردنەوەى پەتاكەیەو یارییەكە بۆ ئەوەى بڵێن لە پرسى وەرگرتنى پارەدا ئیدى هەموو وەك یەكن ، لێرەوە دۆستەكانى ئەو برادەرانە، میدیاكارانى ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت گۆڕان ، خەڵكى دیكە دەنگیان لێبەرز بوەوە، لە راستیدا ئەوە بۆ ئەوە بوو هاوكارى هاوڕێ پارلەمانتارەكانى گۆڕان بكرێت ئەوەنەكەن و دەستى بۆ نەبەن ، نەك ئەوەى گوایە هێرش بێت بۆ سەر ئەوان وەك ئاشتى خان و ئەوانى تر راڤەیان كرد، ئێمە لە خەمى جوانى و جیاوازیەكەدا بووین جا ئەگەر هاوڕێ پارلەمانتارەكانى یەكێتى و پارتى و ئەوانى تریش رەتیان كردباوە هەمان پێناسە دەیانگرێتەوە، ئەو بڕە پارەیە جۆرێكە لە دزى یاساى بۆیە ناكرێ نەوەربگیرێ نە رێگە بدرێت دیزە بەدەرخۆنە بكرێت ، ئەمە شەڕێكى پێویستە ، وەك یەك لێكردن شاردنەوەى عەیب و عارەكانە، كاك شێرزاد نابێ لەوە گلەیى بكات كە هاوڕێكانى قسەیان كردوەو میدیا لە قاوى داوە، دەى هەر ئەو میدیایەو هەر ئەو هاوڕێیانە لەبەرانبەر كارى چاكدا هەزار جار شێرزاد حافزو ئاشتى خانیان ئافەرین كرد، ئەى بۆ ئەوەیان بیر نەما ، من پێم خۆشە كاك شێرزاد پەژیوان نەبێتەوە لەوەى گەرەكێتى لە چەمچەماڵ شارەكەى خۆى چى پێدەكات ، با بۆ ئەو كارە گازى عەزیمە خان و نوێنەرەكەى خولى سێیەمیش بكات كە كاتى خۆى وەیگرتوەو كارێكى وەك ئەو پێشنیازەى ئێستاى كاك شێرزادى پێنەكردوە.
هەموو پارلەمانتاران بە دەنگى خەڵك و بەدەنگى لیستەكانیان چوونەتەپارلەمان ، كێ زۆر ترین دەنگى هێناوە بە بێ پشتگیرى خەڵك و لە راستیشدا ئەو لیستەى متمانەى ئەداتێ ، ناتوانێ دەنگى ئەوە بێنێت كە بچێتە پارلەمانەوە.
ئەمە كەم كردنەوە نیە ئەمە بیرخستنەوەیە و هیچى تر ، هیوادارم كاك شێرزادو ئەوانى تریش نەچنە نێو گەمەیەكەوە، كە لە راستیدا تەڵەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە