کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ژێر ناوی بوژاندنەوەی گوندەكان، ئەندامانی پارتی دەبنە خاوەن ماڵ

Sunday, 07/02/2010, 12:00


لەدەڤەری باڵەكایەتی بە هۆی ماڵویرانی و دەربەدەری خەڵكەوە، وپاشان چەندین نەهامەتی و لێقەوماوی ئەو دەڤەرەو لەسەر بانگەوازی و بەدواداچوونی خەڵكی دەڤەری بالەكایەتی كە پێكهاتووە لە سی وچوار گوندو پاش چەندین ساڵ بەدواداچوونی خەڵكی ئەو دەڤەرە، بڕیار وا بوو كە ئەو ناوچەیە جارێكی تر بەهەموو گوندو بێنچ و چین وتوێژەكانییەوە بكەونە بەر پرۆژە خزمەتگۆزارییەكان و ئاوەدان كردنەوەو لەم چوارچێوەیەشدا ئەو گوندانەی كە رووبەرووی زیان و ماڵوێران و دەربەدەری بوونەتە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بیانخواتە ئەولەویەتەوەو قەربوو بكرێنەوەو یارمەتیان بدرێت، بەڵام ئەوە ماوەیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان لەو دەڤەرەدا هەڵساوە بە درۆست كردنی خانوبەرەو هەوڵدەدات، بەم شێوەیە خەڵكەكە هەڵخەڵەتێنن و نیشانی بدەن كە وا حكومەتی هەرێمی كوردستان گوایا هاتووەتە دەم داواكارییەكانی خەڵكەكەوەو، نزێكی سی خانوویان دروست كردووە، بەڵام بەداخەوە، ئەوا تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵساوە بەو كارە، چونكە لەدوایی تەواو كردنی ئەو خانووبەرانەدا، نزیكەی بیست و پێنج خانوو دراوە بە ئەو كەس و كادێرانەی كە نزێكی پارتی دیموكراتی كوردستانن و تەنها كەسانێك توانیوویانە سوود لەو خانووانە بگرن كە لەگەڵ ئەواندا بن و هیچ لایەن و هێزێكی تری سوودمەند نابێت و نەبوو.
تەنانەت ماوەی لەمەوبەریش هەر لە هەمان دەڤەردا، بەرێوەبەرایەتی قوتابخانەی گوندەكان ئەو كەل وپەلانەی كە وەكو دیاری پێشكەشی منداڵانی قوتابخانە دەكرێت، تەنها دەدەنە ئەو منداڵانەی كە لەخێزانی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لەبەرامبەر ئەو شێوە هەڵس وكەوتەش دا، كەسایەتی و سەرۆك عەشیرەت و بنەماڵەكانی تریش نارازین و دەخوازن، حكومەتی هەرێمی كوردستان بچێتە پیری داخوازییەكانیانەوەو هەروەها دانیشتوانی ئەو دەڤەرە هەڕەشەی ئەوە دەكەن، گەر وا نەبێت، ئەوا لەداهاتۆیەكی نزیكدا، خۆپێشاندان دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە