کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نەجاتی عەلی فاتێ بڕوانامەكەی دەبل تەزویرە

Wednesday, 01/08/2012, 12:00






لەم چەند رۆژانەی رابردووا چاوم بە بابەتێكی زۆر گرنگ كەوت لە كوردستانپۆستی ئازیز ئەویش ئاشكراكردنی هەندێك لەو بڕوانامە ساختانە بوو كە بەپرسانی پارتی بۆخۆیان سازیان كردووەو وەریان گرتووە، كە سەیری ناوەكانم كرد وتم ئای لەوە... ئەی نەجاتی عەلی فاتێ خۆ شەهادەكەی ئەو دەبل تەزویرە كەچی ناوی نەهاتبوو، با بۆتان باس بكەم ئەو بڕوانامەیەی چۆن وەرگرتووەو ئێستاش چۆن چۆنی لە ماستێر دەخوێنێ..
نەجات عەلی فاتێ هەر كە ناوی دەبیسم رێك نەجاتی خەتێ دێتەوە یادم ، چوون لەسەر یەك وەزن و قافیەن, هەردووكیشیان دزی و تاڵان و بڕۆیەكی زۆریان كردوو، پارەیان بە زۆر لە خەڵك سەندووەو ، زوڵمیان لە خەڵك كردووە، تەنها دوو جیاوازی لە نێوانیان هەبوو، یەكەمیان نەجاتی خەتێ بەدبەخت تر بوو لە نەجاتی عەلی فاتێ، ئەو زوو كوژرا، بەڵام نەجاتی عەلی فاتێ ئێستا لە ژیاندایەو ملیاردێرەو نزیكەی دوو ملیار ملیاردۆلاری كۆكردۆتەوە، دووەمیشیان نەجاتی خەتێ ، هەرچی بكردایە بەدەست و بازووی خۆی ئەیكرد، كەچی نەجاتی عەلی فاتێ خۆی پیاوێكی زۆر ترسنۆكە و بەخەڵكی تر كارەكان ئەنجام دەدات.
نەجاتی عەلی فاتێ لە خوێندن زۆر فاشیل بووە، هەر لەبەر ئەوە حەزیدەكرد وەك چۆن لە دزی و تاڵانكردن و رێگری یەكەم بوو، حەزیدەكرد لە بڕوانامەش هەر یەكەم بێتـ بۆیە خۆی ماڵی لە هەوڵێر بوو كەچی بڕیاری دا لە ناحیەی دارەتوو بخوێنێ، بێشك بۆیە دارەتووی هەڵبژارد چوون بارەگاكەی خۆی لە دارەتوو بوو ،مامۆستاكان ئەیانناسی چ تاوانبارێكە، دەمی زۆربەشیانی چەور كردبوو، كورد وتەنی لە برسا بووبێ یا لە ترسا قۆناخی خوێندنی ناوەندی لەوێ بڕی بێ ئەوەی بزانێ خوێندن چییە، كە گەیشتە خوێندنی وەزاری(بەكالۆری) پۆلی سێیەمی ناوەندی لە شوێنی خۆی كەسێكی تری نارد كە ناوی بێستوون نووری بوو ئێستا سەرنووسەری گۆڤاری سڤیل ە، بەڵام یەكێك لە مامۆستایانی چاودێر بەسەر قوتابیانەوە، بینی ئەو كەسە نەجات عەلی فاتێ نییە هاتووە بۆ تاقیكردنەوە ، بەڵكو كەسێكی ترە تەنانەت بە رووخساریش لەو ناچێ، ئەو مامۆستایە بە نهێنی و بە پەلە تەلەفۆنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی تاقیكردنەوەكان كردو ئەویش دەستبەجێ جەنابی وەزیری لێ ئاگاداركردەوە كە وەزیری ئەوسا عەبدولعزیز تەیب بوو، جەنابی وەزیر بە پەلە كۆمەڵێك پسپۆری تاقیكردنەوەو هەروەها پۆلیسی بۆ ئەو قوتابخانەیە نارد كە لە دارەتوو بوو، ئیتر دڵنیابوون كە ئەوكەسەی تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات نەجاتی عەلی فاتێ نییە بەڵكو بێستوون نووری یە ، دەستبەجێ جەنابی وەزیر فەرمانی گرتنی بۆ بێستوون نووری دەركردو خرایە گرتووخانەی مەحەتەوە ، ئیتر نەجات عەلی فاتێ لە جیاتی ئەوەی تەریق بێتەوەو شەرم لەو ژیانەی خۆی بكات ، كەوتە وێزەی بەرپرسان بۆ ئازادكردنی بێستوون نووری تا توانی لە ماوەی 15 رۆژێكدا ئازادی بكات.ساڵی دواتر پۆلی سێیەمی ناوەندی تەواوكرد و دەمی هەموو قوتابخانەكەی چەور كردبوو تەنانەت ئەوانەی لەو قوتابخانەیە فەڕاش و خزمەتگوزاریش بوون و پلەی سێی بڕی. پلەی چوارو پێنج و شەشی ئامادەیی هەر لە دارەتووی شەوان تەواوكرد بێ ئەوەی دەوام بكات و هیچ لە وانەكان بزانێ ، مامۆستایەكی قوتابخانەكەی دارەتوو جارێك پێی وتم وتی ئەم خێزانەی نەجاتی عەلی فاتێ زۆر سەیر ئەژین، نەك هەر نەجات بگرە براكانیشی ئێستا گشتیان دەڵێن ئێمەش یڕوانامەمان ئەوێ و هاتوونەتە ئەو قوتابخانەیە خۆیان قەید كردووە، نەجات عەلی فاتێ دەیگوت نابێ دەرەجەكانم كەم بن با لە نەوەد نەیەنە خوارەوە ، بەڵام بۆ ئەوەی كەشف نەبێ دەیگوت با هەندێكیان هەشتاو پێنج بن، تەنها لە كاتی لە كاتی تاقیكردنەوەی نیوەی ساڵ و سەری ساڵ ئامادە دەبوو، پێشتریش هەموو پرسیارو وەڵامەكانیشی وەردەگرت ، ئینجا زیاد لەوەش كتێبەكەی دەبردە ژووری تاقیكردنەوە تا لەبەری بگرێتەوە، لە چەندین وانەش هەڵەی دەكرد ، بەڵام مامۆستاكە دواتر دەفتەرێكی تازەی پێدەداو لە ماڵەكەی خۆی بۆی راست دەكردەوە، ئەمە چیرۆكی خوێندنی نەجاتی عەلی فاتێ بوو تا شەشی ئامادەیی بەم جۆرە بڕی و تەواو كرد، یەك لە دوای یەك براكانیشی هەمان ئەو پڕۆسەیان بڕی و تەواو كرد.
ئێستاش لە كۆلیژ هەمان پڕۆسە بەسەر دەبا، پڕۆفیسۆری بەڕێز خالید سەعید كە سەرۆكی بەشی سیاسەتە لە كۆلیژی یاساو رامیاری ، هەموو شتێكی بۆ دەكات ، تەنانەت پرسیارەكان و وەڵامەكانیشی پێشوەختە بۆ وەردەگرێت و پێیدەدان ئەگەر خراپیش وەڵام بداتەوە ، ئەوا دەفتەرێكی نوێی بۆ پڕ دەكاتەوە ، هەموو مامۆستاكانی بەشی سیاسەت ئەمە ئەزانن و ئەڵێن خاید سەعید ی سەرۆكی بەش چەندین پارچە زەوی وەرگرتووە بۆ خۆی و خێزان و مناڵەكانی . نەجاتی عەلی فاتێ پێی بەخشیوە لە پێناو خوێندن تەواوكردنەكەی . بژی خوێندن و پەروەردە لە قوتابخانەو زانكۆكانی كوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە