ئەگەركەچەڵ تەبیب بوایە سەری خۆی چارەسەردەكرد!!
Sunday, 10/04/2011, 12:00
هەرچی قسەی زل و بێ ناوەڕۆك هەیە لەو سەركردە گێل ولەخۆبایانەی رژێمی توركیاوە دەبیسترێ،ئەوخەلیفە ئەردۆگانەی سەرۆك وەزیری توركیا خۆی كردووە بەدەمڕاستی هەموجیهان ،لەهەموچیشتێكدا كەوگیرەو كەچی قسەكانی لەسێبەرەكەی خۆی دورناكەوێتەوە،ئاخركەسێك خۆی ماڵ وێرانبێت چۆن دەتوانێت ماڵی كەسێكی دیكە ئاوەدان بكاتەوە؟ ئەوئەردۆگانە ماڵ وێرانە وڵاتەكەی خۆی لەفەیرانی سیاسی وسەربازی ئابوری و دەیان ئاریشە وگرفتی تر تێوەگلاوە و رۆژ لە دوای رۆژ مەودای سیاسەتە چەواشەكاریەكانی بەرتەسك تردەبێتەوە،كەچی هەرجارە راوتەگبیربۆ وڵاتێكی وەك وڵاتەكەی خۆی سەرلێشێواودەكات وەك ئەوەی نەبای دیبێت ونەباران ،لەوكاتەوە باهۆزی گۆڕانكاری وهەڵتەكاندنی رەگو ریشەی دیكتاتۆرەكانی رۆژهەڵاتی ناوین هەڵی كردووە ،ئەو كابرایە هەرجارەو خۆی دەكات بەپیاوماقوڵی وڵاتێكی پڕكێشەوئاڵۆزی ودەكەوێتە فڕێدانی بەحسابی خۆی قسەی خێر!!ئاخرجەنابی خەلیفەی پۆست مۆدێرنیزم كێ بەودوعایەی تۆ دەڵێت ئامین ،مەگەركەسێك لەخۆت گەمژەتربێت بەودهۆڵ وزوڕنایەی تۆهەڵبپەڕێت،تۆئەگەرتەبیبیت ئەو سەرەكەچەڵەی خۆت تیماربكە كەواخەریكە كرم تێی دەداد، مادام تۆخۆت بەجێگرەوەی خەلیفەكانی موسوڵمانان دەزانیت پێویستە بەگۆێرەی بەرنامەوئاینەكەت دادپەروەرانە فەرمانڕەوایی وڵات بكەیت،لەیادت نەچێت كەسەرۆك حكومەتی وڵاتێكی سێ یەكی دانیشتووانەكەی كوردن ،لەسایەی حكومە نادادپەروەرییەكەتدا هەمو بەیانییەك منداڵانی پاك وبێگەردی كورد ،مامۆستاشۆڤییەنیەكانی هاوزمانت سرودی نەتەوەپەرستی توركی یان پیدەخۆێنن ودەیان كەن بەقوربانی نەتەوەی تورك!!كاتێكیش پەروەردە تورك پەرستییەكەیان كۆتایی پێدێت ئیدی جەندرمەكان دەكەونە وێزەیان وخەڵتانی خوێنیان دەكەن وبەبەرچاوی هەمو دنیاوە دەست وقاچیان وردوخاش دەكەن!ئەم دیمەنانە كەڕۆژانە دوبارەدەبنەوەلەو وڵاتەی جڵەوی حكومەكەی بەدەستی تۆوە یە،ئیدی فرمێسك رشتنی تمساحیانە بۆمنداڵانی فەلەستین وپشتگیری كردنی لاوانی راپەڕیوی میسرو داواكاری چاكسازی لەبەشارئەسەد ودواجاریش ئامادەكرنی نەخشەرێی ئاشتی بۆلیبیا،ئەمانە لەنوكتەی بێتام وكۆن دەچن كە هیچ كەسێك پێكەنینیشی پێ نایەت،باشتروایەئەوەندەی بەچواردەوردا پەل دەكوتی خەمێك لەحاڵی وڵاتەكەی خۆت بخوێت ،چیدی وەك "وشترمر"نەعامە سەریخۆت مەشارەوەلەناوزلكاوی تاوانەكانتدا،هەرچەند چاوی خۆت دابخەیت بێ هودەیە ،چونكە هەموكەس دەتبینێت،ئەوەی ئێستا لەكوردستانی داگیركراو وبندەستی دەسەڵاتدارێتی ئێوەدا دەگوزەرێت هیچی لەناڕەزایەتیانەكەمترنیە كەوڵاتەعەرەبیەكانی گرتۆتەوە،رۆژانەدەیان هەزار كوردی ئازادیخواز لەسەرشەقامەكانەو داوای ماف و ئازادی دەكات وخێمەی چارەسەری دیموكراتی یان هەڵداوە و شەو ورۆژلەمان گرتندان،ئاوەڕنەدانەوە لەوخەڵكە ناڕەزایەی ولاتەكەی خۆت قەیرانەكە قوڵتر دەكاتەوە ،كاتێكیش لافاوی توڕەیی گەلی كورد هەستا گۆڕكەی ئەتاتوركیش لەرەگ وریشە دەردەهێنن،بۆیە پێویستە بەرلەوەی لاوەكانی كوردستان توڕەتربن و لەجێگەی كۆتری ئاشتی هەڵفڕاندن .رومانە تەقاندنی شەڕ دەس پێبكەن هەرچی زووە نەخشەڕێیەكی ئاشتی بۆچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان تورك وكورد بخەنە روو،نزیكەی سی ساڵە بەهاوكاری هەمو هێزەكانی ناتۆ شەڕلەدژی كورد دەكەن ،بەشێوازێكی زۆرملهوڕانە درێژە بەوكارە بێ ئەنجامە دەدەن و بۆجارێكیش بیرتان لەڕێگە چارەی ئاشتی نەكردۆتەوە ،ئێستا چ خێرە خۆتان كردووە بە فریشتەو فریاد ڕەسی ئاشتی جیهان ؟!! بەراستی مایەی گاڵتە جاڕیە لەوڵاتێكدا رۆژانە تەرمی رۆڵەكانی گەلەكەی لەشاشەی تی ڤی یەكانەوە پێشان بدرێت ورۆژەڤی سەرەكی میدیاكانی باس وخواسی شەڕو ئۆپراسیوێن بێت، سەرۆكی حكومەتەكەشی نەخشەڕێی ئاشتی بۆ وڵاتێكی تر ئامادەبكات كەدوومانگە شەڕی تێكەوتووە؟!!!بەڕاستی ئەوكارەی ئەردۆگان جگەلەسەرلێشێوان وخۆدزینەوە لەراستیەكان نەبێت هیچی دیكەنیە،ئەگەرئەردۆگان دەخوازێت روی خۆی سپی بكات پێویستە واز لەترابلوس بێنێت ولەئامەدەوە هەنگاو بۆئاشتی بهاوێت،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست