کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و پارێزگاکان

Saturday, 28/12/2013, 12:00


دوای تێپه‌ڕبوونی نه‌وه‌د ساڵ به‌سه‌ر به‌زۆرلکاندنی باشووری کوردستان به‌ عێراقی عه‌ره‌بییه‌وه که‌ بوه‌ هۆی ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌ساتانه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردماندا، هێشتا پارته‌ کوردییه‌کان زیاتر پێشبڕکێیانه‌ بۆ رووکردنه‌ به‌غدادو وه‌رگرتنی پۆست و چوونه‌ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌ درێژایی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشایه‌تی و قاسمی و عارفی و به‌عسی وبرایمه‌رو مالیکی ، سوودێکیان به‌ دۆزی کوردمان گه‌یاندبێ، به‌ڵکۆ به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ، ره‌وایه‌تیدانبوه‌ به‌ داگیکردنی باشووری کوردستان و به‌‌ یه‌کێتیی خاکی عێراق و به‌ به‌عه‌ره‌بکردنێکی زیاتری کوردستان به‌ گشتی و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان به‌تایبه‌تی . جگه‌ له‌وانه‌،ئه‌وه‌تا پاش24 ساڵی فه‌رمانره‌وایی کورد له‌ 3 پارێزگاکه‌داو زیاد له‌ 10 ساڵیش له‌که‌وتنی خوێنمژه‌که‌ی به‌غدادو بوونی نوێنه‌رانی ئه‌و پارتانه‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق و پۆستی سه‌رکۆمارو چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌ری پله‌داری کورد له‌ به‌غداد ، هێشتا رێژه‌یه‌کی زۆری خاکی باشووری کوردستان له‌ژێر‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا ئه‌ناڵێنێ، ناوی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور له‌کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نه‌ماوه‌ ، به‌عه‌ره‌بکردن له‌ وسه‌رده‌مانه‌ی پێشوو زیاتر درێژه‌ی هه‌یه‌، ده‌رکردنی خێزانه‌ کورده‌ کان به‌رده‌وامه‌، ته‌قینه‌وه‌کان له‌زیادبووندان به‌جۆرێک که‌ پرژیان گه‌یشتۆته‌ شاره‌کانی هه‌رێمیش ، هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌غداد له‌سه‌ر نه‌وت و گازی خاکی خۆمان تابێ توندتر ئه‌بن ، رژێمی به‌غداد له‌ هه‌ڵپه‌ی خۆپڕچه‌ککردنێکی به‌رده‌وامدایه‌ به‌ئامانجی له‌باربردنی قه‌واره‌که‌ی هه‌رێم و...هتد . ده‌ی که‌واته‌ له‌و خاوه‌ن پۆست و په‌رله‌مانکارانه‌ی به‌غداد چی سه‌وزبوه‌و چی سه‌وزئه‌بێ!
ئێمه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی، هه‌رچه‌نده‌ پێمان وایه‌ ،هه‌ر نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ پایته‌ختی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌،دوورکه‌وتنه‌وه‌مانه‌ له‌ ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به‌ڵام گریمان به‌پێی لۆژیکی ئه‌و پارته‌ کوردیانه‌ ، ئێمه‌ هه‌ڵه‌و ئه‌وان راستبن و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌و پۆست و په‌رله‌مانه‌ی به‌غدادا ببینن!! له‌بارێکی وادا ئه‌بووهه‌موویان به‌ یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزی به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بکه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ داگیکراوه‌کاندا،که‌چی یه‌کڕیزییه‌که‌ی 8/12/2013 یان بۆ ناوچه‌ی که‌رکوکی دڵ و قودسی کوردستان، 48 کاژێر بڕینه‌کردو له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکی لیست ، ئه‌و یه‌کڕیزییه‌یان نه‌ما! له‌کاتێکدا ئه‌بوایه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ، بۆ هاوسه‌نگی و راگرتنی به‌ڵانسی ئه‌و پارتانه‌ ، سه‌رۆکی لیستێکی له‌وجۆره‌ یا به‌ڕێکه‌وتنبوای ، یا بدرێ به‌ که‌سێکی به‌تواناو سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن.. به‌وجۆره‌ ، کورتبینی و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیی و پارتایه‌تی ، زاڵبوه‌وه‌ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا،به‌جۆرێک که‌ رێکه‌وتنه‌ ستراتیجیه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتیشی خسته‌ لاوه‌!
جگه‌ له‌وه‌ ، ئه‌شێ له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ر‌ووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقیش ببینه‌وه‌ . به‌تایبه‌تی هی ناوچه‌ داگیکراوه‌کان که‌ بۆ ئه‌مه‌یان ، ئێمه‌ هه‌ڵوێست و باری سه‌نجمان جیاوازه‌و پشتگیریی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان ئه‌که‌ین . جا بۆئه‌وه‌ی ئه‌میش به‌ مه‌ره‌ی ئه‌و نه‌چێته‌وه‌ ، به‌ئه‌رکی سه‌رشانمانی ئه‌زانین له‌ ئێستاوه‌ دیدوبۆچوونمان له‌م پێشنیارانه‌دا بخه‌ینه‌ به‌رچاوی هه‌موو لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار :
1 یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزی ،به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان و کاندێدکردنی که‌سانی شیاوو خاوه‌ن ناوباگی باش بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌، تا خه‌ڵکی به‌په‌رۆشه‌وه‌ ده‌نگیان بۆبده‌ن.
2 سه‌رۆکی لیستی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک، که‌سێکی شیاوی سه‌ربه‌خۆو بێ لایه‌نبێ که‌ به‌مه‌ نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆش بوونی ئه‌بێ .
3 ئه‌گه‌ر ململانێی پارتایه‌تی له‌سه‌ر کورسییه‌کان، له‌وێشدا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌ ، ئه‌وا له‌پێناوی یه‌کڕیزیدا به‌رامبه‌ر لیسته‌ ناکوردییه‌کان ، با لێبورده‌یی هه‌بێ و هه‌ر‌ لایه‌ک چه‌ند لێبورده‌بێ،ئه‌وه‌نده‌ سه‌نگی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا زیادئه‌کات . ژماره‌ی ده‌‌نگی کاندێده‌کانیش، ئه‌وه‌ پیشانئه‌دا چ لایه‌نێک خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری زیاتره‌.
4 - هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی خه‌ڵکی یه‌کێک له‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانن و له‌ هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێن و هێشتا فۆرمی خۆراکیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه‌،ئامۆژگاریبکرێن هه‌ریه‌ک بچێت له‌ناوچه‌ی خۆی ده‌نگبدات .

کۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی
K H K
2013/12/27
بۆپه‌یوه‌ندی: ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی1یا2 یامۆبایلی07710132210 یا[email protected]

بۆ په‌یوه‌ندی: ماڵپه‌ڕی هاوبیرانی کوردایه‌تی1یا2 یامۆبایلی 07710132210 یا[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە