کوردستان یه‌که پارچه نه‌که
Friday, 18/04/2014, 12:00
1495 بینراوە
به‌م دروشمه جوانه‌وه ، کوردستان یه‌که پارچه نه‌که ، هه‌زاران کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ژن وپیاو به زۆر ئامێری جووتیاری سه‌ره‌تاییه‌وه هێڕشیان کرده سه‌ر خه‌نده‌قی شه‌رم وڕسوایی که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران وحکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ زیاتر دابه‌شکردنی کوردستان وئابلووقهی ئابووری دروستکراوه .
ئه‌م هه‌ڵمه‌تبردنه وڕێپێوانهی برایانی ڕۆژئاوا نه‌ک ته‌نها دژی خهندهقهیهکه به‌ڵکوو ده‌نگ وهه‌ستی هه‌موو کوردێکه دژی مه‌سعودبه‌رزانی وسیاسه‌ته خیانهتکاریهکانی نه‌ک ته‌نها دژی ڕۆژئاوا به‌ڵکوو دژی هه‌موو میلله‌تی کورد له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان . ئه‌مه ئیستفتایهکی میلله‌تی کورده به نه‌ویستنی مه‌سعودی ماوه درێژکراو به کورسییه‌وه نووسراو .
دوو ڕۆژ پێش ئه‌م ڕێپێوانه چه‌کداره‌کانی مه‌سعودبه‌رزانی ته‌قه‌یان له گه‌نجێکی ڕۆژئاوای کوردستان کرد وشه‌هید کرد . که عه‌ره‌بێک له سنووری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نزیک بێته‌وه که دوو میلله‌تی دوژمن ودژ به‌یه‌کن سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌که‌ن وبۆ ترساندن وگه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌قه به ئاسماندا ده‌که‌ن ، به‌ڵام کوردێک هه‌ر دوو به‌شه‌که به ماڵی خۆی ده‌زانێت چه‌کداره‌کانی مه‌سعود بێ چه‌ند وچۆن ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن ودهیکوژن . ئه‌مه‌ش ، ئه‌م کرداره چه‌په‌ڵه‌ش نامه‌یه‌کی دڵسۆزی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه بۆ ئه‌نقه‌ره ودووپات کردنه‌وه‌ی ملکه‌چی و خزمه‌تکردنیانه .
کوشتنی کوردێکی بێگوناه له مێژووی کورددا به ده‌ستی جاش وخۆفرۆشهکان به‌داخه‌وه زۆرجار دووباره بۆته‌وه . جاشه‌کانی سه‌دام ، جاشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک زۆر جار بۆ ته‌نها ئافه‌رینێک یان پاره‌یه‌کی که‌م دڕوندانه دڵڕه‌قانه ده‌ستیان چووه بهخووێنی زۆر شوان وگاوانی بێگوناه .
کوردی ڕۆژئاوا سه‌رده‌می ئاغایه‌تیی بۆ گه‌نیان ده‌ربازکردووه وه‌له سه‌ره‌تاوه دژی حوکمی عه‌شایری وبنهماڵهیین وبۆیه‌ش بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ئه‌وان به مه‌ترسی له سه‌ر خۆیان ، به دوژمنی خۆیان ده‌ژمێرن وده‌زانن .