ئەبێت و پێویستە داعش تێکبشکێنین
Wednesday, 03/09/2014, 12:00
1722 بینراوە
ئەمە سەردێری یەکیێک لە ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیانە www.bild.de
دوو تیبینی بۆ بەر چاوی خوێنەران و گەلی کورد بەگشتی و سەرانی حکومەتی کوردستان بەتایبەتی
ئوباما (ئەبێت و پێویستە داعش تێکبشکێنین) هەتا ئەوکاتەی داعش لە ژێر ڕکیفی ئەمریکا بەتایبەتی و دروستکەرانی. نەچووە دەرەوە ئەویش لە ئەنجامی ئەو نفوسە زۆرەی کە لەماوەیەکی کەمدا لە خۆیان بەزۆرو تۆقاندن کۆ کردەوە ، بەتایبەتیش کە بوون بە باندێکی تیرۆری دژ بەئەمریکاو دەست دریژی کردنە سەر خەڵکی ئەمریکا باسی لەناوبردنی ئەم باندە نەکرا .. بەڵکو تا ئەگات بە جل وبەرگیش لەلایەن ئەمانەوە تجهیز کراوون بڕوانە وینەی دیلە ئەمریکیەکە، هەمان جلی سجنە تایبەتیەکانی بەندیخانەی گواتیمالایە دوای لەناوبردنی سجنەکە جلەکان بەمان دران ..هەروەک چۆن لەدەست چوونە دەروەی قاعیدەو سەدام نموونە تیرۆرسیەکانی تر...
هێزە تایبەتیە جەنگاوەرەکانی ئەڵمانیا لەشەڕدان دژی داعش باشە سەدامیش هەر سەرووی عێراقی ئەووت باسی هەرێمی کوردستانی نەدەکرد ئەگەر ئەم هێزە تەنها بۆ داکۆکی کردنی شاری موێل هاتبێ ئەمەیان نازانم بەڵام بەزۆری کورد لەسەرووی عیراق دژ بەجەنگی داعشە ئەی بۆ ناڵیت هەرێمی کوردستان کەواتە لەلەیەن دەوڵەتێکی گرنگ و پیگەی تایبەتی وەک ئەڵمانیا لەجیهاندا. شوێنیک تا ئێستا نیە ناوی کوردستان بێت، هەروەک چۆن ماوەیەک لەمەو بەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەڕێز(شتاین مایەر) بە ئاشکراو لە مێدیاو تەلفزێونەکانیشەوە ووتی ئێمە چەک ئەدەین بەکورد بەڵام لەگەڵ سەربەخۆی کوردستان و کورداندا نین کەچی تەنها کەسێک نقەیەکی لەم بارەیەوە لێوە نەهات بەتایبەتیش سەرۆک! کەدەبوا زۆر بەتووندی ڕەخنەی لەو دووانەی وەزیرە هەبوایە !! کەواتە مەبەست نەکورد ونەچاوی گەشی کورد جگە لە فرۆشتن و بازرگانی بە دۆسیەی کورد و سەرفکردنی چەک و تەقەمەنی لەکوردا و قڕکردنی کوردنەبێت
ئومید ٣/٩/٢٠١٤