کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حيزبه‌ سێبه‌ره‌كان / بودجه‌ي حيزبه‌كان و حكومه‌تي بنكه‌فراوان

Wednesday, 20/11/2013, 12:00

1909 بینراوە












حيزبه‌ سێبه‌ره‌كان و حكومه‌تي بنكه‌فراوان
له‌ سايه‌ي حيزبه‌ ده‌سه‌لاتداره‌كاني هه‌رێمي كوردستان چه‌ندين حيزبي سێبه‌ر دروستبوه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆي سه‌رلێتێكداني رِاي گشتي به‌وه‌ي گوايه‌ سيسته‌مي فره‌حيزبي پياده‌ ده‌كرێ. حيزبي سێبه‌ريش له‌ رِووي زانستي سياسيه‌وه‌ بۆي بروانين كاريگه‌ريي خراپي هه‌يه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ي ديموكراسي. هه‌روه‌ك ئه‌حزابي سێبه‌ر ميدياي سێبه‌ريش هه‌يه‌. كۆمه‌له‌ ئه‌حزابێك له‌ لايه‌ن دوو حيزبه‌كه‌ي ده‌سه‌لات (يه‌كێتي و پارتي) له‌كاتي شه‌ري نێوخۆ (1995) دروستكراون به‌ئامانجي به‌كارهێنانيان له‌دژايه‌تي يه‌كتر. به‌پێي ئامارێكي فه‌رميي وه‌زاره‌تي ناوخۆ له‌ سالي 2010 ته‌نها له‌ هه‌ولێرو دهۆك 29 حيزبي سياسي له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تي ناوخۆ مۆله‌تيان پێدراوه‌، 21 حيزبي تريش داواي مۆله‌تيان پێشكه‌ش كردبوو. جگه‌ له‌وه‌ زياتر له‌ 10 حيزبي تر له‌ پارێزگاي سلێمانيش به‌پێي ئامارێكي نافه‌رمي مۆله‌تيان پێدراوه‌. ئه‌گه‌ر مۆله‌ت بدرێت به‌و 21 حيزبه‌ي تر ئه‌وا ژماره‌ي حيزبه‌كان له‌م هه‌رێمه‌ ده‌گاته‌ (ئه‌مرۆشي له‌سه‌ر بێت) زياتر له‌ 60 حيزب (خه‌ندان ، 27.8.2010) ، ئه‌وه‌ بۆ هه‌رێمێكي نزيك پێنج مليۆن دانيشتوان. حيزبي تر هه‌ن نه‌ مۆله‌تيان پێدرابو نه‌ بودجه‌ چونكه‌ ده‌سه‌لات به‌ حيزبي سێبه‌ر ، يان به‌ ئه‌حزابي وه‌لا نايانبينێت وه‌ك حيزبي چاره‌سه‌ري ديموكراتي ، حيزبي كۆمۆنيسيتي كرێكاري. به‌لام چه‌ند ئه‌حزابێكي تري بچووك هه‌ن له‌نێو ليستي هاوپه‌يماني كوردستان (هه‌ندێكيان له‌ سه‌رده‌مي شاخه‌وه‌ هه‌ن وه‌ك حيزبي سۆسياليست ديموكراتي كوردستان ...) كه‌ ئه‌حزابي سێبه‌ر نين به‌لام خراونه‌ته‌ نێو ئه‌و شێوه‌ "هاوپه‌يمانيه‌"ي دوو حيزبه‌ قائيده‌كه‌ (يه‌كێتي و پارتي) و به‌م رێگايه‌وه‌ گوايه‌ به‌شداري ده‌سه‌لاتن. سه‌باره‌ت به‌ كورسي په‌رله‌مان ئه‌م حيزبه‌ بچوكانه‌ به‌پێي رێژه‌يه‌كي دياريكراوي سه‌دي هه‌لبژاردن نه‌گه‌يشتونه‌ته‌ ئه‌م شوێنه‌ ، به‌لكو بۆ مه‌به‌ستێكي سياسي هێنراوون. يه‌ك لايه‌نه‌ له‌ لايه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ "به‌شدارپێكراون" له‌ ده‌سه‌لاتدا (به‌ناوي حكومه‌تي بنكه‌فراوان) به‌لام بێبووني هيچ كاريگه‌رييه‌ك له‌سه‌ر ده‌سه‌لات ، گه‌رنا هيچ كام له‌مانه‌ به‌پێي ئاماره‌كان هه‌رگيز ئه‌و رێژه‌ سه‌دييه‌ پێويسته‌يان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ بتوانن پێي بگه‌نه‌ كورسي په‌رله‌مان (باسه‌كه‌ بريتيه‌ له‌ هه‌لبژاردني 2005 ه‌وه‌ هه‌تا به‌رواري ئه‌م نوسينه‌). كه‌واته‌ به‌ رواله‌ت كۆمه‌له‌ ئه‌حزابێك له‌ هاوپه‌يمانيه‌كدا ده‌چنه‌ هه‌لبژاردنه‌وه‌ به‌لام له‌ژێر چه‌تري حيزبي قائيددا كۆكراونه‌ته‌وه‌و حيزبي قائيديش هه‌ميشه‌ به‌ ئاراسته‌ي تاك حيزبيدا ده‌روات. ئه‌م ميتۆده‌ له‌ مێژووي سياسيدا كاري پێكراوه‌و ديارده‌يه‌كي نوێ نيه‌. كه‌واته‌ هۆكاري ئه‌وه‌ له‌ چيدايه‌ ئه‌حزابێكي له‌م جۆرانه‌ بچنه‌ نێو گوايه‌ حكومه‌تێكي بنكه‌فراوان و له‌ بودجه‌ي گشتي پاره‌يان پێبدرێ له‌ كاتێكدا له‌ راستي و سروشتي سيسته‌مه‌ سياسيه‌كه‌ تێگه‌يشتون چيه‌؟ لێره‌دا حيزبه‌ بچووكه‌ گوايه‌ "به‌شدارپێكراوه‌كان له‌ ده‌سه‌لاتدا" وه‌ك ئامرازي پرۆپاگانده‌ خزمه‌ت به‌ سه‌قامگيريي سياسي ده‌سه‌لات و حيزبي قائيدو سه‌رۆك ده‌كه‌ن كه‌ لێره‌دا بريتين له‌ يه‌كێتي و پارتي. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌و حيزبانه‌ي نێو "حكومه‌تي بنكه‌فراواني" ژێر ده‌سه‌لاتي دوو حيزبه‌ قائيده‌كه‌ باري خۆيان گران كردووه‌ به‌ دروشمي ديموكراسي و دادپه‌روه‌ري و چه‌سپاندني سه‌روه‌ري ياساو ده‌ستاوده‌ست كردني ئاشتيانه‌ي ده‌سه‌لات...تاد.

هه‌لبژاردن ئامرازه‌ بۆ قه‌واره‌و پێويستبون به‌ حيزب
بۆ وه‌رگرتني مۆله‌ت به‌پێي ياسا به‌ سووده‌ ئه‌و حيزبه‌ ژماره‌ي پێويست له‌ ئه‌ندامي هه‌بێت و بتوانێت به‌شداري هه‌لبژاردنه‌كان بكات. ئه‌گه‌ر به‌پێي ياسايه‌كي ليبه‌رال دواي دياريكردني ماوه‌ي زه‌مه‌ني بۆي نه‌يتواني بچيته‌ پرۆسه‌ي هه‌لبژاردنه‌وه‌ ئه‌وا سه‌ندنه‌وه‌ي مۆله‌ت لێي به‌پێي ياسا پێويست بێت و ئه‌و حيزبه‌ شه‌رعيه‌تي خۆي له‌ده‌ست ئه‌دات. لێره‌دا هه‌لبژاردن ئامرازێكي گونجاوه‌ بۆ ده‌ركه‌وتني قه‌واره‌و پێويستيبوني كۆمه‌ل بۆ حيزبێكي سياسي دياريكراو (بێگومان دوور له‌ هه‌لبژاردنێكي ساخته‌ كه‌ ببێته‌ هۆي له‌ده‌ستداني ده‌نگه‌كاني حيزبێك و زيادكردني ده‌نگي حيزبێكي تر له‌سه‌ر بنه‌ماي وه‌لاو وه‌فا بۆ سه‌رۆك و حيزبي قائيد وه‌ك ئه‌وه‌ي له‌ هه‌لبژاردنه‌كه‌ي 21.9.2013 رويداوه‌). ناكرێ حيزبێكي ره‌سه‌ن بكرێته‌ قورباني سياسه‌تێكي چه‌وت. ئه‌گه‌ر حيزبێك دواي سالانێكي زۆر له‌ بووني هه‌رگيز به‌شداري هه‌لبژاردني نه‌كردبێت دياره‌ پێويستي بوون به‌و حيزبه‌ نيه‌و ناكرێ به‌رده‌وام بودجه‌ وه‌ربگرێت ئيتر حيزبێكي ده‌سه‌لاتدار بيداتێ يان به‌ ناوي ياساوه‌ پێي بدرێت كه‌ ساماني گه‌له‌. دياره‌ لێره‌دا نه‌بونيان باشتره‌. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت ته‌نيا له‌ رێگاي ئه‌حزاب و رێكخراوي سياسيه‌وه‌ ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ئيراده‌ي سياسي خۆي له‌ واقيعدا پراكتيزه‌ بكات.

كۆي پاره‌ي پێدراو به‌ حيزب و رێكخراوه‌كان
كۆي ئه‌و پارانه‌ي له‌ بودجه‌ ده‌درێت به‌ حيزبه‌ كورديه‌كان ده‌كاته‌ چل و پێنج ملياردو سه‌دوحه‌فتاو پێنج مليۆن دينار. له‌ سالي 2004 تا سالي 2010 يه‌كێتي و پارتي بۆ هه‌ر مانگێك هه‌ر يه‌كه‌ي 35 مليۆن دۆلاريان بۆخۆيان بردوه‌. له‌م ماوه‌ي شه‌ش ساله‌دا هه‌ردوو حيزبي ناوبراو پێنج ملياردو چل مليۆن دۆلاريان پێدراوه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ كۆي بودجه‌ي سالي 2004 و 2005ي هه‌رێمي كوردستان پێنج ملياردو 454 مليۆن دۆلار بووه‌. ئه‌م ديارده‌يه‌ به‌لگه‌ي بووني ده‌وله‌تي حيزبيه‌. له‌ 2010 ده‌بوايه‌ 90 مليارد دينار ته‌رخان بكرێت بۆ حيزبه‌كان به‌لام حكومه‌تي كابينه‌ي شه‌ش 197.5 مليارد ديناري داوه‌ته‌ حيزب و رێكخراوه‌كان به‌بێ په‌سه‌ندكردني ياساي حيزبه‌كان. له‌ سالي 2011 ، (200) مليارد دينار بۆ مينحه‌ي حيزبه‌كان دانراوه‌. بۆ سالي 2012 هه‌مان بره‌ پاره‌ له‌ بودجه‌ بۆ حيزبه‌كان دراوه‌. هه‌روه‌ها جياوازي ده‌كرێت له‌پێداني پاره‌ به‌ حيزبه‌كان. هه‌يه‌ ده‌نگي زورتر هێناوه‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌كاندا كه‌چي پاره‌ي كه‌متر پێئه‌درێت وه‌ك له‌ حيزبێكي تر كه‌ ده‌نگي كه‌متر هێناوه‌. بزوتنه‌وه‌ي گۆرِان مانگانه‌ 600 مليۆن دينار وه‌رده‌گرێت ، به‌لام حيزبي شيۆعي كوردستان 580 مليۆن ديناري پێئه‌درێ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ده‌نگه‌كاني بزوتنه‌وه‌ي گۆران چه‌ند جارێك له‌وه‌ي حيزبي شيۆعي زۆرتره‌. يان حيزبي سۆسياليست ديموكراتي كوردستان كه‌ 350 مليۆن ديناري پيئه‌دريت ، حيزبي زه‌حمه‌تكێشاني كوردستان 280 مليۆن ، بزوتنه‌وه‌ي ئيسلامي 200 مليۆن ، به‌لام بۆ حيزبي ئاينده‌ ته‌نها 120 مليۆن دينار. پێويسته‌ بودجه‌ي ئه‌حزاب و رێكخراوه‌كان له‌ لايه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌پێي ياسا (ياساي ته‌ندروست) رێكبخرێت نه‌ك به‌ پێوه‌ري وه‌لاو وه‌فا بۆ سه‌رۆك و ده‌سه‌لات. ئه‌گه‌ر به‌پێي ياساي ئه‌حزاب بودجه‌و مۆله‌ت رێكبخرێت دياره‌ زۆرێك به‌ تايبه‌ت له‌ حيزبه‌ سێبه‌ره‌كان مانه‌وه‌يان ده‌پوكێته‌وه‌. پێداني پاره‌ له‌ لايه‌ن حيزبي ده‌سه‌لاته‌وه‌ به‌ حيزبێكي تر ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆي پابه‌ندكردني حيزبي پاره‌وه‌رگر و كريني وه‌لاو وه‌فاي بۆ سه‌رۆك و ده‌سه‌لات. ته‌نانه‌ت بۆ پرۆسه‌ي هه‌لبژاردنيش بودجه‌ وه‌ك پێويست بدرێ. ناياسايي بێت كه‌س و لايه‌نێك به‌ شێوازێكي ناشه‌رعي پاره‌ له‌ پرۆسه‌ي هه‌لبژاردندا به‌كار بهێنێت بۆ مه‌به‌ستێكي ته‌سكي حيزبي و كه‌سي خۆي.

رێكخراوه‌كان
بودجه‌ي رێكخراو وه‌ سه‌نته‌ره‌كان له‌ كۆي 1200 رێكخراوه‌كاني كۆمه‌لگاي مه‌ده‌ني و سه‌نته‌ري رۆشنبيري و بنكه‌و ناوه‌ندو تيپ و گروپه‌كان مانگانه‌ نزيكه‌ي 426 رێكخراو ، و سه‌نته‌ر ملياردێك و 456 مليۆن دينار وه‌رده‌گرن. له‌كۆي ئه‌و رێكخراوانه‌ ته‌نها 214 رێكخراويي NGO ، وه‌ 185 ناوه‌ندو سه‌نته‌رو بنكه‌ي رۆشنبيري مينحه‌ي حكومه‌تيان پێدراوه‌. لێره‌دا گرنگه‌ ئاماژه‌ي يبَبدرێ كه‌ نزيكه‌ي هه‌موو ئه‌و رێكخراوانه‌ي پاره‌يان پێئه‌درێ وه‌ك زۆرينه‌ي حيزب و ميديا سێبه‌ره‌كان ده‌سه‌لات خۆي دروستيكردون و له‌ خزمه‌تي ده‌سه‌لاتدان ئيتر ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكخراوانه‌ ناوي سه‌ربه‌خۆ و بێلايه‌نيشيان به‌ خۆيانه‌وه‌ لكاندبێت. ئه‌م رێكخراوانه‌ حكومه‌ت له‌ بودجه‌ي گه‌ل پاره‌يان پێئه‌دات. به‌ وته‌ي وه‌زيري دارايي حكومه‌تي هه‌رێم بايز تاله‌باني ، له‌ هه‌رێمي كوردستان ژماره‌ي رێكخراوه‌ رۆشنبيريه‌كان 75 سه‌نته‌رو 14 ده‌زگا ، سه‌رجه‌ميان ده‌كاته‌ 89. هه‌روه‌ها رێكخراوه‌ "زانستيه‌كان" 286 رێكخراون. يه‌كێتيه‌كان 35 ، ليژنه‌ي ئۆلۆمپي 742 ليژنه‌. به‌لام بۆ وه‌زاره‌تي پيشه‌سازي و بازرگاني كه‌ بۆ پێشكه‌وتني ولات و كه‌مكردنه‌وه‌ي بێكاري پێويسته‌ ته‌نها (0.8%) بودجه‌ي بۆدانراوه‌. پشكي ته‌رخانكراو بۆ مافي مرۆڤ 0.4%ي بودجه‌يه‌. به‌لام بۆ ئه‌نجومه‌ني سه‌رۆكايه‌تي وه‌زيراني كوردستان (2.7%) ي له‌ بودجه‌ بۆ ته‌رخانكراوه‌. بۆ وه‌زاره‌تي ناۆخۆ (10.06%). وه‌زاره‌تي پێشمه‌رگه‌ (10.58). نزيكه‌ي 1/4 داهاتي كوردستان ده‌چێت بۆ ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌. چاوه‌رێي ئه‌وه‌م شكۆمه‌ندي و سه‌ربه‌خۆيي بگه‌ريته‌وه‌ بۆ په‌رله‌ماني ئاينده‌و رۆل و كاريگه‌ريي هه‌بێت له‌سه‌ر سيسته‌مي سياسي، ديموكراسيه‌ت و ماف به‌رقه‌رار بێت گه‌رنا زوو يان دره‌نگ له‌وانه‌يه‌ شۆرِش و راپه‌ريني لێبكه‌وێته‌وه‌.

____________________
سه‌رچاوه‌كان
كتێبي له‌ نێوان مام جه‌لال و مندا ، نه‌وشيروان مسته‌فا
سايتي سبه‌ي ، 30.6.2012
هاولاتي ، 30.11.2011.
خه‌ندان ، 27.8.2010
سه‌رباز سيامه‌ند ، دۆسيه‌ي ياساو حيزبه‌كاني هه‌رێمي كوردستان ، به‌شي يازده‌هه‌م ، سلێماني ، 2010.
كورديۆ ، سلێماني ، محه‌مه‌د ئه‌ركان ، رێپۆرتاژ

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)