سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و پارێزگاکان
Saturday, 28/12/2013, 12:00
1688 بینراوە
دوای تێپه‌ڕبوونی نه‌وه‌د ساڵ به‌سه‌ر به‌زۆرلکاندنی باشووری کوردستان به عێراقی عه‌ره‌بییه‌وه که بوه هۆی ئه‌و هه‌موو مه‌رگه‌ساتانه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کوردماندا، هێشتا پارته کوردییه‌کان زیاتر پێشبڕکێیانه بۆ رووکردنه به‌غدادو وه‌رگرتنی پۆست و چوونه‌ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه به درێژایی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی پاشایه‌تی و قاسمی و عارفی و به‌عسی وبرایمه‌رو مالیکی ، سوودێکیان به دۆزی کوردمان گه‌یاندبێ، به‌ڵکۆ به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه ، ره‌وایه‌تیدانبوه به داگیکردنی باشووری کوردستان و به یه‌کێتیی خاکی عێراق و به به‌عه‌ره‌بکردنێکی زیاتری کوردستان به گشتی و ناوچه داگیرکراوه‌کان به‌تایبه‌تی . جگه له‌وانه،ئه‌وه‌تا پاش24 ساڵی فه‌رمانره‌وایی کورد له 3 پارێزگاکه‌داو زیاد له 10 ساڵیش له‌که‌وتنی خوێنمژه‌که‌ی به‌غدادو بوونی نوێنه‌رانی ئه‌و پارتانه له‌په‌رله‌مانی عێراق و پۆستی سه‌رکۆمارو چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌ری پله‌داری کورد له به‌غداد ، هێشتا رێژه‌یه‌کی زۆری خاکی باشووری کوردستان له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدادا ئه‌ناڵێنێ، ناوی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور له‌کووله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نه‌ماوه ، به‌عه‌ره‌بکردن له وسه‌رده‌مانه‌ی پێشوو زیاتر درێژه‌ی هه‌یه، ده‌رکردنی خێزانه کورده کان به‌رده‌وامه، ته‌قینه‌وه‌کان له‌زیادبووندان به‌جۆرێک که پرژیان گه‌یشتۆته شاره‌کانی هه‌رێمیش ، هه‌ڕه‌شه‌کانی به‌غداد له‌سه‌ر نه‌وت و گازی خاکی خۆمان تابێ توندتر ئه‌بن ، رژێمی به‌غداد له هه‌ڵپه‌ی خۆپڕچه‌ککردنێکی به‌رده‌وامدایه به‌ئامانجی له‌باربردنی قه‌واره‌که‌ی هه‌رێم و...هتد . ده‌ی که‌واته له‌و خاوه‌ن پۆست و په‌رله‌مانکارانه‌ی به‌غداد چی سه‌وزبوه‌و چی سه‌وزئه‌بێ!
ئێمه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی، هه‌رچه‌نده پێمان وایه ،هه‌ر نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له پایته‌ختی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه،دوورکه‌وتنه‌وه‌مانه له ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به‌ڵام گریمان به‌پێی لۆژیکی ئه‌و پارته کوردیانه ، ئێمه هه‌ڵه‌و ئه‌وان راستبن و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌و پۆست و په‌رله‌مانه‌ی به‌غدادا ببینن!! له‌بارێکی وادا ئه‌بووهه‌موویان به یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزی به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بکه‌ن، به‌تایبه‌تی له ناوچه داگیکراوه‌کاندا،که‌چی یه‌کڕیزییه‌که‌ی 8/12/2013 یان بۆ ناوچه‌ی که‌رکوکی دڵ و قودسی کوردستان، 48 کاژێر بڕینه‌کردو له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکی لیست ، ئه‌و یه‌کڕیزییه‌یان نه‌ما! له‌کاتێکدا ئه‌بوایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ، بۆ هاوسه‌نگی و راگرتنی به‌ڵانسی ئه‌و پارتانه ، سه‌رۆکی لیستێکی له‌وجۆره یا به‌ڕێکه‌وتنبوای ، یا بدرێ به که‌سێکی به‌تواناو سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن.. به‌وجۆره ، کورتبینی و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیی و پارتایه‌تی ، زاڵبوه‌وه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا،به‌جۆرێک که رێکه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتیشی خسته لاوه!
جگه له‌وه ، ئه‌شێ له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ر‌ووبه‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقیش ببینه‌وه . به‌تایبه‌تی هی ناوچه داگیکراوه‌کان که بۆ ئه‌مه‌یان ، ئێمه هه‌ڵوێست و باری سه‌نجمان جیاوازه‌و پشتگیریی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان ئه‌که‌ین . جا بۆئه‌وه‌ی ئه‌میش به مه‌ره‌ی ئه‌و نه‌چێته‌وه ، به‌ئه‌رکی سه‌رشانمانی ئه‌زانین له ئێستاوه دیدوبۆچوونمان له‌م پێشنیارانه‌دا بخه‌ینه به‌رچاوی هه‌موو لایه‌نێکی په‌یوه‌ندیدار :
1 یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزی ،به‌تایبه‌تی بۆ ناوچه داگیرکراوه‌کان و کاندێدکردنی که‌سانی شیاو‌و خاوه‌ن ناوباگی باش بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، تا خه‌ڵکی به‌په‌رۆشه‌وه ده‌نگیان بۆبده‌ن.
2 سه‌رۆکی لیستی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک، که‌سێکی شیاوی سه‌ربه‌خۆو بێ لایه‌نبێ که به‌مه نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆش بوونی ئه‌بێ .
3 ئه‌گه‌ر ململانێی پارتایه‌تی له‌سه‌ر کورسییه‌کان، له‌وێشدا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ، ئه‌وا له‌پێناوی یه‌کڕیزیدا به‌رامبه‌ر لیسته ناکوردییه‌کان ، با لێبورده‌یی هه‌بێ و هه‌ر لایه‌ک چه‌ند لێبورده‌بێ،ئه‌وه‌نده سه‌نگی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا زیادئه‌کات . ژماره‌ی ده‌نگی کاندێده‌کانیش، ئه‌وه پیشانئه‌دا چ لایه‌نێک خاوه‌ن جه‌ماوه‌ری زیاتره.
4 - هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی خه‌ڵکی یه‌کێک له ناوچه داگیرکراوه‌کانن و له هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێن و هێشتا فۆرمی خۆراکیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه،ئامۆژگاریبکرێن هه‌ریه‌ک بچێت له‌ناوچه‌ی خۆی ده‌نگبدات .
کۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی
K H K
2013/12/27
بۆپه‌یوه‌ندی: ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌ی هاوبیرانی کوردایه‌تی1یا2 یامۆبایلی07710132210 یا
[email protected] بۆ په‌یوه‌ندی: ماڵپه‌ڕی هاوبیرانی کوردایه‌تی1یا2 یامۆبایلی 07710132210 یا
[email protected]