موچە لە كوردستان وەك سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی لێهاتوە
Sunday, 03/03/2013, 12:00
موچە لە كوردستان وەك سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی لێهاتوە ، شیرازەكە هەمووی تێكچوە بەسەر یەكدا ، چا ئیتر خەتاكە لە كوێدایە ئەمە پرسەكەیە ، ئایا حكومەت توانای ئیدارە دانی دەوڵەتی نیە ؟ ئایا سیاسەتی دارایی كوردستان سەركەوتوو نیە ؟ ئایا وەزیری دارایی بێتوانایەو بۆ ئەوكارە نەشیاوە ؟ ئەم پرسیارانە وڵامەكەی لای حكو مەتی كوردستانە ، ئەويش خۆی لێكردوە بە كەڕەی شەربەتو هەرباسی ئەوە ناكات ، ئیتر نازانێت ، خەڵكی وا هەیە ئێواران خۆییو ماڵومناڵی بێ شیو سەر دەنیَنە و كاكەكانیش پێیان وایە هەموو میللەت وەك خۆیانە ئەگەر 50 ساڵیش موچەی نەبێت هەر بیری لێناكاتەوە ،
رۆژێك بوو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە بێ موچەو بەشانازیەوە كاریان دەكرد بۆ رزگاری كوردستان ، لەبەر ئەوەی دەیزانی نیە،و دروشمەكەیان سەر بۆ موچە شۆڕ ناكەین . بەڵام ئەمرۆ سەرە رای ئەو لێشاوە پاریە كەس نازانێت كوا وچی لێدێت وبەكێ دەدرێت ، هەموو دەچێتە خەزینەی كاكەكان بە هەردوو لاوە . لەوانەیە وا بیركەنەوە بڵێن بەهارە با میللەت تۆڵەكەو قنگر بخوات پارەی بۆ چیە . بۆیە پێم وایە كوردستان پێویستی بە بەهارێكە ، خۆ كەس لە رابوردو فێر نابێت ،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست