کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داعش نوێنەرایەتی سیستەمی سەرمایەداری دەکات!

Monday, 04/08/2014, 12:00

2284 بینراوە


سەدەی بیست، سەدەی جەنگی ناسیۆنالیستی بوو لە جیهاندا بەڕابەرایەتی کۆی زلهێزانی سەرمایەداری جیهان.

 لە سەدەی ڕابردودا، مرۆڤایەتی شاهیدی دوو جەنگی کاولکاری بوو، ئەو دوو جەنگە جیهانیە، لە ژێر ناوی پاراستنی هەیمەنەتی قەومی دا ئەنجام دار و کۆی جەنگەکەش، تەنها نیزامی زلهێزانی سەرمایەداری جیهانی داڕێژەری بوون، بەتایبەتیش وڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوا، تا بۆ دواجار، کۆی وڵاتانی ئەوروپا و جیهانی ژێر دەستیان، بەپێی توانایی هێزی سەربازی و ئابوری هەریەک لە زلهێزترین، جیهانیان دابەش کردوو، ملیۆنان لەمرۆڤی ئەم سەرزەمینەی کردە قوربانی نێو خواست و بەرژەوەندیەکانیان. دواجار، لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٥ دا جەنگ لە کۆی وڵاتانی سەنتەری ئەوروپای ڕۆژئاوا کۆتایی پێهات. بەڵام خودی جەنگ بۆ دواجار تەواو نەبوو، بەڵکو بەردەوامی تەواوی پێدراو تا کۆتایی سەدەی بیست، جەنگ لە ژێر ناونیشانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی درێژەی هەبوو.
جەنگی نیزامی سەرمایەداری، جەنگێک نیە کۆی کۆمەڵگا پشتگیری لێ بکات، چونکە، ئەوە بەرژەوەندیەکانی ئەو نەزمە قێزەونەیە، هەمیشە بەدوور لە جەنگ ناتوانێت درێژە بەتەمەنی خۆی بدات. کاتێک کۆمەڵگاکان پەلکێشی نێو جەنگ دەکرێت، سیستەمی زاڵ بۆخۆی باش دەزانێت چۆن پلانەکان دادەڕێژێت و بە کام شێوازیش ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگا ناچار دەکات کە گشت ڕاپێچی نێو جەنگەکە بکات. ئەو گشتە، پێک دێت لەبەرەی چینی چەوساوە و زەحمەتکێشی نێو وڵاتەکان، بەرەی دەسەڵاتداریش، هەمیشە لە جەنگ بەرپاکردندا، توێژێکی مافیایی هەیە، کە قازانجی تەواوی لە بەرپاکردنی جەنگدایە و بەو بیانوەوە، هەردەم، بازاڕی کار تێک دەشکێنێت و ئاستی بێکاری و برسێتی دەباتە پێشەوە، لەم ڕێگایەوە بەرەی بازرگان کە خۆی پێکهاتەی نێو دەوڵەت و سیستەمەکەن، دەبن بەو خۆرەیەی کە بەردەبنە گیانی خەڵکی هەژارکراو، وە ژیانی زۆرینە، ڕەوانەی نێو دۆزەخ دەکەن.
تا کۆتایی سەدەی بیست، بۆرژوازیەت و سیستەمی سەرمایەداری، زۆر بەباشی دەیان توانی کۆمەڵگاکان ڕاپێچی نێو جەنگ بکەن. بەڵام لەگەڵ بێزاری کۆمەڵگاکان بەرانبەر درۆی ناسیۆنالیستی کە نەک بوە مایەی بەختەوەری بۆیان، بە پێچەوانەوە زیاتر بۆ گشت چینی کرێکار و بەرهەمهێنەر ڕوون بوو کە ئەوان نەک بوون بە خاوەن ئازادی و بەختەوەری، بەڵکو هەردەم دەبێت زیاتر هیلاک بببن و مایەیی ژیانیشیان هەر بەدبەختیە، بۆیە لە دوای سەدەی بیستەوە، ئیتر جەنگ بەناوی ناسیۆنالیزمەوە هەروا کارێکی ئاسان نەبوو، دەرئەنجامی ئەو قڵشتە گەورە چینایەتیەی کە بە ئاسانی دەبیرنێت و هەستی پێدەکرێت.
بۆ ئەو سیستەمە بۆرژوازیە، مادام ئەوهێزی خۆی سەپاندوە بەسەر کۆی ئیرادە و داهاتی ئابوری کۆمەڵگادا، پلان داڕێژیەکەشی هەمیشە لە پێناو ئەو دەرئەنجامانەدایە کە چی بکات بۆئەوەی دواجار بە قازانجی بەرژەوەندیەکانی خۆی تەواو ببێت. دەوڵەتی زلهێزی ئەمریکا، کاتێک خۆی بەتاکە ڕەقیبی جیهان زانی لە دوای تێکشکانی بلۆکی شورەوی لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٩ دا، ئیتر لەوکاتەوە تا ئێستا، جەنگ بەردەوامی هەیە و هەر خودی ئەو دەوڵەتە دڕندەیە، بوو بە دروستکەری کۆی بزوتنەوە توندڕەوە ئیسلامیە سیاسیەکان لە نێو وڵاتانی ژێر دەستی زلهێزانی جیهاندا، بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی ناونووس کراون لە ژێر ئاینی ئیسلامدا. کۆمەڵگای مرۆڤایەتی شاهیدی ئەو کۆ دڕندایەتیەیە کە زلهێزێکی وەک دەوڵەتی ئەمریکا ئەنجامی داوە، لە پشتگیریە ژێربەژێر و ناڕاستەوخۆکانی بۆ ئەو بزوتنەوە ئیسلامیە توندڕەوانە، بەتایبەتیش لە ئەفگانستان و پاکستان و عێراق و سوریا و تا دەگات بە چیچان.
بزوتنەوەی تاڵیبان و ئەلقاعیدە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی بیستدا، گەواهیدەری تەواون کە گەر کۆمەکە مادییەکانی دەوڵەتی زلهێزی ئەمریکا نەبوایە نەیدەتوانی ئاوا درێژە بەخۆی بدات و بتوانێت بەرگەی ئەو کۆ ململانێ و جەنگانە بگرێت لەو وڵاتانەی بونیان هەبوو. ئاخر گەر بوونی ئەو توند ڕەوە ئیسلامیانە نەبێت، سیستەمی سەرمایەداری جیهانی چۆن دەتوانێت درێژە بەجەنگەکانی بدات لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتدا؟ ئاخۆ گەر ڕاسیزمی دینی نەبێت بە چ ئەندازەیەک دەتوانرێت درێژە بە جەنمگی کاولکاری ئیسرائیل و فەلەستین بدرێت لە کاتێکدا هەردوو بەرەکە، بریتین لە قێزەونترین بەرەی ڕاسیستی دینی کە خودی بەرژەوەندیەکانی بۆرژوازیەت دەپارێزن لە ناوچەکەدا؟
سەدەی بیست و یەکەم، بەبێ بوژانەوەی توند ڕەوی ئاینی ناتوانێت بۆ سیستەمی سەرمایەداری ببێتە مایەی گەرەنتی مانەوەی. ئەوەی کە خەڵکی جیهان دابەشکراون بەسەر کۆی ئاینە بەناو ئاسمانیەکان، بۆخۆی ئەم سیستەمە دژە ئازادیەش بەباشترین هەلی زێڕین دەیبینێتەوە بۆخۆی، تا لەو ڕێگایەوە درێژە بە قازانج خۆری خۆی بدات. وەک دەزانین تا ئێستا کۆی پێشکەوتنی ئامرازەکانی تەکنەلۆجیا پەیوەستە بەدابین کردنی مەوادیی خاوی وەک نەوت، وە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیشدا ئەو مادە خاوە بونێکی زۆری هەیە، زلهێزانی سەرمایەداریش بەبێ ئەو مادە خاوە ناتوانن درێژە بە بەرهەمهێنان و قازانجی خەیاڵی بدەن، بۆیە لەم سەدەیەدا باشتری ئایدۆلۆژیا کە بەکەڵکیان بێت زیندوو کردنەوەی توندڕەوی بزوتنەوە دینیەکانە لە گشت جیهاندا، بەتایبەتیش لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ دا، ئیتر بەشێوازێکی بەرچاو، کار لەسەر بردنە پێشی نەهجی تائیفی و مەزهەبی کرا لە عێراقدا، بێگومان دەوڵەتدارانی ئەمریکا بۆخۆیان لەو برەودانەدا دەورێکی کاریگەریان هەبوە، سیستەمی زلهێزی ئەمریکا وەک چۆن نەیتوانی خۆی بکات بەتاکە ڕەقیبی جیهان بەرانبەر زلهێزانی دیکەی جیهان، بۆیە بەردەوام کار لەسەر بەردەوامی جەنگ دەکات و کۆی جیهانی ژێر دەست بەرەو وێرانەی تەواو دەبات.
گەر دوورتر نەڕۆم، بزوتنەوەیەکی توندڕەوی وەک داعش، بەکۆمەکی دەوڵەتی ئەمریکا و وڵاتانی سونی مەزهەب گەرا نەبوایە چۆن بەو ئەندازەیە بەهێز دەکرا لە عێراق و سوریادا؟ ئاخۆ گەر توندڕەویە مەزهەبیە شیعیەکان نەبوایە لە تەرەف داری مەزهەبی و پەراوێز خستنی خەڵکی سونەکراو، دەتوانرا بەرەی توندڕەوی داعش بەو ئەندازەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنن؟(دیارە بەرەی داعش نمایندەی بنەڕەتی ئیسلام دەکەن، وە تەنها خوێن ڕشتن و گەڕانەوە بۆ سەردەمی پەیامبەریان دەزانن و دەخوازن کۆی کەلتوری مێژووی پێش ئاینی ئیسلام تێک بشکێنن لەو ناوچانەی دەستی بەسەردا دەگرن). ئەم بزوتنەوە توندڕەوە خوێن ڕێژە، گەر پشتگیری تەواوی دەوڵەتی تورکیا و قەتەر و سوعودیەی لە پشت نەبێت ناتوانێت بەو ئەندازەیە درێژە بەبونی خۆی بدات، دیارە ئەو دەوڵەتانەش بۆخۆیان گوێ لەمستی تەواوی دەوڵەتی ئەمریکان لە ناوچەکەدا.
داعش، وەک وتم نماینەدەی بنەڕەتی ئیسلام دەکەن و بۆ سیستەمی سەرمایەداریش نمایندەیەکی کەم وێنەن، چونکە ئەم جەنگە مەزهەبیە دەتوانێت تەواوی کۆمەڵگا، بەتایبەتیش زۆرینە هەژارکراوەکەی بخەنە نێو جەهەنمی بونیادنراوەوە. تۆ ببینە لە وڵاتێکی وەک عێراق و سوریادا، هیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و مرۆیی بوونی نەماوە، هێندەی لە کاولەیەک دەچێت.
داعش دوای ئەوەی دەستی بەسەر موسڵ و چەند ناوچەیەکی تردا گرت، ئەو کارەی پێی هەستا تەنها بریتی بوو لە کوشتن و وێران کردنی شوێنە مێژوویەکان، وە جەنگەکەشی بەردەوامە و دوو میحوەری تری بەخۆیەوە گرێداوە، ئەویش میحوەری شیعی و میحوەری کوردی، کە لەم نێوەدا ئەوەی زەرەر مەندە تەنها چینی هەژارکراوی ئەو کۆمەڵگایە، ئێستا لە هەرێمی باشوری کوردستاندا جەنگ دژی داعش بەردەوامە، وە ڕۆژ نیە هەواڵی گیان بەخت کردنی چەند کەس نەبین، کە هەموو لە کوڕانی خەڵکە هەژارەکەن و بەرەی دەسەڵاتداریش بۆخۆیان لە پشتەوە خەریکی پلانە گڵاوەکانی خۆیانن.
من خوازیارم بەرەی داعش بۆیەکجاری تێک بشکێنرێت و کۆتاییان پێبهێنرێت، بەڵام، دەڵێم گەر سبەی پارتی دیموکراتی کوردستان توانی موسڵ بگرێتەوە، ئاخۆ دواجار موسڵ نادرێت بە دەوڵەتی تورکیا؟ چونکە تێک شکانی داعش گەر پشتگیری دەوڵەتی تورکیا نەبێت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوا لەو بڕوایەدا نیم بتوانرێت موسڵ بگیرێتەوە. ئەو جەنگە کاولکاریە تەنها قازانجی بەرژەوەندی بەرەی ئیسلامی سیاسی و دەوڵەتانی زلهێزی وەک ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوای تێدایە، بێگومان، بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی باشوری کوردستانیش مایەی بەختەوەریە، چونکە خەڵکی هەژار کراو زۆرە تا بە کوشتی بدەن لە ژێر ناوی پاراستنی سنور و نیشتماندا.
من لە بابەتێکدا ئیشارەم بەو حاڵەتە کردوە کە کۆمەکی وڵاتان بۆ داعش بۆ تێک شکاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانە، چونکە ئەو شۆڕشە تەنها شۆڕشێکە کە دیفاع لە گشت بەها ئازادی و دیموکراسی و مرۆییەکان دەکات لە ڕۆژهەڵاتدا، بۆیە بۆگشت دەسەڵاتدارانی چواردەوری ئەو بەشەی کوردستان، ئەو شۆڕشە بە ترسێکی گەورە دەزانرێت بۆ سەر گیانی کۆی بۆرژوازیەتی ناوچەکە. وە دەیشی بینین ڕۆژانە بەرخودانی خەڵکی ئازادیخوازی ڕۆژئاوای کوردستان درێژەی هەیە دژی کۆی پلانە گڵاوەکانی داعش و کۆمەك کەرانی داعشیەکان.
دڵنیام گەر شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا بۆ کۆی چینی زەحمەتکێش و گشت بەرەی ئازادیخواز دەبێتە مایەی گەڕانەوەی شوناسی مرۆیی بوون بۆ ئەو کۆ مرۆڤانەی لەو وڵاتانەدا دەژین، بەپێچەوانەشەوە، ژیان بەتەواوەتی بێ لەزەت دەکرێت لەو کۆمەڵگایانەدا و بەرەی پارێزەری ڕەشی سەرمایەداری لەڕێی وەکیلە داعشیەکانیانەوە ژیان تەواو ڕەوانەی جەهەنەم دەکەن بۆ زۆرینەی کۆمەڵگاکان. هیوای سەرکەوتن بۆ ئیرادە و تواناییە مەزنەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان. ئەو شۆڕشەی کە لە سبەی ڕۆژی سەرکەوتنیدا ژیان هەمیشە ڕوو لە ڕوناکی دەبێت لەنێویدا!
تاهیر حاجی حەسەن
٣/٨/٢٠١٤

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)