کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌مه‌ی خۆ به‌ ناوبانگ کردن

Tuesday, 20/10/2009, 12:00


شیکردنه‌وه‌ و ڕه‌خنه‌ نووسین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نا بسپۆرن له‌ بواری نووسیندا، به‌ بۆچوونی من کارێکی توند و ئاڵۆزه‌، کات ته‌رخاندنیشی ده‌وێت. به‌ڵام بارودۆخی کوردستان وای کرد که‌ ماڵپه‌رێکی وه‌ک"کوردستان پۆست"له‌ دایک بێت و که‌سانی دڵسۆز، ماندو و سته‌م لێکراو به‌ ده‌ست ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ سودی لێ وه‌ربگرن وه‌ک تاکه‌ ده‌روازه‌یه‌ک، که‌ نانبڕین و له‌ ناوبردنی به‌ دوایدا نه‌بێت به‌ هۆی "په‌یڤی ئازاد".
هیوادارم خوێنه‌ر بێزار نه‌بێت له‌ بابه‌ته‌که‌م و تا کۆتای بیخوێنێته‌وه‌. له‌ راستیدا وه‌ک مێینه‌یه‌کی کورد، نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ئه‌رکێکی سه‌رشانی خۆمم زانی، هه‌روه‌هاش وه‌ک ماف و رێزلینانێک بۆ چینیکی تری هاوڕه‌گه‌زی خۆم.
(به‌ بۆچونی من سه‌رکه‌وتنی مێینه‌ی کورد له‌هه‌ر بوارێکدا که‌ به‌رژه‌وه‌ندی بگه‌یه‌نێت به‌ دۆزی مێیان پێشکه‌وتنێکه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی، چونکه‌ بارودۆخی ئه‌م مێیه‌ سه‌رکه‌وتووه‌ تاکی کوردی کۆیله‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ خۆی هه‌نگاوێکه‌ به‌ره‌و ئازادی نیشتیمان. سه‌ربار بۆ منیش جێگای شانازیه‌ که‌ هاوڕه‌گه‌زی خۆم ئه‌بینم له‌ بواری جیاوازازه‌کانی ژیاندا((چ خوێندنی باڵا بێت، خوازیاری مافی یه‌کسانی و ئازادی وڵات بێت یان په‌رتوک نووسین بێت هتد...))سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست دێنن).
ئه‌م چه‌ند دێری سه‌ره‌وه‌ی ناو که‌وانه‌که‌ پێشتر نوسیوومه، له‌ ژێر ناوی" ئۆقیانوسێک له‌ تاوان" یان ســێ چۆله‌که‌ ب به‌ردێک ؟"
‌ که‌ له‌ 2009.09.24 له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست بڵاو کرا . پێم خۆش بوو ئه‌م جاره‌ش دوباره‌ بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ست و شانازیم هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر مێی کوردی سه‌رکه‌وتو و ئازاد، خۆم وه‌ک مرۆڤێک باوه‌ڕیم به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ دوای مردن دیسان له‌دایک ببم، پڕ به‌دڵ حه‌زده‌که‌م دووباره وه‌ک مێیه‌کی کورد له‌دایک ببمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له‌ کوردستانێکی گه‌وره‌و ئازاد ، ئه‌مه‌ش هیچ کات نایه‌ته‌ دی ئه‌گه‌ر نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا(مێ)‌ ڕزگار نه‌بن و چیتر وه‌ک کاڵا نه‌هێننه‌ به‌ر چاو.
به‌ڵێ که‌سانی وه‌ک باخان که‌هه‌موو کێشه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ (هه‌ڵکه‌وت زاهیر)ی دیکتاتۆری ئێستا نه‌مێنێت. به‌ هاتنی جێگره‌که‌ی ئی باخان خان واز له‌ مانگرتی گۆرانی وتن دێنێت و دوباره‌ ده‌ست به‌ چڕین ده‌کات. به‌پێی قسه‌کانی باخان گوایه‌ ڤیدیۆ کلیپه‌که‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵکه‌وت زاهیر ڕاگیراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی ستایلی هونه‌ری خۆی بگۆڕێت به‌ڵام دکتاتۆره‌که‌ ڕازی نه‌بوو، بۆیه‌ خۆی دوور خست له‌مه‌یدانی هونه‌ری، هه‌رچه‌نده‌ من باوه‌ڕم به‌ قسه‌ی باخان نیه‌ و دوورکه‌وتنی به‌ ناو ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌و هۆیه‌ی که‌ بۆ زۆربه‌مان ئا‌شکرایه "نوێ هاتن کۆن خه‌ڵاتن" به‌ڵام باخان ویستی خۆی خۆشه‌ویست کات، بڵێت که‌ واته‌ من که‌سایه‌تیم هه‌یه‌، که‌ هه‌مومان ده‌زانین ڕاست نیه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی هه‌بێت هیچ کاتێک ڕازی نابێت بچێته‌ ژێر سێبه‌ری که‌سێکی بێ که‌سایه‌تی وه‌ک هه‌ڵکه‌وت زاهیر ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌ بیرت چووه‌ باخان با وه‌ک بینه‌رێک بیخه‌مه‌ بیرت که‌ چۆن له‌ چاو پێکه‌وتنێکا هه‌ڵکه‌وت زاهیرت کردوبوو به‌ خوا وه‌ له‌ خۆشی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌ به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵکه‌وت زاهیروه‌ چوبوویته‌ ناوی له‌ خۆشیا زمانی زگماکی خۆتت له‌بیر چوبوو، هه‌ر ده‌ت گوت "میش مائوله‌، میش‌ مائوله‌" باخانه‌کان هه‌ڵکه‌وت زاهیره‌کان دروست ده‌که‌ن له‌هه‌موو بوارێکدا،له‌ گسک دانی سه‌ر شه‌قامه‌کان تا په‌رله‌مان و سه‌روتر .
ئه‌وه‌ی که ‌زۆر ڕقی هه‌ڵساندم که‌ باخان و هاوشێوه‌کانی هه‌موو کاتێ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ کچی کورد که‌مه‌ له‌م بواره‌دا و ده‌نگه‌ ناخۆش و سه‌پێنراوه‌که‌یان به‌ منه‌ت ده‌زانن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی، جگه‌ له‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کی خۆی که‌ گوایه‌ هی کلیپه‌ ڕاگیراوه‌که‌یه‌تی بڵاوی کردوه‌، من لێره‌دا به‌ باخان ده‌ڵێم که‌ ئه‌و ئارایشت و کراسه‌ی بۆ تۆ کراوه‌ نه‌ک هه‌ر من، هه‌موو مێینه‌یه‌ک خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینێت، باوه‌ڕیش بکه‌ ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی کچانی کورد له‌ تۆو و هاوشێوه‌ت جوانتر نه‌بن ناشرین تر نین به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ هاوێنه‌ (عه‌دسه‌)بێت یا‌ن نه‌شته‌رگه‌ری جوانی. به‌ڵام ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ئ وه‌ک تۆ ڕازی ده‌بن و پسوڵه‌ی رازاندنه‌که‌یان به‌ دۆلاری مۆرکراوی خوێنی شه‌هیدان و گۆشتی مێیه‌ ئه‌نفالکراوه‌کانی میلله‌ته‌که‌م بدرێت.
له‌ لایکی تر چوپی فه‌تاح/که‌رکوکی ئیکسپایه‌ر(وه‌ک شیری ئیکسپایه‌ری هێنراو بۆ مندالانانی کوردی بێ ناز)هه‌ڵده‌ستێت به‌ نوسینی نامه‌یه‌ک و ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د تورک ده‌کات، که‌ گوایه‌ مافه‌ خوراوه‌کانی کوردی باکور ده‌خاته‌ بیر!
کچی باش ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ت کۆ کرد به‌ ناوی "یارمه‌تی بۆ منداڵانی که‌رکوک"هه‌موویت نه‌ خستبا کیرفانی خۆت، نیوه‌یت بدایا به‌ منداڵانی کوردی باکور، ئه‌وسا ده‌مان گووت "راست ده‌کات "له‌ دڵسۆزی وای کرد، خۆ ئه‌وانیش کوردن. به‌ڵام جه‌نابت خۆتت زۆر به‌ زل ده‌زانی و خۆتت هیناوه‌ ئاستی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌کی هۆڵیۆد که‌ کۆنسێرت ده‌که‌ن و به‌ میلیۆنه‌ها دۆلار ده‌به‌خشن به‌ ده‌ڤه‌ره‌ لیقه‌وماوه‌کانی بۆ نموونه‌ وه‌ک هیمه‌‌لایا، ئینجا ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نابتیش بنێرن بۆ که‌سایه‌تیێکی رامیار هه‌رگیز جێکای گومان نابێت!
چۆپی خان له‌ کلکه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد له‌ لاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌، له‌ وه‌شیان تاوانباری ناکه‌م، چونکه‌ پێش ئه‌و نێچیرڤان بارزانی وتبووی"هه‌ولێر ده‌که‌م به‌ دوبه‌ی"! له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ بۆچونی بارزانی چه‌ند جاده‌یێکی پان، چوار بالاخانه‌ی به‌رز و چه‌ند نۆکه‌رێکی پێست ڕه‌ش، ئیتر ته‌واو هه‌ولێر بۆ به‌ دوبه‌ی؟
هه‌نگاوی چه‌ند ساڵی به‌ر له‌ ئیستای دوبه‌ی، که‌ برێتیبوون له‌ چه‌ند کۆمه‌ڵگایه‌کی خێله‌کی، دواکه‌وتوو و برسی هتد...بارزانی پێوه‌ندی به‌ مانه‌ نه‌ بوو، مێژووی دوبه‌ی نه‌ خوێندبوو؟ هه‌ر له‌"کلکی دوبه‌یێ" ده‌ستی پێکرد، به‌ڵام به‌ بێ خه‌مخۆری و ئه‌رک و میلله‌ت خۆشویستن که‌ ئه‌مانن دوبه‌ی ئه‌مرۆیان دروستکرد به‌ ده‌ست و بیری ده‌سته‌لاتێکی به‌ ویژدان و بیگانه‌ نه‌په‌رست.
که‌ ئێمه‌ی کورد زۆر لێی دوورین، ئه‌گه‌ر بشیبینین به‌که‌می پێویستیمان به‌ سه‌د ساڵه‌ بۆ ساڕێژ بوون، پێویستیمان به‌ گۆرانی بێژی سه‌پیندراوی وه‌ک باخان و چۆپی و هتد... مان نیه‌، چونکه‌ میلله‌تی کورد په‌کی نه‌که‌وتوه‌، خۆ سێ چاره‌کی میێ باکور که‌ ده‌چن بۆ سه‌ردانی یه‌کتر کاته‌کانیان به‌ گۆرانی ووتن و ته‌مبور ژه‌نین ده‌به‌نه‌ سه‌ر،(له باشوریش به‌ کوله‌به‌رۆژه‌ خواردن و زه‌می یه‌کتری،ئه‌مه‌ش تاوانێکی تری ده‌سته‌ڵاته‌).
سه‌ربار مریه‌م خان، فه‌تانه‌ی وه‌لیدی،ئه‌یشه‌ شان، شاهین ته‌له‌بانی، گولبوهار، په‌یمان ئومه‌ر و گولستان، یان ئه‌و خانمه‌ی که‌ له‌ سه‌رده‌می هێرشکردنی رۆما بۆ ناوجه‌ کوردییه‌کان مه‌قامی" مـحمـه‌دۆ" به‌ دڵ و به‌ کیان چڕی "به‌ژنا ده‌لالێ من نیشانا سه‌رێ چیا، وه‌ی ده‌ ئاگر ب که‌ڤی مالا ڤان ڕۆمییا، ده‌ر ڤه‌کر محه‌مه‌دێ من دانه‌ ڤان هۆڤییا"، هه‌ر چه‌نده‌ به‌ یادی ئه‌م مه‌قامه‌ خه‌مگین ده‌بم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی رۆداوی زه‌نجیره‌ی رۆما دێنێته‌ بیرم، که‌ چون کچۆله‌ ریزکراون وه‌ک سۆزه‌نی و پیاوی رۆمانی هه‌ڵیان ده‌بژێرن بۆ رابواردن، له‌ گرته‌یه‌ک(لقگه‌)کچۆله‌یه‌ک زمان نازانێت به‌ڵام له‌ش کڕیاره‌که‌ تیده‌گه‌ێنێت که‌ دوای کوشتنی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی دیل کرا و ئه‌م کاره‌ی پێ ده‌که‌ن، یان که‌ به‌ زۆره‌ملی پیاوێک به‌ شه‌ر دێنن له‌ گه‌ل ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌ی به‌رسی یان له‌ گه‌ڵ پیاوێکی تر، بۆ نه‌مردن و مانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک زینده‌وه‌ر به‌ براوه‌ داده‌نرا له‌م *شانۆ خویناوییه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی رۆما.خۆ ئه‌و خانمه‌ی باکور مه‌قامی محه‌مه‌دۆی به‌ خۆرایی نه‌ ووتوه‌، هه‌ڵبه‌ت بۆ خۆشه‌ویسته‌ ئه‌نفالکراوه‌که‌ی خۆی ووتوه‌،که‌ به‌ده‌ست رۆما ئه‌نفاکرا بوو.
له‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌‌ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌ ئامێرێکی تۆمارکردنی ئاسایی و له‌ ناو ژۆرێکی ساده‌ و له‌گه‌ڵ ده‌نکی قیژه‌ قیژی منداڵ، به‌ بی ئامێره‌ مۆدێرنه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ که‌ ته‌نانه‌ت ده‌نکی پرێمزیش خۆش ده‌کات، توانیویانه‌ به‌ ده‌نگه‌ زوڵاله‌ که‌یان گوێگری کورد مه‌ست که‌ن.
له‌ کۆتاییدا ده‌مه‌ویت به‌ باخانه‌کان بڵێم که‌ ئێمه‌ی کورد پێویستیمان به‌ ده‌نگه‌ ده‌ستکرد و میکسکراوه‌که‌تان نیه‌،جونکه‌ به‌ شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت و قسه‌کردنتان وا ده‌رده‌خه‌ن که‌ خوینی ئه‌م هه‌موو شه‌هیده‌ ڕژا نه‌ک بۆ کوردستانێکی ئازاد، بۆ که‌سانی وه‌ک ئێوه‌ تا نازمان به‌ سه‌ر بکه‌ن!

دڵنیاتان ده‌که‌م که‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستهه‌ڵاته‌ قۆڵبره‌ له‌ کوڵمان ده‌بێت، تا سه‌د ساڵێکی تریش پێویستیمان به‌ ساڕێژ بوون ده‌بێت و لیستی گۆرانی بێژانێ ڕه‌سه‌نی خۆمان له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دوور و درێژه‌،ئوسا په‌کمان ناکه‌وێت چ بۆ خۆ بادان یا چێژ وه‌رگرتن.

باخان ده‌ڵێت له‌ خوێندنی ددانسازی خۆی دوا که‌وتووه‌ به‌ هوی گۆرانی ووتن، له‌م چاخه‌ی ئیمه‌ که‌ عه‌لی سیرینی ناو ناوه‌ به‌ "چاخی نیو گه‌ڵ" به‌ قسه‌م بکه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وێت وه‌ک بلقی ئاوده‌ستی ئاره‌زو به‌تالکردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بێته‌ یاد، جونکه‌ له‌ کاتی ساڕێژ بوونه‌وه‌ وه‌ک ددانسازێک پێویستیمان به‌ تۆیه‌ و ده‌تخه‌ینه‌ بان چاو. بشبه‌ به‌ نموونه‌یه‌کی باش جونکه‌ هه‌لکه‌وت زاهیره‌کان وایان کردوه‌ که‌ کچی که‌نجی کورد خۆی برازێنیت و به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ک وێنه‌ی خۆی بخاته‌ ماڵپه‌ره‌ ئه‌لکترۆنیه‌کان گوایه‌ چه‌ند وشه‌یه‌ک به‌ ناوی هۆنراوه‌ ئیخه‌نه‌ پاڵ وێنه‌کانیان، یان یه‌کێکیتر هه‌ڵده‌په‌رێت(خۆ له‌ %95 کورد هه‌ڵده‌په‌رن)و له‌ راستیدا خه‌ون خوایان ئه‌وه‌یه‌ سه‌ڕینجی هه‌ڵکه‌وتێک ڕابکێشن!ئه‌وه‌ش راگه‌یاندن و ده‌سهه‌ڵات تاوانبارن.
من دژی خه‌ون نیم، به‌ تایبه‌ت خه‌ونی په‌مه‌یی و ڕه‌نگ گه‌ش، به‌ڵام دژی به‌دی هێنانی خه‌ونی که‌سانی بێ به‌هره‌ و ناشییاووم، که‌ به‌ دۆلاری مۆرکراوی خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال دینه‌ دی. مه‌به‌ستم ته‌نها گۆرانی ووتن نییه‌، گشت بواره‌کانی ژیانی ئه‌مرۆی باشور به‌م دۆلارانه‌ گه‌نده‌ڵ کراون له‌ خوێندن، دامه‌زراندن، زه‌ماله‌ و دکتۆرا و هتد... ته‌نانه‌ت جڵوبه‌رکی کوردیشی گرتوه‌ به‌ ناوی" مۆدێرن"ئاخر له‌ چ کات و جێگایه‌ک چڵوبه‌رکی میللی مۆدێرن کراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ له‌ ناو بردنی بیرمه‌ندی و فلوکلۆری کوردی نه‌بێت، ده‌بێت چی بێت! یارمه‌تیم بده‌ن با تێبگه‌م؟ مخابن!
تێبینی:
Gladiator* ‌
2009.10.09


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە