بۆ ئازیزانی ووڵات
Saturday, 02/03/2013, 12:00
له لای ئێوه چوار وه رزی ساڵ به هاره یان هاوینه
زه رده خه نه عه شقی لێوه یا ن قاقای پێکه نینه
له لای منیش چوار وه رزی ساڵ گه ڵاڕێزان و شینه
له سه ر گۆناو لێووی ووشكم فرمێسكه یان ناڵینه
له لای ئێوه مه فته نه که ی باب و باپیر و دینه
نه سیمی پا راوی دڵه و ده وای ده رد و برینه
له لای منیش تاراوگه یه وه ك کێلگه ی پڕ له مینه
دڵ له تیشك و ڕووناکی دا به گومان و ڕه ش بینه
له لای ئێوه شایی و سه یران له باخ و مێرگی جوانه
بۆنی گوڵ و میخه كه یا ن بۆنی عه ترو ڕه یحانه
له لای منیش خه م تابووت و ماته مینی ژیانه
بۆنی مه رگه یان سووتانه له دووری نیشتمانه
له لای ئیوه جریوه ی مه ل و قاسپه ی که و له کوێستانه
دڵ و ده روون دێنێته جۆش له ته ك شمشاڵی شوانه
له لای منیش ئاسۆیه کی که ڕو لارو بێ زمانه
له دڵ و ده روونم نامۆیه خۆی و سێبه ری گرانه
له لای ئێوه لاوك و حه یران یان چیرۆك و ئه فسانه
له ته ك گوێزو میوژو قه زوان بۆشه وانی زستانه
له لای منی به ڵێن یشدا زووخا وه سفره و خوانه
له ته ك ژه هره بۆ دڵی به سوێ له جێ ی داوو ده رمانه
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست