نه‌وزاد بالیسانی ناوێک به ناوی یه‌کیه‌تیه‌وه ده‌ستی بڕین و دۆلاره‌کانی بردین
Thursday, 05/02/2009, 12:00
1337 بینراوە
بۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان
هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی سیاسی
هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
هه‌ڤاڵ پاڤڵ تاله‌بانی
ده‌سگای ئاسایشی هه و‌لێر
ده‌سگای ئاسایشی سلێمانی
بۆ ما‌ڵپه‌ڕه کوردستانیه‌کان
لایه‌نه هه‌نگاریه‌کان
سه‌فاره‌تی عێراقی له هه‌نگاریا
نوێنه‌ری پارته سیاسیه کوردستانیه‌کان و عێراقیه‌کان له هه‌نگاری
سکاڵا
ده‌رباره‌ی ده‌ست بڕێک که ناوی نه‌وزاد بالیسانیه
به‌ڕێزان هه‌ڤاڵان
له‌گه‌ڵ سڵاوماندا بۆ هه‌موتان
به‌ڕێزان ئێمه چه‌ند کوردێکی به‌دبه‌خت و ده‌ست کورتین له هه و‌لێرو سلێمانی ،ده‌مانویست سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه‌ین،به شێوه‌یه‌ک گه‌یشتینه ئه‌م نه‌وزاد بالیسانیه که گوایه خۆی له هه‌نگاریا ده‌ژی وه نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیه له هه‌نگاریا وه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیه له سلێمانی که کارتێکی شه‌خسی خۆیشی پێ داین، وه هه‌روه‌ها گوتی پێمان که په‌یوه‌ندیه‌کی به توندی هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تیه‌وه،وه مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه له سلێمانی وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌نگاریه‌کان، نه‌وزاد بالیسانی خۆی و خێزانه‌که‌ی که‌ئه‌جنه‌بیه که بۆماوه‌یه‌که له کوردستانن که گوایه بۆ کاروباری حیزبی، کاک نه‌وزاد و خێزانه‌که‌ی که زمانی کوردی ده‌زانێ پێیان ڕاگه‌یاندین که ڤیزه‌ی هه‌نگاریمان بۆ په‌یدا ده‌کات وه ده‌توانین بگه‌ینه هه‌نگاریا وه له‌وێ وه بۆ وڵاتانی تر ، له هه‌ر یه‌کێکمان پێشه‌کی دوو هه‌زار دۆلار‌ی وه‌رگرتووه،پاش گه‌یشتنمان ده‌بێت یه‌کی هه‌شت هه‌زار دۆلار‌ی تری بده‌ینێ، واته نه‌فه‌ری ده‌هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێ .به‌ڵام وه‌کو ده‌رکه‌وت هه‌مووی ته‌شقه‌ره بوو، به‌م ڕۆو سبه‌ینێ ده‌رکه‌وت نه ڤیره‌و نه سه‌فه‌ر و نه دۆلاره‌کانمان.
وه‌کو ئیستفسارمان کرد ده‌رکه‌وت ئه‌م نه‌وزاد بالیسانیه هه‌ر ناوی ڕه‌شو قاچاخ چیه و ده‌ستی سه‌دان که‌سی تر بڕیوه هه‌ر له کۆنه‌وه.ئه‌مه‌ش ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌که‌یه‌تی 0036706241086 داوا له هه‌موو کورده‌کانی ئه‌روپاو کوردستان ده‌که‌ین که بکه‌ونه ره‌جم و ڕیسواکردنی ئه‌م ناوبراوه،که به‌م شێوه‌یه توانیویه‌تی قه‌شمه‌ری به کوردی قوڕبه‌سه‌رو بێ ده‌سه‌لا‌ت باکات.
داوکارین له هاڤاڵانی سه‌ره‌وه که به زو‌ترین کات چاره‌سه‌رێکمان بۆ بدۆزنه‌وه وه به تا‌یبه‌تی که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیه له سلێمانی ،وه نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئێمه ئه‌و پارا‌نه‌مان به سه‌ربه‌قووڕی و نه‌گبه‌تی په‌یدا کردووه ،ئێستا کابرایه‌کی ساخته‌چی و ده‌ست بڕ به درۆ و ده‌له‌سه لێی فڕاندین. داوا ده‌که‌ین له یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له سلێمانی ڕونکه‌ردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ناوبراو.
زۆرسوپاستان ده‌که‌ین
شێخ ئه‌حمه‌د که به ناوی زه‌ره‌ر لێدراوه‌کانه‌وه ته‌وکیل کراوم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆلاره‌رکانیان.
هه‌ولێر
2009.01.4