نوێکراوه‌ته‌وه: سه‌باره‌ت به بڕوانامه‌ی ساخته، بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌ی فه‌رهاد پیرپاڵ له ژێر پرسیاردایه
Wednesday, 05/09/2012, 12:00
تکایه ئه‌و سه‌رنجه‌ی خواره‌وه بخوێننه‌وه که له نامه‌که‌ی کاک به‌ڵێندا دامانناوه.به‌ڕێز، سایتی کوردستانپۆست
به‌ڕێزان ئه‌و سایتانه‌ی که خۆیان به‌بێلایه‌ن پێناس ئه‌که‌ن (سایتی ئاوێنه، سایتی هاوڵاتی، سایتی لڤین، سایتی ئێنئاڕتی)
به‌ڕێز سایتی خه‌ندان، سه‌ر به دکتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح
به‌کورتی، ئه‌م په‌یامه سه‌باره‌ت به بڕوانامه‌ی ساخته‌یه که به‌داخه‌وه پێده‌چێت ده‌سه‌ڵات، وه‌ک به‌خشینه‌وه‌ی پاره، بڕوانامه‌ش ببه‌خشێته‌وه. دیاره به‌خشینه‌وه‌ی بڕوانامه له سیسته‌مه تاکڕه‌و و بنه‌ماڵه‌ییه‌کاندا شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه و ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه، هه‌روه‌ک پێویستی به میلیشیا و خۆفرۆش بۆ پاسه‌وانیکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان، پێویستیشیان به که‌سانێک هه‌یه که هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی جۆراوجۆربن بۆ کاتی پڕۆپاگه‌نده و ململانێ له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیران. به‌ڵام که‌م ڕۆشنبیر هه‌ن که هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ڕاسته‌قینه بن و پڕۆپاگه‌نده و خۆفرۆشیی بکه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی تاکڕه‌و و پیاوکوژ، ڕۆژنامهنووسکوژ، گه‌نج کوژ، ژن کوژ، و دزینی ماڵ و سامانی گشتیی، و هتد. ته‌نها ڕێگه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی وا، ساخته‌کارییه له بروانامه‌ی ئه‌کادیمیدا. وشه‌ی (دکتۆر)یش، وه‌ک پێشگرێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕوانامه له به‌رزترین ئاستی پسپۆڕیی له بوارێک‌دا وه‌رده‌گرن، بۆته سه‌رچاوه‌ی باوهڕپێکردنێکی ته‌واو له نێو خه‌ڵکدا و هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتێک تا لایه‌نگری دکتۆری زۆرتربێت، باشتره بۆ بردنه‌وه‌ی ململانێی پڕۆپاگه‌نده و ته‌بریرکردنی بریاره‌کانی.
به‌ڵام کاتێک که ده‌زگایه‌کی خۆ بهبێلایهنزان، خۆبهسهربهخۆزان، دیت و "دکتۆر" "دکتۆر" دوای خۆفرۆشیكی ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌وێت و له جاوپێکهوتنهکانیدا، هه‌روه‌ک بڵێی دڵنیایه و ئه‌زانێت له‌کوێوه قسه‌ئه‌کا، دێت و دکتۆربوونی که‌سێکی ساخته پشتڕاستئهکاتهوه، ئیتر ئه‌مه جێی قه‌بووڵکردن نییه و ئه‌و ده‌زگایه‌ش یان خۆفرۆشه، یانیش گێله و نازانێت چی ئه‌کا!
لێکۆڵینهوهێ ئه‌م جاره سه‌باره‌ت به (فه‌رهاد پیرباڵ)ه. له چاوپێکه‌وتنێکیدا، تلفیزیۆنی ئێنئاڕتی، هه‌روه‌ک بڵێی به‌دواداچوونێکی چڕوپڕی کردووه، ئه‌بێته ده‌مڕاستی ئه‌م که‌سه و ئه‌ڵێن: "دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ دکتۆرای له زانکۆی سۆربۆن ته‌واوکردووه"، ئایا ئێنئاڕتی چۆن و پشتی به چ سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ستووه؟! ئایا ئێنئاڕتی نه‌یئه‌توانی بڵێ "فه‌رهاد پیرباڵ، به‌پێی وته‌کانی خۆی، دکتۆرای ته‌واو کردووه له سۆربۆن"؟! سایته‌کانی تریش، به‌تایبه‌ت سایته‌کانی ده‌سه‌ڵات، "دکتۆر دکتۆر" باس له‌م که‌سه ئه‌که‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که جار جار ئه‌م که‌سه ئه‌کرێته نێو باس و و هه‌واڵه‌کانه‌وه و وته و جڕلێدانهکانی به‌رز ئهنرخێندرێن! ئه‌مه هه‌مووی به‌هۆی وشه‌ی (دکتۆر)وه‌یه که ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.
له ئه‌وروپا ته‌نها له کاتی دڵنیابووندا، کاتی تایبه‌ت، وشه‌ی دکتۆر ئهلکێندرێت به ناوی که‌سه‌کانه‌وه، ده‌نا به‌ناوی خۆیانه‌وه بانگده‌کرێن. به‌م شێوه‌یه خه‌ڵک چه‌واشه ناکرێن و وته و بۆچوونی که‌سه‌کان، بێ ڕووکه‌ش و ناو و نازناوی زه‌به‌لاح، وه‌رده‌گیرێت. خه‌ڵک به‌و شێوه‌یه ئه‌و وتانه باشتر ههڵهسهنگێنن و پسپۆڕبوونی ئه‌و که‌سه ناکه‌نه سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕی خۆیان. چونکه دکتۆر یانی شاره‌زا له بوارێکی زۆر زۆر زۆر ته‌سکدا و مانای ئه‌وه نییه هه‌موو شتێکی ڕاسته و هه‌موو شتێک ئه‌زانێت.
فه‌رهاد پیرباڵ خۆی ئه‌ڵێت دکتۆرای هه‌یه له زانکۆی سۆربۆن و له ویکیپیدیاش، یان خودی خۆی یانیش که‌سێک ناساندوویه‌تی و ئه‌ڵێ له سۆربۆن خوێندوویه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی باسی ئاستی خوێندنه‌که بکات، ئایا به‌کالۆریۆسه، ماجستێره، دکتۆترایه، ئه‌مه باسنه‌کراوه. سایتی ویکیپیدیا کراوه‌یه بۆ هه‌موو که‌سێک بۆ نووسین و ناردنی بابه‌ت و هه‌موو که‌سێک ئه‌توانێت وه‌ک دکتۆر خۆی یان که‌سێکی تر بناسێنێت تا ئه‌و کاته‌ی که‌سێکی تر پشتڕاست یان به‌درۆی ئه‌خاته‌وه.
جاران له ڕوسیا دوو جۆر بڕوانامه‌ی ساخته ئه‌فرۆشرا. جۆرێک ته‌نها دۆکیومێنتێک بوو که تێیدا ناو و وێنه و ئاستی بڕوانامه و زانیاریی سه‌باره‌ت به که‌سه‌که، به‌ڵام بێ تۆمارکردنی ناو له زانکۆکه، ئه‌م جۆره بڕوانامانه به 50 دۆلار ئه‌فرۆشرا له لایه‌ن خودی زانکۆکه‌وه. دیاره زانکۆکه پێویسیی به پاره بوو بۆیه ئه‌و کارانه‌یان ئه‌کرد. جۆرێکی تر بڕوانامه به 450 دۆلار بوو، ئه‌و جۆره ناویشیان تۆمارئهکرد له زانکۆکه و ئه‌گه‌ر که‌سێک بیویستایه زانیاریی به‌ده‌ستبێنێت له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی که‌سێک، زانکۆکه ناوه‌که‌ی پشتڕاستئهکردهوه. به‌ڵام زانکۆی سۆربۆنی فه‌ڕه‌نسی، ناتوانێت کاری له‌م جۆره بکات.
پاش ئاڵوگۆڕکردنی چه‌ند ئیمه‌یڵێک، زانکۆی سۆربۆن له فه‌ڕه‌نسا نه‌ک هه‌ر ڕه‌تیکرده‌وه که بڕوانامه‌ی دابێت به (فه‌رهاد پیرباڵ) ناو، به‌ڵکو که‌س به‌و ناوه‌وه له‌و زانکۆیه به‌ڕه‌سمی نه‌یخوێندووه. بۆ دڵنیابوون، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی زانکۆکانی ئه‌وروپا کۆپی توێژینه‌وه‌کانیان له کتێبخانهکانیاندا هه‌ڵده‌گرن، ئه‌مجاره په‌یوه‌ندیمکرد به به‌رپرسی کتێبخانه‌ی زانکۆی (سۆربۆن)ه‌وه و ئه‌وانیش پاش گه‌ڕان، پێیانڕاگه‌یاندم که هیچ جۆره توێژینه‌وه‌یه‌ک، له هیچ ئاستێک‌دا، به‌و ناوه‌وه وجودی نییه نه‌ک هه‌رله کتێبخانه‌ی زانکۆی سۆربۆن، به‌ڵکو له هه‌موو کتێبخانه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و ناوه هیچ تێژینهوهیهکی نییه. جارێکی تر، بۆ زیاتر دڵنیابوون، گه‌رام به‌دوای هه‌چ توێژینه‌وه‌یه‌کدا به ناوی "فه‌رهاد" بێ ناوی پیرباڵ، ته‌نها یه‌ک دوو توێژینه‌وه هه‌ن که که‌سه‌کانیان ئێرانین و فه‌رهاد پیرباڵ نیین.
به‌م نامه‌یه، من وه‌ک کوردێک ئه‌رکی خۆم به‌جێهێنان و ئێوه‌ی ڕۆژنامه‌نووسم ئاگادارکرده‌وه. هیوادارم که هه‌ریه‌که‌تان به‌دواداچونی خۆی بکات و پێش ئه‌و به‌دواداچوونه، بپرسن له فه‌رهاد پیرباڵ بۆ ناوی توێژینه‌وه‌که‌ی، ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی، و به‌چ ناوێکه‌وه خوێندوویه‌تی. دوای ئه‌وه، به‌هۆی ئه‌و لینکانه‌ی خواره‌وه، به‌دواداچوونی خۆتان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر پێتانوایه که ئه‌وه ناهێنێت به‌دواداچوون بکه‌ن! باشه، به‌ڵام دکتۆر دکتۆر دوای خه‌ڵک مه‌که‌ون و بڕوانامه‌کانیان، بێ ئاگای خۆتان، پشتڕاستبکه‌نه‌وه، ئه‌وه کارێکی عه‌یبه، کارێکی ناڕاسته به‌تایبه‌ت بۆ رۆژنامه‌نووسی ڕاسته‌قینه.
لینکی به‌دواداچوونی توێژینه‌وه له زانکۆی سۆربۆن:
http://www.paris-sorbonne.fr/les-bibliothequesلینکی زانکۆی سۆربۆن:
http://www.paris-sorbonne.frسوپاس
به‌ڵێن
[email protected]سه‌رنجی کوردستانپۆست: دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسین و نامه‌یه‌ی کاک به‌ڵێن، کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیی به سۆربۆنه‌وه کرد، ئه‌و زانیارییه‌مان ده‌ستکه‌وت که که‌سێک به ناوی فه‌رهاد پیرپاڵ، یان فه‌رهاد قه‌ساب که بروانامه‌ی دکتۆرای له سۆربۆن وه‌رگرتبێت بوونی نییه، بۆیه ئێمه له‌م رێگایه‌وه داوا ده‌که‌ین که فه‌رهاد پیرپاڵ روونکردنه‌وه‌ی ته‌واو له‌و باره‌یه‌وه بدات، ساڵی خوێندن و ته‌واوبوونی، دکتۆراکه‌ی له چ بوارێک‌دا بوووه، ناوی له فه‌رنسا چیی بوووه، وێنه‌یه‌ک له بڕوانامه‌که‌ی له راگه‌یاندنه‌کاندا بڵاوبکاته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست