کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆژه‌ی (به‌رتيل) وه‌رگرتن له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ئاشكرا ده‌بێت

Thursday, 05/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٥ هه‌ولێر
به‌ هۆی به‌رتيل و ڕه‌شوه‌ وه‌رگرتن له‌ پرۆژه ‌و پێداويستيه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ كيشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان(حاكم تاريق) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ديوان و(كاروانی ئه‌ندازيار)ی وه‌زاره‌تی ناو خۆ، كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
ئێواره‌ی دوێنێ ملازمی یەکەم كاروانی ليوا به‌ختيار بابان، به‌ ئاشكرا كيشه‌ی جۆره‌كانی به‌رتيل و سه‌فقه‌كانی نێوان حام تاريق و ئه‌ندازيار كاروانی ئاشكرا كرد، كه‌ ماوەیەکە به‌هۆی ‌ كێشه‌ی راپۆرت نووسين، کێشە كه‌وتۆته‌ نێوانيان، کە لەو راپۆرتانەدا دەستی یەکتریان خستۆتە روو، له‌سه‌ر دزيی و تالانی و پاره‌ وه‌رگرتن له‌ به‌ڵێنده‌ره‌كان، جگە لە  چه‌ندين پرۆژه‌ی بيناسازیی بۆ ده‌زگا په‌يوه‌نداره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
لیوا بەختیار بابان ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ حاكم تاريق به‌ هۆی ئه‌و پرۆژانه‌وه،‌ زياتر له‌ ٣٠ ده‌فته‌ر دۆلاری له‌ماوه‌ی ٦ مانگدا له‌ به‌ڵێنده‌ركان وه‌رگرتووه‌،له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بينايه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه‌ ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌قێنرايه‌وه‌ بڕی ١٢ ده‌فته‌ر دۆلاری پێبراوه‌ ئەویش له‌ دروست كردنی بينايه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، کە سه‌ره‌تا ١٠ ده‌فته‌ر دۆلاری له ‌(فه‌ردا جه‌ميل پاشا) كه‌ خاتونێكی سوریيه‌ و بارزگانێكی گه‌وره‌ ‌و شه‌ريكی نيهاد بارزانییە، وه‌رگرتووه‌.
جگە لەوە باسی  ده‌يان سه‌فقەی دیکەی کرد، کە بۆ كرينی جل و به‌رگ و پێداويستی ئه‌ساسی ناو وه‌زاره‌ت وەریگرتووە.
دیسان كاروان به‌ختيار بابان باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ سادق و بيلال پياوه‌كانی كه‌ريم شنگاری ئاگاداری هه‌موو شتيكن، به‌ڵام چونكه‌ خۆشيان شه‌ريكی هه‌موو ئه‌و تاوان و گه‌نده‌ليانه‌ن لەو کارە بیدەنگن.
به‌م شێوه‌يه‌ حاڵه‌تی به‌رتيل و ره‌شوه‌ و گه‌نده‌ڵی بۆته‌ ديارده‌ و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی گرتۆته‌وه‌ به‌ پێی وته‌ی ملازم ئه‌ول كاروانی به‌ختيار بابان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە