بۆ چوار ساڵی داهاتوو بەردەمی پارتی،پڕ لە گوڵ نابێت!
Wednesday, 25/09/2013, 12:00
هەموومان ئەوەی دەنووسین، لێکدانەوەیە بۆیە مەرج نییە بێتە دی، چونکە گۆڕینی هاوکیشە سیاسییەکان بەخیرایی ناوچەکە، کاریگەری هەیە.
لەسەر درووستبونی هاوکێشەی نوێ، ئاخر کی لە خەیاڵی سیاسی دابوو بەچەند مانگێک راپەرین و شۆرش رۆژهەلات بتەنیتەوە دواتریش پێچەوانەکەی بێتە ئاراوە. بەڵام زیرەکی و سەرکەوتویی هەموو لایەنەکانیش لەوەدایە لە ئیستاوە پیلان بۆ ٤ ساڵی داهاتوو دابنێ، کە چۆن کار بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان لە خزمەت خۆتدا بکەی
هاوکێشەی سیاسی ئەم جارەی کوردستان کەمێک گۆرا ، بەتایبەتی شکست هاتنی لایەنێکی گەورەی دەسەلات یەکیتی، بەلام هیشتا پارتی وەک یاریکەرە سەرەکیەکە ماوەتەوە، بۆیە راستە نیوەی دەنگی پارتی، دەنگی مردو ، ساختە ، دوبارە یە ئیسلام گوتەنی ئەوانە حەرامە، بەلام لەیادیشمان نەجیت پارتی ئەمرۆ بۆتە میراتگری (دواکەوتوییی کۆمەلگای کوردی لەدەرەبەگەوە بۆ سود وەرگرتنی لە کەلتورەکەی، میراتگری بەعس و پیاوەکانیتی، میراتگری ٢٢سالە فەسادکردنی کۆمەلگای کوردیە .....بۆیە باکەس وە نەزانێ ئەم حزبە بەهەنگا و خولێکی بەهەلبژاردن دەدۆڕی و دەگۆڕێ !؟ بەتایبەتی کەهەندێ جار دیموکراسیەت زۆر نادادپەوەرە ،ناپاک و نیشتمان پەروەریك ، مامۆستا و نەخوێندەوارێک.... وەک یەک مافی پێ داوە.
بەلام پارتیش دەبێت بزانێ کۆمەلگای کوردی ، کۆمەلگا ی خەلیجی نیە بەبەرزکردنی جەند ئەهرام و شەقامێک بێدەنگ بێت ، یان هەموو کەس ویژدانی بۆ پارە و پلەی سیاسی دەدۆرێنێ ، جونکە کۆمەلگای کوردی کۆمەلگای لەناو شۆڕش و خەباتدا هاتۆتە دەرەوە هیشتا نەوەیەکی ویژدان زیندوە ، جگە لەپیشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا کە ئاستی هوشیاری تاکی کورد زۆر بەخیرایی و سادەیی پیش دەکەوێنێ
دەبێت ئەوەش بڵێین پارتی گەورەترین هێزی پالپشتی (یەکیتی) لەدەست چوو ، کەئاستەمە یەکیتی بەو شیوە کۆنەی (پاشکۆ) مامەلەی لەگەل بکاتەوە ، چونکە دوایین گولەی سیاسیە لەخۆی دەدات ، وەخودی پارتیش یەکیتی بەو زەلیلیە بەو نرخە کۆنەی پێ ناداتەوە . بۆیە بەرەی رەخنەگرتنی بەرفراوانتر دەبێت وەپیویستی بە چەند لایەنێکی تری سیاسی نوێ هەیە کەهاوپەیمانی حوکومیان لەگەل ىکات ، کە دلنیام هەر حزبێک مامەلە لەگەل پارتی بکات دەبێت ئەزمونی یەکیتی لەبەرچاو بێت ، ئاخر یەکیتی بەهۆی نەرم بوون و بێدەنگی بەرامبەر تاوان و ناپاکیەکانی پارتی ، میژوو و هەیبەتی سیاسی لەدەستدا . بۆیە گەشەکردنی هەر حزبێک لەململانێ لەگەل پارتیدا دەوەستێ ، تارادەیەک گۆران بەمە توانی گەشە ی لەناو دەنگی یەکیتیەکان و هاوسۆزی خەلک دابین بکات ، جونکە گوتاری لەچاو یەکیتی و حزبەکانی تر بەرامبەر پارتی جیابوو ، واتا گەشەکردنی هەر حزبێک پەیوەستە بەوەی ململانێی بەبوێرانە لەگەل پارتی بکات، چونکە ئەو حزبە قۆرخی دەسەلات و تالانی ولات و بریاری سیاسی لەبەردەستە، کەئاستەمە واز لەو ئەقلیەتە ستالینیەی بهێنێ ئەو بەو ئەقلیەتە کاردەکات ئەبەدبۆ دەسەلات، بۆیە پارتی روبەروی ململانیی زۆرینەی حزبەکان دەبێتەوە جگه لە پاشکۆکانی، ئاستەمیشە ٥٦ کورسی پەرلەمانی بۆ تێپەراندنی هەموو یاسایەکان وەک خولەکانی تری پەڕلەمانی بەدەنگی زۆرینە تیپەرێنێ خۆ ئەگەر یەکیتی یان هەر حزبێکی تر بوە ئامرازەک بەدەست سیاسەتەکانی ئەوا بەرەو هە ڵوەرینی جەماوەرەکەی دەروات، چونکە ئازارەکانی خەلک لای پارتیە.
لەهەموشی گرنگتر، کۆمەلگای کوردی ڕۆژ لەدوای رۆژ هوشیار ترو بوێرانەتر دێتە مەیدان و کاروانەکە ناوەستێ، تا پارتیش بە و ئەقلیەتە کۆنەی کار بکات بەردەوام دەبیت لەململانێی سەختدا گوزەر بکات، ئاخر خۆ بزوتنەوەی گۆرانیش نەبوو ، دەیان دۆسیەی لەئەورپا و کوردستان روبەرو دەبۆوە کەرەنگ بێت یەکەم شکستی سیاسی کەهەیبەتی جەماوەری تیکشکا کەیسی کەمالی سەید قادر بوو کەرەوەندی کوردی یەکەم کەسیان لەژێر فشاردا لەدەست رزگار کرد، ئەمە باس لەوەش ناکەین کەس نازانێ لەپرێکا روداوێکی وەک میسر وتونسیش کەی دوبارە دەبێتە ، ئەوکات پارتی بەوهاوکێشە نویێیە سیاسیەی لەکوێ و چۆن بەرەنگاری نارەزایەتیەکانی دەوەستێ . بۆیە سەرکەوتنەکە بۆ پارتی وا بەئاسانی نارواتە پێش و بەردەمی گول نیە بەلکو پرە لە مین . بەتایبەتی کەپارتی ئەوترس و هەیبەتەی جارانی نماوە کە تاوان و کۆمەلکوژی وەک هەولیری ٩٧ و کەلەکینی ٩٦ و ٣١ی ئاب.
بکات کەس نەیدەتوانی رەخنەیەکی بجوکیش لێ بگرێ ، کەچی ئەمرۆ لە بادینانەوە خەلک دەلێ بارزانیمان ناوێ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست