کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بوچی كەركوكێكان متمانە خۆیان بە گۆڕان نەدا

Saturday, 15/09/2012, 12:00






بزوتنەوە گۆڕان بزوتنەوەیەكى ریفرۆم خۆازە و هەر لەسەرتاوە هاوڵاتیانى كوردستان گەشبین بون بە سەرهەڵدانى گۆڕان و لەماوەى چەند رۆژێكى كەمى بانگەشەى هەلبژاردنى هەریمى كوردستاندا توانى (25) كورسى بەدەست بێنێت و جگە لەمەش بو بە هێزی دووەم لە كوردستاندا لە دواى پارتى دیمكراتى كوردستان و توانى سەر كەوى بە سەر یەكێتى نشتیمانى كوردستان كە زیاتر (35) ساڵە خەبات دەكات . دواى ئەوەى گۆڕان پینایە ناو پەرلەمانى كوردستان راستۆخۆ لە سەر شاردنەوەى بودجە هەرایەكى نایەوە و نەیهێشت بودجە بەو شێوەیە بەسەریاندا بروات كە پێشتر لە مەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتى رێككەوتبون . و دواى دەنگدانەوەى گۆڕان كەركوكیش بێ بەش نەبو لەوەى كە گۆڕان چوبوە ناو دڵیانەوە و زۆربەى كەركوكێكان بەڵێنی ئەوەیان دەدات كە دەنگ بە گۆڕان بەن بۆ لە هەلبژاردەنی داهاتو .

لە پێش هەڵبژاردەنی ئەنجومەنى نۆێنەرانى عێراق . بزوتنەوەى گۆڕان كارنامەى خۆى ئاشكرا كرد و ئەوەى لای كەركوكێكان گرنگ بو بەرچاویان نەكەوت لە كارنامەى گۆڕان و پاشان لە رێگەى راگەیاندەنى یەكێتیەوە تۆمەتێكى زۆریان ئاراستەى گۆڕان كرد تاكو نەتوانى متمانەى كەركوكێكانیش بەدەست بێنێت و گۆڕانیان شوپاند بەوەى كە دەستى لەگەل توركماندا هەیە و رێكەوتوە لە گەل شۆفێنێكاندا و دەستى لەگەل عیزت دورى تێكەلە و نەوشیروان مستەفا نایگەرەك لە پێناو كەركوك 3 پاریزگاكەى ترى هەریم لەدەست بدات ئەمانە ئەو تۆمەتانە بو كە درا بە پالى بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانیش نەیتوانى وەك پێویست وەلامى تۆمەتەكان باتەوە و دوا تر كەركوكێكان متمانەى گۆڕانیان لەدەست دا .
تاكو ئێستا كە 2012یە كارنامەى گۆڕان لاى كەركوكێكان ئاشكرا نیە و رون نییە ئێستاش هاولاتیانى كەركوك نازانن ئایە كەركوك لە كارنامەى گۆڕاندا هەیە یان نا . ئەمەش یەكێكە لەو هەڵانەی راگەیاندەنى گۆڕان كە نەیتوانى وەك پێویست كارنامەى گۆڕان لە كەركوك بلاوكاتەوە ..

لە ئێستاشدا پێشبینى ئەوە دەكرێت كە لە هەڵبژاردەنى ئەنجومەنى پارێزگاكاندا گۆڕان دەنگی پێویست بۆ بەدەست هێنانى كورسى ئەنجومەنى پارێزگا بەدەست نەهێنێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە