کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

نوكته‌يه‌كى نه‌وشيروان مسته‌فا و مه‌سعود مسته‌فا بارزانى

Saturday, 17/10/2015, 21:23

11493 بینراوە


ئه‌ڵێن جارێك مه‌سعود بارزانى له‌ نه‌وشيروان مسته‌فاى پرسيوه‌ تۆ چۆن كاديره‌كانى حيزبه‌كه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنيت؟
نه‌وشيروان مسته‌فاش لە وەڵامدا وتویەتی له‌ ڕوی فيكرييه‌وه‌!
مه‌سعود بارزانى دەپرسێت: وەکو چۆن؟
نه‌وشيروان مسته‌فا دەڵێت: بۆنمونه‌ جارێك له‌ عه‌لى حمه‌ ساڵحم پرسيووه‌ ئه‌مه‌ چيیه‌ له‌ دايكته‌ و له‌ باوكته‌، بەڵام نه‌ خۆشكته‌ و نه‌براته‌؟
عه‌لى حمه‌ ساڵه‌حيش وەلامی داوەتەوە: ئەوە خۆمم!
دواى ئه‌وه‌ مه‌سعود بارزانى فازيڵ ميرانى بانگ دەکات و پێی دەڵێت: پرسيارێكت لێده‌كه‌م بزانم ده‌يزانيت؟
فازڵ ميرانيش دەڵێت: بفه‌رموو ئه‌زبه‌نى!
مه‌سعود بارزانى لێی دەپرسێت: ئه‌مه‌ چييه‌ له‌ دايكته‌ و له‌ باوكته‌، بەڵام نه‌خوشكته‌ و نه‌براته‌؟
فازيڵ ميرانى وەلام دەداتەوە، ئەزبەنی بە خودێ ئەز نەضانم چييه‌!
دواتر فازڵ ميرانى هاتۆتە دەرێ و له‌ پارتيیه‌كانى پرسيوه‌: كێ لە ناو پرتییداعاقڵه‌؟ وەلامیان داوەتەوە: ئه‌ڤين ئاسۆ.
فازڵ ميرانيش یەکسەر چووه‌ بۆلاى ئه‌ڤين ئاسۆ وتوێتى: پرسيارێكم هه‌يه‌!
ئه‌ڤين ئاسۆش وتوێتى: فه‌رموو!
فازڵ ميرانى وتوێتى ئه‌مه‌ چييه‌ له‌ دايكته‌ و له‌ باوكته‌، بەڵام نه‌ خوشكته‌ و نه‌براته‌؟
ئه‌ڤين ئاسۆ يه‌كسه‌ر یەکسەر وەڵامی داوەتەوە: ئەوە خۆمم.
فازڵ ميرانى به‌په‌له‌  گەڕاوەتەوە بۆلاى مه‌سعود بارزانى و وتوێتى ئه‌زبه‌نى وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌ دەزانم!
مه‌سعود بارزانى دەڵێت: ئه‌ده‌ى بزانم چييه‌؟
فازڵ ميرانى دەڵێت: له‌ دايكته‌ و له‌ باوكته‌ نه‌ خوشكته‌ و نه‌براته‌، ئەڤە ئه‌ڤين ئاسۆيه‌!
مه‌سعود بارزانى دەستی کردووە بە پێکەنین و گاڵته‌ى پێكردووه‌ و وتوێتى: هەی كه‌ره‌ی حمار ئەوە ئه‌ڤين ئاسۆ نييه‌، عه‌لى حمه‌ ساڵحه‌!
-------------------