هەلۆى نەجات لە پرێك بوو بە كورێك
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
2413 بینراوە
پالەوانەكەى كەركوكى پارتى لە خۆى گەورەتر قسەى زل و كالفامانە دەكات و وەك برادەرانى مەلبەندى كەركوكى یەكێـى لە روونكردنەوەیكدا گوتیان, لەسەر زیارەتە مێژووییەكەى مام بۆ كەركوك,ئەو پاڵاوانە كە لە ترسدا و بە پارەى خەزوورەكەى كە ئەویش لە پارەى حكومەتەكەمان لە لیژنەى ئاوەدانكردنەوەى كەركوك دەدزێ جام و پەنجەرەى مالەكەى شووشەى گوللەى نەبرە,قسە لەسەر هاتنى مام دەكات كە شۆێنێك جێگاى مام بوو خانووەكەى و جام و شووشەكانى هیچ جیاواز نەبوون لە جام و شووشەى مالە كەركوكییەكان.
ئەو پاڵاوانە كە لە كۆتایدا پرۆڤایلێكى كورت لەسەر ژیانى دەخمە روو وا دەزانێ بەم جۆرە نوسینە نزمانە كارێكى وا دەكات لە دڵى سەركردایەتى پارتى هاوپەیمانى یەكێتى خۆى شرین بكات و بەو عەقلەوە دژى یەكێتى و فخامەتى سەرۆك كۆمار دەنوسێ كە هەوڵى یەكگرتنەوەى هەردوو ئاسایشى لە كەركوك و شارەكانى ترى كوردستان سەركەوتوو نەبێ!.
بێ ئاگا لەوەى هەردوو سەرۆك بەرژەوەندى باڵاى گەل و ووڵاتیان لە پێشە وەك لەوەى بەرژەوەندى دەم رووتێكى وەها كە گریانەكەشى یان شیوەنەكەى بۆ حەسەن و حوسین نیە بەلكو بۆ ئەو دووسەد ملێۆن دینارەى میزانییەى دەزگاكەیەتى كە زۆرینەى ئەو پارەیە لە نێوان پێنج برا دەست رۆیشتوەكەى و شەش براى جێگرەكەى بە مرخى دەخۆرێ.
كارم بە كارى ئەو دەزگایە نیە بایى ئەوەى وەك كەركوكییەك دەمەوێ هەندێ راستى بلێم كە دلنیام بەرپرسانى سەرووى ئەو پاڵاوانە لێى بێ ئاگان,.كە ئێمەى كوردى كەركوكى تێدا شەرمەزار بووین جا ئەو دەزگایە سەر بە چ رەنگێك بێ.
هەموو خەلكى ئەوەى لە بیرە كاتێ هەندێ خەلكیان بە ناوى ئەوەى دەستیان هەبووە لە كارەساتەكەى 26/7/ى سەر پردى خەبات و دواتر وا بڵاو بۆیەوە لە ناو خەلك ئەوە سینارۆكەى پارتیە, تەلەفزێۆنەكەى پارتیش لە كەركوك زۆر بایەخى بەوەدا كە دەرئەنجام جگە لە سیناریۆیەكى سەرنەكەوتوو هیچى تر نەبوو بۆیە ئەوە بوو بە خالێك كە كەس متمانەى بەو دەزگایە نەبێ.
هەر بۆ خۆ فش كردنەوە سینارێۆیەكى تریان دروست كرد ئەمجا برایەكى بەرێز ئیسماعیل حەدیدیان كردە پالاوانى ئەو سیناریۆیە و هەلمەتێكیان بۆ سەر مالەكەى دەست پێكرد و دیسانەوە لە تەلەفزێۆنەكەى پارتى ئەو هەوالە بلاو كرایەوە كە گەورەترین و مەترسیترین تیرۆرست لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر كراوە و جێگرەكەى ئاسایشى پارتى لیدوانى لەو بارییەوە دا,سەیر لەوەدایە چەند رۆژێكى پێ نەچوو ئەو تیرۆستە ئازاد كراو هیچى لەسەر نەبوو بەمال لە كاتێكدا ئیسماعیل حەدیدى تەنیا عەرەب بوو پشتیوانى لە كوردستانى بوونى كەركوكى دەكرد ئەوەش كارى جوان و پر لە كوردایەتى ئاسایشە كە هەلۆ نەجات هەمزە بەرێوەبەریەتى؟ّ.
بۆیە سەیر لەوەدایە پارتى بەو هەموو پەرۆشییە بۆ پرسى كەركوك كە ئەمە ئینكار ناكرێ دلسۆزى سەرۆك بارزانى بۆ ئەم پرسە لە روانگە نەتەوەییەكە و هەلۆیستى بارزانى نەمر لەسەر ئەم شارە وبریارى تواندنەوەى ئەو شۆرشە مەزنەى دا لەبەرمبەر ئەوەى دەست لەم شارە هەڵنەگرێ بۆ خەلكى كەركوك سەرسومانێك بوونى هەیە لە نێوان ئەو هەڵۆیستە جوامێرانەو ئەو واقعە پێچەوانە لەكەكوك دەبینرێ كە پارتى و سەرۆك بارزانى هەندە پەرۆشى كەركوكن سەیرەكە لەوەدایە خەلكى وا دەم رووتیان كردوە بە بەرێوەبەرى دەزگایەكى وەك ئاسایش كە بوەتە هۆى زۆۆرینەى ئەو گرفتانەى لە نێوان كورد و عەرەب دروستبوە.
لە كوتایدا وا باشە مرۆڤ پێگەى خۆى بزانێ ئەوجا قسەى زل بكات,كارێك هى ئەو نەبوو نەیكا,هەموو كەسیش لەوە دلنیاییە كە ئەو رەخنانەى هەلۆ لە فەخامەتى سەرۆك تالەبانى بۆ ئەوەیە ئالۆزییەك دروست بكات وەك گوتمان بە عەقلى خۆى پەكى ئەو هەولانە بدات كە بۆ یەكگرتنەوەى هەردوو ئاسایش ئەدرێن.
پرۆڤایلى كەسایەتى عەمید هەلۆ نەجات هەمزە
لەسەرەتاى دامەزراندى لە ئاسایش لاى بەرێز لیوا تاهیرە سوور وەك مفوەز دامەزرا,لەوێ نەیتوانێ بەردەوام بێ بە هۆى ئەوەى خانەوادەكەى لە ئێران بوونە و خزمەتكارى مالى شیخ زرار بوونە,لە ترسى هەندێ خەلكى نێربازى نێو دەزگاى ئاسایش هەولى بۆ درا گواسترایەوە بۆ نێو سوپا,بۆ بەدبەختى ئەم پیاوە لە سوپاش گواسترایەوە بۆ نێو ژمارەیەك لەو جۆرە خەلكە وەك مولازم ئەحمەد و د.ئازاد و كەمال سابیر كە ئەمانە لە سنورى هەردوو لقى 4و 3 ناسراوترین ئەو كەسانە بوون شاد دەبوون بە خەلكى لە بابەت هەلۆ .
كە هاتنە كەركوك دلشاد پیرۆتى جاسووسە دیارەكەى عودەى لە كەركوكیان ناسى و دلشاد كچێكى برایەكى پێ دا و بوو بە زاواى دلشاد پیروت,هەلۆ لەمەشدا چانسى نەبوو باوكى خێزانەكەى بە شێوەیەكى نادیار كوژرا .
ئەستێرەى بەختى هەلۆ كاتێ هەلهات كە خۆى لە د.كەمال كەركوكى دوور خستەوە بەمەش دلى نەجات حەسەنى بۆ خۆى موسۆگەر كرد ئەمەش بوو بە هۆكارى ئەوەى پشتیوانى ئەو بەدەست بێنێ لە وەرگرتنى پۆستى بەرێوەبەرى ئاسایشى كەركوك,كاتێ ئەو پۆستەى پێ درا زۆرێك لە كارمەندانى ئاسایش نەچوونەوە دەوام و خۆیان گەراندەوە بۆ هەولێر.
ئێوە ئەى خۆینەرى بەرێز داوەرى بكەن ئەم پیاوە كە كورتەیەكى مێژووى بوو بە كەلكى كەركوك دێ؟!