کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش و چەندنهێننێک‏

Sunday, 11/11/2012, 12:00









ئاشکرا کردنی چەند نهێنیێک سەبارەت بە پەنابەرە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ناسراون بە ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش،پێش شرۆڤەکردنی نهێنیەکان.. ئاماژە بە کورتێک لەمێژووی ئەم پەنابەرانەدەکەین


پەنابەرانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ناسراون بە ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش لە سەرەتاکانی ١٩٧٩و دەسپێکی شەڕی ئێراق ئێران ئاوارەی عێراق دەبن دواتر بۆ ماوێکی کەم لە کەمپە دروستکراوەکانی ڕێژێمی بەعس لە ناوچەکانی باشوری کوردستان نیشتەجێ دەبن وەهەروەها بە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکاری دەزگای ئێستێخباراتی سەردەمی بەعس کە تیای دا ئێستێخباراتی بەعس داوا لە پەنابەرانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بۆ هەڵگرتنی چەک و ڕوبەڕوبونەوەی یان لەگەڵ شوڕشی کوردی لە باشوری کوردستان دوای ڕەتکردنەوەی داواکاری ئێستێخبارات لە لایان پەنابەرانی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لەو سەردەمەدا ڕژێمی بەعس هەڵدەستێت بە سەپاندنی سزاێکی مەرگی تەدریجی هەمیشەی بەسەر پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبڕیارێکی نامرۆڤانە هەموو ئەو پەنابەرە کوردانە لە باشوری کوردستانەوە دەیان گوازێتەوە بۆ قەفەزێک و بیابانێک بەناوی ئەڵتاش نزیک پارێزگای ێلانبار ١٢٠ کیلۆمەتری خۆرئاوای شاری بغداد.پەنابەرە ڕۆژهەڵاتیەکیان تا ڕۆخانی ڕژێمی بەعسی ساڵی ٢٠٠٣وە لەو قەفەزەدا ژیانی تەدریجییان بەسەر برد دواتر بە هۆکاری نەبونی ئەمنیەت و ئاسایش پەنابەران کەمپەکەیان بەجێهێشت و بۆ جارێکی تر سەرلەنوێ ئاوارەو شاربەدەر کرانەوە بەشێکی زۆریان ڕویان لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان کرد لە سێ کەمپ نیشتەجی بون بە ناوەکانی(باریکە سەربەپارێزگای سلێمانی)(کەمپی کاوە سەربە پارێزگای هەولێر)(شێرەوەن سەربە قەزای کەلار)وەهەروەها بەشێکی تریان ڕویان لە سنورەکانی ئێراق سوریا ئێراق ئۆردن کردوە) بەشێکی کەمیان لەوانەی سنورەکانی ئۆردن ئێراق لە ساڵی ٢٠٠٦ بە هاوکاری کۆمیسیاریای نەتەوە یەگرتوەکان ڕەوانەی وڵاتی سێ هەم کران، بە ١٠یان گەنجی شیان بە ڕێگای قاچاخی مانو نەمان ڕویان کردوەتە وڵاتانی ئڕۆپای...


لێرەدا چەند پرسێکی ئەم پەنابەران دێتە ئاراوە لەگەڵ ئەم مێژوە تاڵەیان لەبەرامبەر کۆڵنەدانیان لەهەمبەر داکۆکیکردنی مافەڕەواکانی گەلی کورد بەگشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی،ڕەوشی ئەم پەنابەران ئێستا لە کەمپەکانی باشوری کوردستان بە گستی دەبێت جۆن بێت؟ ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مۆقابیلی ڕەتکرنەوەی دواکاری دەزگای سێخۆڕی ئێستێخباراتی سەردەمی بەعس لەلایان ئەم پەنابەرانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەمبەر ڕوبەڕو بونەوەیان دژی شۆڕشی ئەوسەردەمەی باشوری کوردستان کە بەرهەمەکەی ئەم حکومەتەی ئێستای باشوری کوردستان توانیو یەتی چۆن پاداشتیان بداتەوە؟ ئەرکی کۆمیسیاریای نەتەوە یەگرتوەکان لە ئێراقدا کەتایبەتە بە پەنابەران چین؟ ئۆفیسەکانی کۆمیساریای نەتەوە یەگرتوەکان لەهەولێر و سلێمانی لە دوای ٢٠٠٣ وە توانیو یانە چی بکەن بۆ ئەم پەنابەرانە؟ بودجەێک کەساڵانە لە لایان کۆمیساریای نەتەوە یەگرتوەکانەوە بەڕێ ئەکرێت بۆ ئەم پەنابەرانە لە لایان ئۆفیسەکانی کۆمیسیاریای سلێمانی و هەولێر بۆ کوێ دەچێت و چی بەسەر دێت؟ ئایا ئەو کەسانە کە لە کەمپەکان دەبنە ئەنجومەن بۆ داکۆکیکردنی مافڕەواکانی پەنابەران بە خواستی پەنابەران دینە هەڵبژاردن؟ باشە ئەگەر ئەنجومەنەکان بە خواستی پەنابەران بێنە هەڵبژاردن ئەو کات ئەرکەکانیان دەبێت چۆن بەڕێوە بەرن ؟ باشە ئێ ئەگەر بە چاوترسێنی کرانە ئەنجومەن ئەوکات چۆن دەتوانن ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن؟ یان با بڵێین ئەنجومەنەکانیش هیچ کات بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان پێش پەنابەران نەخستوە؟ ئەمانەو هتد...هیوادارین بتوانین بەوردی وەڵامی ئەم پرسانەتان بۆ شرۆڤە بکەین.






ئەرکی کۆمیساریای نەتوە یەگرتوەکان تەیبەت بەم پەنابەران لە ئێراقدا، لە چەند خاڵێکدا دەبینرێت لەوانە شوێنی نیشتەجێ بون و خۆرا کو ژیانی ڕۆژانە بۆ ئەم پەنابەرانە دابین بکات، دواتر پاریزگاری بواری ئەمنیەتیان بکات لە هەر کات و ساتێکدا هەر کام لەم پەنابەران لە ئێراقدا هەستیان بە مەترسی ئەمنیەت یان هەڕەشەی ئەمنیەتیان لەسەر بێت ئەوا دەبێت بە زوترین کات بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێ هەم کە ئەویش وڵاتانی پەناخوازی وەکو ئەوڕۆپا...بەڵام لەدوای ٢٠٠٣وە بڕیاری گواستنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتی سێ هەم ڕاگیراوە، لەهەمان کاتیشدا چەندین حاڵەتی مەترسی ئەمنی ڕو بەڕوی ئەم پەنابەرانە بوەتەوە ئێستاشی لەگەڵ بێت بەردەوامە، هۆکاری ڕاگرتنی گواستنەوەی پەنابەر بۆ وڵاتی سی هەم لە ئێراقدا لە دوای ٢٠٠٣ وە تا ئێستا بە شەفافی ڕون نەکراوەتەوە هۆکارەکان چین؟ بەڵام بەدڵنیاییەوە بەشێک لەو هۆکارانە سیاسین، خاڵێکی تری وەزیفەی کۆمیساریای بۆ پەنابەران ئەوەیە هەچ حاڵەتێکی نەخۆشی لە نێو پەنابەراندا هەبێت و لە ئێراقدا چارە سەری نەبێت ئەوا دەبێت ڕاستەو خۆ نەخۆشەکە ڕەوانەی وڵاتی سێ هەم بکرێت بۆ چارەسەر کردنی..بەڵام بەداخەوە بە بەڵگەوە تا ئێستا چەندین نەخۆش هەبون و هەن بەڵام نەبراون بۆ وڵاتی سێ هەم، یەکێکی تر لەو خاڵانە کە ئەرکی کۆمیساریای یە ئەوەش جێ بەجێ کردنی داخوازی بەشێکی ئەو پەنابەرانەیە کە دەیانهەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام بە هۆکاری نالەباری ڕەوشی ئابوری ناتوانن بگەڕێنەوە .


ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمبەر پاداشتی ڕەتکردنەوەی داواکاری دەزگای ئێستێخباراتی سەردەمی بەعسی ڕۆخاو لەلایان پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕەتکردنەوەی وەستانی شۆڕش دژی باشوری کوردستان لە چ ئاستێکدا بوە..ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی چەندە توانیویەتی پاداشتی ئەم پەنابەرە کوردانە بداتەوە، بە پێ ی ئەو زانیاریانە کە لە بەرچاون هەتاوەکو ئێستا پەنابەران بە گویرەی پێویست حکومەتی باشوری کوردستان نەیتوانیوە خزمەتی ئەم پەنابەرانە بکات ئەتوانین بڵێین ڕاستە زۆربەی ئەرکی پەنابەران لە ئێراقدا لە ئەستۆی کۆمیساریای نەتەوە یەگرتوەکانە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە گۆڵێک بێت بۆ ئەوەی لە دەوری پەنابەران بۆنی خۆش بێت لە هەمان کاتیشدا جارو بار دڕکێک بوە بۆ پەنابەران هەر بۆیە ئەو دڕکەی حکومەت لە بەرامبەر پەنابەران بەربەستێک بوە لەسەر ڕێگایان.


بودجەێک کەساڵانە لەلایان کۆمیساریای نەتوە یەگرتوەکان کە تایبەت بە پەنابەران تەرخاندەکرێت و دەنێردرێت بۆ پەنابەران دەگاتە دەست بەر پرسانی ئۆفیسەکانی کۆمیساریای نەتەوە یەگرتوەکان لە هەولێرو سلێمانی چی بەسەردێت و بۆ کوێ دەچێت؟ بە پێ ی زانیاریەکان ساڵانی پێشو تر لەم بودجە زەبەلاحە کە ڕەوانە دەکرێت بۆ پەنابەران بەتەنها ساڵانە ٥٠$ دۆلار تەرخانکراوە بۆ خوێنداکارنی کەمپەکە لەگەڵ ئەوەش دا ساڵانە ١٠٠$ دۆلارێک دراوە بە چەند کەسێکی بەساڵاچوەکانی کەمپە کە لەگەڵ ئەوەشدا دیسان ساڵانە بەرمیلێک سوتەمەنی نەوت دراوە بە ماڵە پەنابەرەکان بەعزە ساڵێک دوو بەرمیلیان داوە، ئەم یارمەتیانە کە ئاماژەمان پێکرد ئەمە ساڵێک دەبیت ئەویارمەتیانەشیان بڕیوە ئەگەر پڕۆژێکیش لە بواری ئاو ئاوەڕۆ یان کارەبا یان هەچ خزمەتێک کرابێت بۆ گوزەرانی کەمپەکە ئەوەش لەلایان حکومەتەوە بوە وەکوو پێویستیش نەکراوە.. لێرەدا دەپرسین ئەو بودجە زبەلاحە ساڵانە دەنیردرێت بۆ پەنابەران کوێوە دەچێت چی بەسەردێت؟باشە خۆ بەر پرسی ئەوفیسەکانی کۆمیساریای نەتوە یەگرتوەکان لە سلێمانی و هەولێر زۆربەیان کوردن و بەکوردی قسە دەکەن و بەکوردیش مافی برا کوردەکانیان دەخۆن؟


ئەپرسین ئەو ئەنجومەنانە کە لەلایان کەمپەکانەوە دەنگیان پێدەدریت و دەبنە ئەنجومەن، وەزیفەیان داکۆکیکردنە لە مافەڕەواکانی پەنابەرانی کەمپەکان، دوای ئەوەی کە دەبنە ئەنجومەن کار بۆ داخوازیەکانی پەنابەرانی کەمپەکان دەکەن؟ یان هەوڵ بۆ دەرباز کردنی تاك ڕوایەتی خۆیان و خانەوادەکانی خۆیان دەدەن بە بەکارهێنانی ئەو کارتە ئەنجومەنیە کە لەدەسیەتیانەو بەهەلی دەزانن ئەویش تێکەڵکردنی دەستی خۆیان لەگەڵ بەرپرسە کوردەکانی ئۆفیسەکانی کۆمیساریای نەتەوە یەگرتوەکان لە سلێمانی و هەولێر بۆ ئەوەی بە قەوڵی عەرەب دەڵێت دەبێت تەشریبەکە لە سینیەکەدا برا ئەنجومەنەکانمان لەگەڵ برا بەرپرسەکانی ئۆفیسی هەولێرو سلێمانی بەیەکەوە قۆڵی لێ هەڵماڵن و بیخۆن دواتر دەستە جەورەکانیشیان بە پەنابەرە چارە ڕەشەکانا بسڕن..
لیرەدا دەپرسین پەنابەران بۆ خۆیان چەندە تاوانبارن کە ئەنجومەنەکان هەڵدەبژێرن بۆنمونە ئەگەر پەنابەرەکان بۆ خۆیان کۆمەڵێک بیرکردنەوەیان بگۆڕن و چیدی وابیر نەکەنەوە فڵانەکەس خزمە فیسارەکەس خاڵۆزامە یان عەشیرەکەمە دەنگی پێ دەدەم با ببێت بە ئەنجومەن، نا نا ئەوە گەورەترین هەڵەیە پەنابەران.. ئێوە عەمەلی پێدەکەن ئەو جۆرە بیر کردنەوانە بە ماعنای ئەوەیە لەگەڵ حورمەتم بۆ تان یانی وەکوو داستانی مریشەکەکەتان لێهاتوە خۆتان بەدەستی خۆتان خۆڵ دەکەن بەسەری خۆتاندا، پێویستە ئێمەی مرۆڤ وابیر بکەینەوە چ کەسێک مرۆڤێک دەتوانیت داکۆکی یان پارێزگاری لە مافەکانمان بکات هەمیشە ئەو کەسە بکەین بە نوێ نەری خۆمان لەگەڵ ئەوەش دا نابێت وابیر بکەینەوە ئەگەر خەڵکی وڵاتەکەی خۆمان نەبێت دەنگی پێ نادەین ئەو شتانە دەبیت بەلامانەوە گرنگ نەبێت بەتەنها مرۆڤ دۆستی و ڕۆشەنبیری بەلامانەوە گرنگ بێت.


لە وڵاتی ئێمەدا بەردەوام باس لە ئازادی رادەر برین دەکرێت، لەم ئازادی ڕادەر بڕینەدا لەچەند هەڵبژاردنێکی کەمپی پەنابەرەکاندا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی کەمپەکان زۆر جاران چەند کەسێکیان چاو ترسێنو دیاری کردون کراون بە ئەنجومەنی کەمپەکان بە بێ ئەوەی بە دەنگی پەنابەرانی کەمپەکان هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجومەنەکان کردبێت،بۆ ئەوەی وەکو کارتێکی سیاسی لایانی پەیوەندیدار بتوانن سودمەند بن لە ئەنجومەنە کارتۆنیەکان..


من لێرەدا ڕودەکەمە سەرجەم ئەو پەنابەرانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ناسراون بە ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش کە ٣٣ ئاوارەی ئێراق بونە و ئێستا لە کەمپەکانی باشوری کوردستان نیشتەجێن بەناوەکانی کەمپی کاوە باریکە شێرەوەن لێرەوە پێتان ڕادەگێنم ئەم ڕۆ قەڕنی ٢١ یەکو ساڵی ٢٠١٢ یە ڕەوشی سیاسی هەموو دنیا لە گۆڕاندایە چەند گەلێکی ئازادی خوازی عەرەب لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا لەم سەردەمە نوێیەدا توانیان مافەڕەواکانی خۆیان بەدەست بێنن لەژیر دەستی دیکتاتۆرە سەرۆکە عەرەبەکان...بەڵام پەنابەرانی کەمپی ئەڵتاش ئەمڕۆ ئێوە لە چوارجێوەی ئێراقێکی فیدراڵدا و لە ژێر دەستی دەسڵاتێکی هەرێمی باشوری کوردستاندا بۆ نەتوانن مافەڕەواکانتان بەدەست بێنن پێم وابێت ئەگەر هەوڵێکی جیدی بۆ بدەن زۆر ئاستەم نیە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێم وابێت وەڵامی داخوازیەکانتان بداتەوە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە